کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سه‌ركێشیه‌ك لە تەمەنی هەرزەکارییدا

Wednesday, 08/07/2015, 16:10


ناوه‌ڕاستی مانگی گوڵانی ساڵی ١٩٨٣ بوو ، ده‌بوایه‌ بچمه‌  هه‌ولێر بۆ هێنانه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی تایپ كردن، بۆ مه‌ڵبه‌ندی ٣ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ گوندی وه‌رتێ بوو.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ١٥ دیناری چاپی سویسریان دامێ بۆ مه‌سره‌فی ڕێگام.
به‌ پێناسێكی ساخته‌وه‌ له‌ گوندی سه‌ركه‌پكانی ڕانیه‌ ده‌رچووم له‌گه‌ڵ شوفێره‌كی تاكسی كه‌ ناسیاوی خۆمان دۆستی پێشمه‌رگه‌ بوو.
گه‌یشتینه‌ هه‌ولێر بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وێ چوومه‌ ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ تایپه‌كه‌ی لێبوو، كه‌ چه‌ند مانگێ پێشتر له‌ چالاكیه‌ك ده‌ستمان كه‌وتبوو.
تایپه‌كه‌مان خسته‌ ناو بۆنیتی تۆیۆتا كراونه‌ تاكسیه‌كه‌ و به‌ شوفێره‌كه‌م ووت تا نه‌قڵیاتی سلێمانیم به‌ره‌و ،خۆت بگه‌ڕێوه‌ بۆ دۆڵی پڵنگان،كه‌ شه‌هید موحه‌مه‌دی برام و مه‌فره‌زه‌كه‌ی چاوه‌ڕێی تایپه‌كه‌یان ده‌كرد.
منیش شوفێركی تری ناسیاوم دۆزیه‌وه‌ كه‌ ده‌یزانی پێشمه‌رگه‌م ووتم بابچن بۆ سلێمانی.
له‌ بازگه‌ی كه‌ركوك ئه‌منێك داوای پێناسی لێكردم، پاشان ووتی كوا ده‌فته‌ر خدمه‌كه‌ت
ووتم بیرم چووه‌ له‌ به‌شی ناوخۆیی له‌ موسڵ..
ووتی شتی وانیه‌..پێناسه‌كه‌ی بردو ووتی سه‌یاره‌كه‌تان لاده‌ن.
به‌ شوفێره‌كه‌م ووت، هیچ خۆت تێك مه‌ده‌ ، هه‌ویه‌كه‌م وه‌ر ده‌گرمه‌وه‌ و گه‌ر نا تۆ بڕۆ و هه‌واڵی گرتنه‌كه‌م بگه‌یه‌نه‌..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شرواڵێكی  خاكی و كاله‌یكی قوڕاویم له‌ پێدا بوو، نه‌م ده‌توانی زۆر پێداگری بكه‌م، چونكه‌ هیچ شتێكم له‌ قوتابی نه‌ده‌چوو،
دوای نزیكه‌ی نیو كاتژمێر ئینزیباتێك هات،ووتی كێشه‌كه‌ت چیه‌،،
ووتم ئه‌و ئه‌منه‌ پێناسه‌كه‌ی بردووم، به‌ ڵكوو هیمه‌تێكم بۆ بكه‌ی ، ده‌فته‌ر خدمه‌كه‌م بیر چووه‌و ده‌بێ بچم بۆ به‌غدا ..ئه‌وه‌نده‌ خۆم نیگه‌ران و په‌رێشان نیشاندا، كاكی ئینزیبات غیره‌ت گرتی و ووتی هه‌ر ئێستا بۆت ده‌هێنمه‌وه‌..
هێنده‌ی نه‌برد پێناسه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتمه‌وه‌ كۆڵێ سوپاسم كرد.
ئه‌مجاره‌ له‌ كه‌ركوك ده‌رچووین به‌ره‌و سلێمانی له‌ناو كه‌ركوكه‌وه‌  خۆم تاكسیه‌كه‌م لێ ده‌خوڕی وامزانی ئاوا باشتره‌،كه‌چی هه‌ر گه‌یشتینه‌ بازگه‌كه‌ ووتی پێناس و سندوقه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه‌.
ئه‌مجاره‌ ئینزیباتێك بوو، ئه‌ویش ووتی كوا ده‌فته‌ر خدمه‌، دیسان ووتم بیرم چووه‌
ئه‌ویش پێناسه‌كه‌ی بردو ووتی چاوه‌ڕێ بكه‌..
ئه‌مجاره‌ شوفێركه‌ زیاتر ترسا ووتم خه‌مت نه‌بێ ئه‌وه‌ش ته‌رتیب ده‌كه‌م.
هینده‌ی نه‌برد وه‌ك خدری زینده‌، ئه‌منێك كه‌ توركومانی كه‌ركوك بوو ناوی جه‌بار بوو، كاتی خۆی له‌ سه‌نگه‌سه‌ر ئه‌من بوو، ووتی ئه‌وه‌ چی ده‌كه‌یت لێره‌ ووتم ئه‌و ئینزیباته‌ پێانسه‌كه‌ی بردووم
به‌په‌له‌ چوو پێناسه‌كه‌ی بۆ هێنامه‌وه‌و ووتی ئه‌ی موحه‌مه‌د‌ی برات چی ده‌كات، ووتم له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕه‌ له‌ به‌سره‌..
ته‌وقه‌یه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ل كردم و كاك جه‌بار به‌ ڕێزه‌وه‌ به‌رێی كردم.
گه‌یشتینه‌ سلێمانی له‌وێش باردو دۆخ زۆر ناته‌واو بوو، هه‌موو كوچه‌و كۆڵان ده‌گه‌ڕان بۆ سه‌ربازی هه‌ڵاتوو، ئه‌و شه‌وه‌ له‌ سلێمانی بووم، به‌یانیه‌كه‌ی زوو ده‌رچووین به‌ره‌و ڕانیه‌.
له‌وێشه‌وه‌ بۆ دوا بازگه‌ی نێوان ڕانیه‌ و سه‌ركه‌پكان ، باش داوای پێناسیان نه‌كرد، 
دوای دوجار ڕاگرتن گه‌یشتمه‌وه‌ ناوچه‌ی ئازاد كراو.
كاتێك ئه‌و چیرۆكه‌م بۆ پێشمه‌ر‌گه‌كانی مه‌ڵبه‌ند گێڕایه‌وه‌ وابزانم هێشتا نیوه‌یان بڕوایان نه‌كردوه‌.
ئیتر ته‌مه‌نی لاویمان به‌م سه‌ركێشیه‌ به‌ڕێ كرد بۆ كۆمه‌ڵێك دزو مافیا و بنه‌ماڵه‌ی خایین و خۆفرۆش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە