سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په وه‌ك ڕۆژی ڕووناك لێمانه‌وه دیار بوو
Sunday, 07/06/2015, 18:43
په‌كه‌كه تیرۆریسته و ئه‌ردۆگانیش فریشته
ئه‌ردۆگان پاش ئه‌وه‌ی له به‌رزكردنه‌وه‌ی قورئان هیچی ههڵنهكراند، توركه چهقۆبهدهستهكانی به‌ردایه گیانی كوردان،له‌دوا شكستیشیان له ئامه‌د په‌نیان بۆ ته‌قینه‌وه‌و تیرۆر برد، ڕوداوه ڕوو ههڵماراوهكهی میتیش ده‌ڵێ شۆرتی كاره‌با بوو نه‌ك ته‌قینه‌وه.
ئیسلامیه‌كان له كوردستان به‌شه‌رمه‌وه‌و جار جارش به ئاشكرا ده‌ڵێن كه‌س هێنده‌ی ئه‌ردۆگان باش نیه بۆ كورد.
پارتیش هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌وه له پێشكه‌شكردنی ((٥٠)) ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و بردنه‌وه‌ی چاوه‌شی گه‌وره شڤان نا په‌روه‌ر و درستكردنی حیزبی جاش و كارتۆنی دژ به هه‌ده‌په و داوه‌ت كردنی سه‌دان سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و بۆ باشور بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به هه‌ده‌په نه‌ده‌ن..
هه‌موو ئه‌وانه بۆ كورد‌و دونیا ڕوون ئاشكران.
په‌كه‌كه ترۆریسته به‌ڵام چه‌ندین ساڵه داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد ده‌كات له توركیا.گه‌رچی ئاغای ئه‌ردۆگان ده‌ڵێ هیچ شثێك نیه ناوی پرسی كورد بێ له توركیا..كه‌چی هه‌رخۆشیان له‌قسه‌و گوتاره‌كانیان خۆیان بهدرۆدهخهنهوهو ده‌ڵێن،،ده‌وڵه‌تی كوردی گه‌ر له‌سه‌ر مانگیش درۆست بێت، ئه‌وان دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
خۆی باشتر وایه بلێن له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌و دونیایه پرسی كور به‌ره‌و پێش بچێ، پارتی تێبه‌ر ئه‌ده‌ین.
پیرۆزه..پیرۆزه..پیرۆزه..
سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په
ئه‌مشه‌و له خۆشیانا خه‌و نیه...
له‌چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتنه‌وه
بۆ شادی بردنه‌وه…
*************************
دوێنێ شه‌و خه‌و نه‌بوو
ئه‌مڕۆكه‌ش چاوه‌رێین
هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌خماخه‌ی سه‌ركه‌وتن
له‌باكوره‌وه
ده‌گاته ههرماڵه كوردێكی
كورد په‌روه‌ر..
***************************
سبه‌ی
سبه‌ی هه‌موومان له باكوری وڵاتین
سبه‌ی كوبانی دێته ئامه‌د و ده‌نگ ده‌دات
یه‌كه‌م ده‌نگ، شریخه‌ی قه‌ناسه‌كه‌ی موسایه
سبه‌ی كورد، ده‌نگ به كورد دهداتوو
جاشیش به ئه‌ردۆگان
سبه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و
ڕووداو ڕهدووكهوتوهكانی تر ڕیسواتر ده‌بن
ئێمه ده‌نگ ناده‌ین
به‌ڵام ڕوحمان له‌وێ یه!
بۆیه كۆڵ ناده‌ین
هه‌موو گه‌ل چاوه‌ڕێ یه
**************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست