چه‌ند په‌یڤێكی كورت
Friday, 05/06/2015, 19:29
یه‌كه‌م:
مو‌سا قه‌ناس به‌ده‌سته‌كه‌ی ئێمه‌و
سیروانه ههڵاتوهكهی بارزانی..
كوبانی سه‌لماندی
كورد پێوستی به ڕێكخسته
گیانبازی به‌ته‌نیا به‌س نیه
له‌وه‌تای بیرمه و بیستوومه
كورد له شه‌ڕا براوه‌و له سیاسه‌ت دۆڕاو
ئه‌مجاره،له‌رۆژ ئاوا
براوه‌ی هه‌ردوكیان..
ئه‌مجاره له باكور
گه‌رچی چه‌ك ده‌مێكه بێده‌نگه
به‌ڵام گه‌ل له‌سه‌ر پێی و
شه‌ڕ شه‌ڕی ده‌نگ و
هه‌ده‌په پێشه‌نگه
دووه‌م:
چاوه‌ڕێی زه‌ماوه‌ند بن كوردینه
قه‌ندیلی قیبله
كوبانیی ده‌رگای دۆزه‌خی داعش و ئه‌ردوگان
ئامه‌دی پایته‌ختی ئازادی..
هه‌موومان به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕێی زه‌ماوه‌ندی ٧ی مانگین
بارزانی له‌خه‌ونی كه‌وتنی كوبانی وه
بۆ شكستی هه‌ده‌په
خه‌و خه‌یاڵه
واقیعیش شتێكی تره
ئه‌وه‌تا له (باتمان) به ملیۆن
بانگی هه‌ده‌په ئه‌ده‌ن له بڵندگۆی ویژدانیانه‌وه
سه‌به‌ی ئامه‌د دێته قسه
وه‌ك هه‌میشه قسه‌ی ڕۆژی قیامه‌تی خۆی ده‌كات
سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په
سه‌ركه‌وتنی به‌شه گه‌وره‌كه‌ی دڵه داگیر كراوهكهمانه
سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په
ڕیسوایی ئه‌ردۆگان و جاشه‌كانه.
سێهه‌م:
شنگال خیانه‌ت و تاوانێكی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه
دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی یه‌زیدیه‌كان
“فازڵ غەراوی” ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، گۆڕێكی بە كۆمەڵ كە 80 تەرمی منداڵ و ژن و پیاوی كوردی ئێزدی تێدابوو لە رۆژئاوای موسڵ دۆزراوەتەوە.
غەراوی، روونیشكردەوە، گۆڕە بە كۆمەڵەكە كە لە نزیك گوندی “جدعە” لە نێوان ناحیەی بادووش و گوندی ئاسكی لە رۆژئاوای موسڵ دۆزرایەوە، تەرمی 20 ژن و 33 منداڵ و 27 پیاو و لاوی ئێزدی تێدابوو.
ئەندامەكەی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا: سەرجەم ئەو هەشتا كوردە ئێزدییانە لەسەر دەستی داعش دوای رفاندنیان لە كاتی كونتڕۆڵ كردنی شاری شەنگال لە ساڵی رابردوو كوژراون كە ئاسەواری ئەشكەنجە و گولە بە لاش و سەریانەوە دیارە.
ساڵی رابردوو چەكدارانی داعش شاری موسڵیان بە تەواوەتی كۆنترۆڵكرد و پاش چەند مانگ، هێرشیانكردە سەر دەڤەری شنگاڵ كە بە هۆیەوە بە هەزاران كەس لە دانیشتوانی دەڤەرەكە كە كوردی ئێزدی بوون، كوژران و رفێنران و برینداربوون و زۆرێكیشیان ئاوارەبوونە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست