خودایه بمانبه‌خشه كه ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بارزانی بین!
Tuesday, 21/04/2015, 18:56
پۆستی یه‌كه‌مم:
ئێمه گه‌لێكی بن ده‌ست بووئه‌وه ین یه‌كه‌مجاره سه‌رۆكێكی كورد ده‌بینین حوكممان بكات، بۆیه هه‌رچه‌ند ده‌كه‌ین و ده‌كرێنین ، ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بین و هه‌ر بۆی درێژ ده‌كه‌ینه‌وه گه‌ر خۆشی نه‌یتوانی به‌شاهیدی تۆ كور‌و كوڕه‌زاكانی زۆر‌و زه‌به‌ندن بۆ ئه‌م پۆسته..
خودایه مه‌پرسه لێمان بۆچی هێنده دڵ سافین و زوو شتمان بیر ده‌چێته‌وه!؟
ئێ مه‌گه‌ر ئێمه به‌ندی تۆنین و خۆت ئاوا دروست نه‌كردوین؟
خۆدایه خۆت شاهیدی ئاگات له‌هه‌موو شتێكی ئێمه‌و ئه بنه‌ماڵه‌یه:
ته‌نیا له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو سه‌دان ئه‌ندام و تێكۆشه‌ری رۆژهه‌لاتی كوردستانیان ڕاده‌ستی شای گۆڕ به گۆر كردوه،،كه‌چی ئێستا ده‌بینی حیزبه‌كانی ڕۆژ‌هه‌ڵات چۆن له‌باره‌گای بارزانی ده‌سته‌و نه‌زه‌ر وه‌ستاون.
خودایه خۆ خۆت له‌سه‌ره‌وه بینیت له‌كاتی ئاشبه‌تاڵی ١٩٧٥، تێیانته‌قاندۆ بۆ باوه‌شی شا ه نامه‌ردانه دیله‌كانی زیندانی ڕایه‌تیان گوله‌باران كرد..
خودایه ئاشبه‌تال هه‌ر سه‌ركردیه‌كی تری دونیا كردبای، خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه نه‌فره‌تیان لێ ده‌كرد، كه‌چی هێندی نه‌برد ئاڵا شره‌كه‌ی (بۆ پێشه‌وه بارزانی) به‌رز كرایه‌وه.
خوادیه لێمان ببوره كاكه ئیدریسی جوانه مه‌رگ هه‌ر زوو ووتی گه‌ر شۆڕشیشمان پێ نه‌كرێت ، پێمان تێك ئه‌درێت..هه‌ر واش بوو به كرده‌وه سه‌لماندیان له كاره‌ساتی هه‌كاری زیاتر له (٧٠٠) پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كرد
خوادایه ڕه‌نگه ئه‌و كتێبه‌ی نه‌وشیرون مسته‌فا ت نه خوێندبێته‌وه كه خۆی باسی كاره‌ساتی هه‌كاری ده‌كات
به‌ڵام خۆتۆ ئاگاداری ئێستا كه پیاوه خاكیه‌كه‌ی گرده‌كه، ڕێگای پیرمامی كردۆته ڕێگای سه‌ر ئاو.
ماویه‌تی..
پۆستی دووم
خوادایه بمانبه‌خشه كه ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بارزانی بین!؟
خودایه هه‌ر ساڵێك دوای كاره‌ساتی (هه‌كاری) ببوره ئێمه‌ی به‌نده‌ی تۆ كوردی عه‌ره‌بی نه‌زان هێشتا كاره‌ساتی سروشتی و تاوانه‌كانی مرۆڤ و حیزب و نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌رده‌سته لێك جیا ناكه‌نه‌وه!؟
به ئه‌نفال ده‌ڵێن كاره‌ساتی ئه‌نفال، له‌كاتێكدا ئه‌م تاوانه گه‌وره كۆمه‌ڵگوژیه له ژێر ناوی تۆ‌و سوره‌تی قورئانه‌كه‌ی تۆدا ئه‌نجام دراوه..خوادایه خۆ ئه‌وانه‌ی به ناوی( سوره‌تی انفال)ی تۆوه كوردیان بێ سه‌رو شوێن كران گه‌لێك و له به‌عسیانه ئومه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامترو گوێ ڕایه‌ڵی تۆبوون.
خوادیه دیسان باچینه‌وه ڕوژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌گه‌ڵ هاتنی خومه‌ینی و ڕژێمه‌كه‌ی، خێڵی بارزانی دیسان
كه‌وتنه‌وه جاشایه‌تی كوشتنی كورد..ده‌ازنی تۆڵه‌ی ئاشبه‌تاڵیان له خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردوه
خوادایه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رت نه‌یه‌شێنم، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بێمه خزمه‌تی تۆ و قسه‌ی دڵی هه‌موانت بۆ بكه‌م ئه‌م پۆسته‌م بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات بڵاو كرده‌وه..
((ساڵی ١٩٧٩ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشی سوپای پاسداران كه‌وتن.نه‌ك هه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌ت كێشان و دیموكرتیان ڕاده‌ستی سوپای پاسداران كرده‌وه، به‌ڵكوو لادێكانیان وێڕان كرد و ماڵه گوند نشینیه‌كانیان تاڵان كرد..ئه‌مه مێژوویه‌كه و حه‌قیقه‌تێكی تاڵه و كه‌س ناتوانێت نكوڵی لێبكات. تائێره ئه‌م تاوان و خیانه‌ته‌ش ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی پڕ به‌ره‌كه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، به‌ڵام به دیوێكی تردا..ئێستا زوربه‌ی جار و به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا له بۆنه و ئاهه‌نگاكانی دیموكراتدا،، وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فای ئاشبه‌تاڵ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه)).
خوادایه ڕه‌نگه خۆت ئاگاداری هه‌موو شتێك بوو بیت ئه‌وكاته، خێڵی بارزانی ووتیان گوایه حیزبی دیموكرات ته‌رمی مه‌لا مسته‌فایان له گۆره‌كه‌ی ده‌رهێاناوه‌ته‌وه ویستویانه بۆ به‌غدای به‌رن، ئیتر..چه‌ند كه‌سیان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕه‌شه‌كوژ كرد، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كه‌س نه‌یزانی كێ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێناوه‌ته‌وه؟ ئایا به‌راست حیزبی دیموكراتی بوو هه‌ر خۆیان ئه‌و شانۆگه‌ریه‌یان دروست كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه بیانووی شه‌ڕ!؟
ئێ ده‌شكر له‌تۆی په‌رورده‌گار بپرسین؟
ئه‌وه گریمان ئه‌ندامه‌كانی حیزبی دیموكرات بوون، خۆ جاش پاسداره‌كان جیاوازیان نه‌ده‌كرد له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و ته‌نانه‌ت لادێ نشینه‌كانیش..
خودایه هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌تا پێم ووتی ئێمه گه‌لێكی گێل و دل سافین هه‌ر زوو شتمان بیر ده‌چێته‌وه
هێندی نه‌برد شه‌ڕی عێراق و ئێران ده‌ستی پێكرد و ئه‌مجاره‌ش كورانی بارزانی نه‌مر له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی كه‌م وێنه‌دا پێش سوپای پاسداران كه‌وتن له ساڵی ١٩٨٣ یه‌كه‌م به‌ره‌ی شه‌ریان له حاجی ئۆمه‌ران كرده‌وه.
سه‌دامی گۆر به گۆڕیش له تۆڵه‌ی ئه‌وه پیاوه بارزانیه‌كانی دانیشتووی قوشته‌په‌ی ئه‌نفال كرد.هه‌رچی نێرینه بوو له‌م ئۆردوگایه‌ی بری و له بیابانه‌كانی نێوان عێراق و ماڵه‌كه‌ی خۆت له سعودیه زیه‌ندبه‌چاڵی كردن.
خۆخۆشت بینیت له‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی بارزانیه‌كان، بارزانی حازری چۆن به كوڵ له‌سه‌ریان ده‌گریا.
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست