دوو په‌یامی كورت
Monday, 08/06/2015, 22:30
بارزانی به‌جێی پیرۆزبایی ده‌بوایه داوای لێبوردن بكردایه!؟
بارزانی و حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌رچیان كرد، به پێچه‌وانه‌ی ویستوو ئاره‌زووی ئه‌وان هاته‌وه.
ئه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان پێ ده‌ڵێ..كه ئه‌وان نه‌ك له‌سه‌ر حه‌ق نین، به‌ڵكوو تا بینه‌قاقایان نقوومی شه‌رمه‌زاری بوون
به‌رامبه‌ر خه‌باتی ڕه‌وای (هه‌ده‌په) له باكوری كوردستان.
له‌ماوی كه‌متر له ساڵێك ئه‌وه دوومجاره پارتی ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكی له‌م شێوه‌یه،
جاری یه‌كه‌م له‌سه‌ر پرسی رۆژ ئاوا‌و دژایه‌تی كردنی شۆڕشه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ڕێك نه‌ك هه‌ر پێچه‌وانه شكایه‌وه، هه‌موومان بینیمان كه به‌رخۆدان و سه‌ركه‌وتنی كوبانی له دایك بوو ،هه‌ردوو گۆرانكاری و سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رهه‌می ڕێكخستنی گه‌ل وئیراده‌ی (په‌كه‌كه) بوون. بارزانی به‌ناچاری دێت پیرۆزبایی ده‌كات، هه‌رچه‌نده شێوه‌ی پیرۆزبایهكهی هێنده نابه‌دڵه هه‌ركه‌سێك بیخوێنێته‌وه ده‌زانی له‌چ بارێكی درونیهوه بۆیان نووسیوه.
بارزانی به‌جێی پیرۆزبایی ده‌بوایه داوای لێبوردنی بكردایه،ئه‌مجاره تۆبه‌ی بكردایه كه دژایه‌تی خه‌باتی پارچه‌كانی تری كوردستان نه‌كات.
بابڵێین بارزانی به‌م سوكه پیرۆزبایه خۆی ڕزگار كرد، به‌ڵام دیكۆمێنت‌و هه‌ڵوێستوو لێدوانه‌كانی چه‌ند ڕۆژ و مانگی پێش هه‌ڵبژاردن، هه‌روا به ئاسانی بیرناچنهوهو ناسرێنه‌وه.
عه‌لی قه‌رداخی ده‌نگی نیه!؟
سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تی فاشیستیانه‌ی ئه‌ردۆگانی برده دواوه، به‌ڵكو گورزێكی كوشنده‌شی له ئیسلامی سیاسی دا له توركیا‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌و، پرشیكی هه‌ره گه‌وره‌ش به‌ر براده‌رانی ڕهدووكهوتوی سیاسی ئه‌ردۆگان كه‌وتوون.
تادوێنێ ئیسلامیه‌كانی كوردستان هێنده به‌له‌خۆبایی بوونه‌وه باسی ئه‌ردۆگان و پێشكه‌وتنی پرسی كوردیان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی،هه‌یه له‌شه‌قام به خوێنی لاوه‌كان به‌ده‌ست هاتووه، له‌سایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌ی ئاغای ئه‌ردۆگانه.
به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی (هه‌ده‌په) وه‌ڵامێكی جه‌رگ بر بوو بۆ ئیسلامیه‌كانی باشوری كوردستان.
تادوێنێ شانبه‌شانی بارزانی عه‌لی قه‌رداخی كه‌وتبۆ بانگه‌شه بۆ ئه‌ردۆگان، بێشه‌رمانه، ده‌یووت، ده‌نگ دان به ئه‌ردۆگان و حیزبه‌كه‌ی له‌خزمه‌ت دۆزی پرسی كورده له توركیا.
به‌ڵام ئاخۆ ئێستا مامه عه‌لی له‌كامه خه‌ڵوه‌تخانه‌ی شێخه‌كانی كه‌نداو خه‌ریكی سڕینه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی شهرمهزاریهتی به لچكی عه‌گاله سپیه‌كه‌ی سعودیه..
ئاخۆ ئه‌میش پیرۆزبایی ده‌كات، یان داوای لێبوردن!؟
یان وه‌ك نه‌عامه سه‌ری ده‌خاته‌وه ژێر عهگالهكهی عروبه‌و ئیسلام، چاورێی هه‌ڵبژاردنێكی تر‌و شكستێكی تری ئاغاكانی ده‌كات له ئه‌نقه‌ره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست