لە رۆژانەی پەیجی فەیس بوکەکەمەوە
Wednesday, 01/07/2015, 15:48
(په‌یامی یه‌كه‌م خه‌ڵك)
خه‌ڵك ٢٤ ساڵ چاوه‌ڕه‌ێی بۆ ته‌نیا جارێك ٢٤ كاتژمێر كاره‌بایه!
خه‌ڵك ١٠ ساڵیشه چاوه‌رێی كورسیه‌كی بارزانیه جێی بهێڵێ!
خه‌ڵك ده‌یان كاتژمێر له سه‌ره‌ی به‌نزین و ده‌وه‌ستن و به‌به‌رچاویانه‌وه تانكه‌ره بێ خاوه‌نه‌كان نه‌وتی خاو ده‌گوازنه‌وه..
خه‌ڵك مێگه‌ل ئاسا هه‌ر چوار ساڵ جارێك ده‌یبه‌نه‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان،دیسانه به‌وادوه به‌ڵێنی درۆ، چوار ساڵی تریان بۆ درێژ ده‌كه‌نه‌وه..
خه‌ڵك چه‌ندین ساڵه به درۆی كه‌ركوكی(( قودس و دڵ)) چه‌واشه‌ده‌كرێ..
ئه‌ی خۆ ئێستا هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك به‌ناو بۆریه‌كانی بنه‌ماڵه‌دا ده‌گاته توركیا..
خه‌ڵك بینی له توركیا چ ده‌گوزه‌رێ..
له كوبانی چی بوو!؟
له‌ڕۆژ ئاوا شۆرش چۆن پێشكه‌وت!؟
خه‌ڵك هه‌ر ته‌ماشا كه‌رێكه‌و به‌س
خه‌ڵك ڕاپه‌رینی كرد..
خه‌ڵك ١٧ی شوباتی له‌بیره كه چۆن كردیانه سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی پله‌و پۆست!؟
خه‌ڵك گه‌ر بیه‌وێ هه‌موو هێزێكه..
ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی خۆیان به‌دستی خۆیان گرێیان لێداون
كردنه‌وه‌شیان هه‌ر به‌ده‌سته توڕه‌كانی خۆیان ده‌بێت.
(پەیامی دووەم لیژنه‌كانی پارتی)
دیسان پارتی بۆ پرسی هێشتنه‌وه‌ی كورسیه نا شه‌رعیه‌كه‌ی بارزانی په‌نای برده‌وه بۆ لیژنه
هه‌ریه‌كه له( نێچیرو مه‌سرورو فازیل) ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن.له‌گه‌ل حیزبه هاوپه‌یمان و هاو بنكه فروانیان دانوسان ده‌كه‌ن و داوای سازش و ڕێكه‌و‌تینیان لێده‌كه‌ن..
چ بێ شه‌رمن ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر دوێنێ( فازیل ده‌ستباز) داوای هه‌ڵوه‌شانه‌ی حكومه‌تو په‌رله‌مانی ده‌كردو ده‌ینه‌ڕاند كه تازه تیره‌كه له كه‌وان دره‌چوه و ناگه‌ڕێته‌وه…
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌دایه توركمان و وه‌زیری پێشه‌مه‌رگه‌ی پێشكه‌ش به( كاكه حه‌مه ) ده‌كرد،
به‌یه‌ك فیكه (فوئاد مه‌عسوم) ی له‌به‌غدا ده‌هنێنایه‌وه پۆسته‌كه‌ی ده‌دایه عه‌ره‌بی سوننه.
لیژنه‌كانی پارتی بۆ ئێمه هیچ تازه نین، هه‌ر دوێنێ بوو سه‌رده‌شت عوسمانیان به نوێژی رووناك له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی فراندو دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دره‌ندانه تیرۆریان كرد، هه‌ر خۆشیان لیژنه‌یان بۆدانا!!
خۆیان به به‌رچاوی هه‌موو دونیا شنگالیان ڕاده‌ستی داعش كرد‌و دواتر سه‌رۆكه ئێكسپایه‌ره‌كه ده‌یوت هه‌ركه‌سه كه‌مته‌رخه‌م بووبێت به گوێره‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌ی سزایان ئه‌ده‌م..
خه‌رمان به‌ركه‌ت لیژنه‌كانی پارتی..
سڵاو له عه‌قڵتان حیزبه‌كانی خوار پارتی كه چاوه‌ڕێی لیژنه‌كه‌ی سازانن بۆ سازش.
پەیامی سێێەم (له ٣٠ی حوزه‌یرانه‌وه بۆ ٢٠ ئاب!؟)
ده‌ڵێن ئه‌م ئابه بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زۆر قورس تێپه‌ڕ ده‌بێت! به‌ڵام من پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینم و بۆ مێژوو ده‌ڵێم: حیزبه‌كانی به‌رده‌ستی پارتی له كۆتاییدا دێنه سه‌ر سازش و دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود.
یه‌كێیه‌تی ده‌ڵێ: هه‌رگیز ٣٠ حوزه‌یرانێكی تر دووباره ناكه‌نه‌وه چونكه به‌قه‌ولی خۆیان باجێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌ڵه مێژوویه‌یان دا كه مه‌سعودیان له كوده‌تایه‌كی ناو په‌رله‌مان كرده‌وه كه‌ڵه‌گا..
پارتی به ئاشكرا كه‌ڵه‌گایی ده‌كاتو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه كورسیه‌كه‌ی بارزانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی تریان نه‌ك هه‌ر له‌ده‌ست بده‌ن، به‌لكوو كه‌میش بكرێنه‌وه..بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به سه‌رۆكی له‌دایك ده‌بن و ده‌بێ به‌سه‌رۆكیش بچنه گۆڕه‌وه‌و هه‌رگیز قبووڵیان نیه كه‌س سه‌رۆكیان بێت.
ئه‌م مانگ و ٢٠ ڕۆژه‌ی داهاتوو سه‌نگی مه‌حه‌ك ده‌بێت بۆ حیزبه‌كان، گریمان سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان له كۆتاییدا به‌رژه‌وه‌ندی گیرفانه‌كانیان ئه‌م فاوڵه مێژوویه‌یان له خۆیان كرد، ئه‌ی ده‌بێ هه‌ڵوێستی ئه‌ندامه‌كانیان چۆن بێت، چۆن پاساوی لاواز بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزب و مه‌كته‌ب سیاسی وسكرتێره‌كانیان ده‌هێننه‌وه.
هه‌ركاتێ ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ین به‌دیهات.
ده‌كرێی مه‌ردووم بپرسێ ئاخۆ:
ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێیه‌تی ئاماده‌ی ناره‌زایی و به‌رده‌باران كردنی مه‌كته‌بی سیاسی و ماڵی به‌پرسه‌كانیان
ئایا گۆرانخوازه‌كان ئاماده‌ن بچنه سه‌رگرده‌كه‌و هه‌ڵوێستیكی توند وه‌ر بگرن..
ئایا ئه‌وانی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هتد هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت.
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه ماوه بلێم
ده‌نگدانه‌وه و متمانه به‌خشین به مه‌سعود
ده‌نگدانه به داعش
ڕه‌وایی دانه به خیانه‌تی ٣١ی ئاب
به كۆمه‌لكوژیه‌كه‌ی شنگال..
به‌هه‌موو خیانه‌ته‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌درێژایی مێژوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست