کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئایا پەرلەمانی کوردستان چەند ڕاست دەکات لە ڕادەست کردنی ئه‌نفالچییه‌کانی کوردستان؟

Wednesday, 20/10/2010, 12:00


لەبەرواری 15 / 10 / 2006 دا نامەیەکی کراوەم بۆ ئەو پەرلەمانه‌ نووسی، که‌ گوایه‌ په‌رله‌مانی کوردستانه‌ و وەک هاوڵاتیەک داوای دادگایی دوو سەرۆک جاشم کردبوو، کە عەباس بایز و ئامۆزاکه‌ی به‌ناوی  برایم کانەبی.
لەگەڵ نامەکەشمدا ناوی چه‌ند شەهیدێکم نوسی بوو، زوربەیان پێشمەرگە یان هاوڵاتی سڤیل بوون.
وا چوار ساڵ بەسەر ئەو نامەیەدا تێپەڕی کە لەخواروە دەیبینن، تا ئیستا و بۆ پاشه‌ڕۆژیش ده‌زانم وه‌ڵام نادرێته‌وه‌، چونکه‌ په‌رله‌مه‌نه‌که‌، جاش و ئه‌نفالچیی و ناپاکه‌کان رابه‌ریی ده‌که‌ن و ئه‌وان پێشڕه‌و و بڕیارده‌ری ئه‌و په‌رله‌مانه‌ن.
نەوزاد هادی پاریزگای هەولێر دەڵێ نابێ قاسم ئاغا و هاو شێوەکانی هەولێر پیس بکەن
فەرموون عەباس بایز ماڵەکەی تەنیا چەند سەد مەترێک لە پەرلەمانەکەتانەوە دوورە و دەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە دوو جاریش بڕیاری گرتنی هەیە، جارێک لە دادگای پشدەر لەساڵێ 2003، پاشانیش لە ساڵی 2008  لە دادگای باڵای تاوانەکان
وا بەیانیش لە سەنگەسەر دژ بەدادگایی نەکردنی ئەم کۆنە جاشانە سه‌دان کەس خۆپێشاندان دەکەن

ده‌قی نامه‌که‌م که‌ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستانم کردبوو :
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/mustafa_pashkoeiNama16.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە