سه‌یر نییه!؟
Wednesday, 24/06/2015, 22:04
هیچ شتێك سه‌یر نیه..
به‌جێی هه‌وڵی دادگایی كردنی بارزانی بدرێت لانی كه‌م له‌سه‌ر:
هێنانی داعش، كۆمه‌لكوژیه‌كه‌ی شنگال،پشتیوانی ئه‌ردۆگان، دژایه‌تی شۆڕش له ڕۆژئاوا
بارزگانی نه‌وت، بێ مووچه‌یی، نا ئارامی سیاسی و ئابوری خه‌لكی كوردستان، پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات..هتد
شه‌ڕه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جارێیكی تر به ناشه‌رعی و نایاسایی.
نازانم ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بۆچی شه‌رم له خۆیان ناكه‌ن!؟
نازانم جاشه‌كانیان چۆن شه‌وان خه‌ویان لێده‌كه‌وێ؟
نازانم ئه‌و كه‌ناڵه راگه‌یاندنانه‌ی بانگه‌شه بۆ خیانه‌توو تاوانه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌كه‌ن چۆ ته‌ریق نابنه‌وه..
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دژی كه‌ناڵه مایك زه‌رده‌كه‌ی NRT شتمان نووسی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپرسیه‌ی بۆ بارزانی ئاغایان دایناوه..كه‌چی هێشتا له شاشه‌ی ته‌له‌فیۆنه‌كه‌شیانه‌وه ڕیكلامی بۆ ده‌كه‌ن.
ئێمه چه‌ند ساڵه بیستومانه‌و بینیومانه كه ڕاپرسی ته‌نیا له سایتی ئه‌لكترۆنی ده‌كرێت، كه‌چی ئه‌مجاره گه‌یشتۆته شاشه زه‌رده‌كه‌یان.ئیتر خه‌ڵك بڕوای به كێ و چ لایه‌نێك بمێنێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست