کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سیروان بارزانیتان لێ دیار بوو، كوو ڕایده‌كرد

Tuesday, 16/06/2015, 17:35


بەهۆی هەڵوێستە جوامێرەكانی لەبەرەكانی جەنگ ، سیروان بارزانی دكتۆرای فەخری پێبەخشرا
ئەمڕۆ دووشەممە لە قاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن رێكخراوی كتێبی بێسنوور، ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ زانست و تەكنۆلۆجی و زانكۆی كەمبرێجەوە بڕوانامەی دكتۆرای فەخری زانكۆی كەمبریج بەخشرایە سیروان بارزانی.
خەڵاتەكە لەسەر بنەمای ئەو هەڵوێستە جوامێرانەوە بەخشراوەتە سیروان بارزانی كە لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ نواندویەتی.
سیروان بارزانی گەوەر بازرگان و خاوەنی كۆمپانیای كۆرەك تیلی كۆم و فامیلی مۆڵ و خاوەنی چەندین كۆمپانیای بازرگانی گەورەیە ، سەرباری بازرگانیەكەی بە دۆستی هونەر و هونەرمەندەكان وەسف دەكرێت ، لە شەوی سەری ساڵدا لەگەڵ هونەرمەند هێڵی لەڤ ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵی لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ رێكخست ، هاوكات لەگەڵ ئەو بوارانەدا لایەنی سەربازییشی گرتۆتەبەر ، لە میحوەری گوێر و مەخمور لە شەری روبەرووبونەوەی داعش فەرماندەی ئەو میحوەرە بوە كە لە یەكێك لە رووبەروبونەوەكاندا زیاتر لە 100 پێشمەرگە و ئاسایشی تێدا شەهیدبوون، دواتریش بەسەردانێك و بە هاورێیەتی وەزیری پێشمەرگە و وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە چوە فەرەنسا و لەلایەن سەرۆكی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا و لەو سەردانەشیدا بۆیەكەمجار بە پلەی لیوا دەركەوت .
هاوكات چەند كەسایەتیەكی تری كوردستان بروانامەی دكتۆرای فەخریان لە بوارە جیاجیاكاندا پێبەخشرا.
پەیجی مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە