کوردستانپۆست بەرەو دەزگایەکی ڕاگەیاندن و کردنەوەی نووسینگە لە وڵاتان
Friday, 13/08/2010, 12:00
گوڕان، گۆڕانی بێ‌مانا کرد، گۆڕان یەکێتیی کردە دوو لەتەوە، لەجیاتی یه‌کێتیه‌کی بەهێز و تاکە ڕکەبەری پارتی، ئه‌مڕۆ دوو هێزی لاوازی یه‌کێتیی هه‌یه. باڵەکەی تاڵەبانی بەرەو تەسلیم بوونه‌وه بە ئەمری واقیعی پارتی، باڵەکه‌ی نەوشیروانیش جارێک نەرم و جارێک توند، لێ بە هەڕەشەیه‌کی پارتی و بارزانی بێده‌نگ ده‌بن و دەچنه‌وه کونی خۆیان، یاخود باشتر بڵێین گردەکەی خۆیان.
گۆڕان جێگای دەستخۆشی وپشتیوانی زیاتر دەبوو، ئەگەر بەهەمان ئەقڵ و میتۆدی یه‌کێتیی و پارتی کاریان نەکردایە.
گۆڕان زۆر شتی گۆڕی بەڵام ئەقڵی خودی سه‌رانی خۆیان نه‌گۆڕی، کە زوربەیان لەسەرکردایەتی یەکێتییه‌وه هاتبوون.
گۆڕان هەموو بێزاریی و تووڕەیی جەماوەری خستە ناو تورەکەیەکی سەر پێچراوەوە و دایە دەست 25 ئەندام پەرلەمان، کە کارێکی ئەوتۆیان لەدەست نایە تا شایەنی باسکردن بێت، نەک لەبەر بێ ئەزمونی و بڕوا نەبوونیان بە کاری باشکردن، بەڵکو لەبەر ئەوەی پەرلەمان جێگای یەکلایی کردنەوەی کێشەکان نییە، شەڕی دەسەڵاتی کوردی لە پەرلەماندا، لە بچوکترین کەیسەوە تا گەورەترین کێشە، ته‌نها فووی ناو میزه‌ڵدانه و له ته‌واوبوونی دانیشتنه‌کانیاندا فش ده‌بێته‌وه.
تاکە شتێک کە جێگای خۆشحاڵیە بۆ من باڵی ئیسلامییه، که لە هەردوو هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەیدا شکستێکی باشیان خوارد!
هیچ لایەنێک نەبوو بەشێک لە پریشکی گٶرانی بەر نەکەوێت، کوردستانپۆستیش وەک تاکە سایتی بوێر لەمەودای ڕاگەیاندنی ئەلکترۆنیدا و پڕ خوێنەرترین سایت وجێگای سەرنج و ڕەخنەی هەموولایەک بوو، که جەماوه‌ری کوردیی توڕەو تینوی ئازادی ده‌نگی خۆیان تێدا هه‌ڵده‌بڕیی، له‌وه‌شدا کوردستانپۆست بەشی شێری بەرکەوت.
پشتیوانی بی ئەملاو ئەولای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتا بەبێ ڕیکەوتنێک و بەهەند هەڵنەگرتنی دەوری کوردستانپۆست لەلایەن سەرانی گٶرانەوە، دەرگای گەلێک قسە و باسی هێنایە گۆڕ لەناو نووسه‌ر و لایه‌نگیر و هه‌وادارانی کوردستانپۆستدا، کە لێرەدا جێگای ئەوە نییە باسیان لێوە بکرێت.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیدا ڕۆڵی کوردستانپۆست گەلێک کاڵترو کەمتر بوو، پاش تێگەیشتنی شێوە کار کردنی گۆڕان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەوتنە ناو ململانێی نێوان گۆڕان و یه‌کێتییه‌وه، ئه‌ویش پاش تەسلیم بوونەوەی پۆڵا سەعید، ناکۆکیەکان گەیشتنە لوتکە! بە ڕاگرتنی شەڕی ڕاگەیاندن لەنێوان هەردوولا ئاوێک بەم ئاگرەدا کرا، گەرچی کێشەکان بە هەڵپەسێوراوی مانەوە، کوردستانپۆستیش به بێ ئه‌وه‌ی باجێکی سیاسیی بدات، لێی دەرچوو.
بەدوای شەهید بوونی سەردەشت عوسمان، کوردستانپۆست دەورانێکی تری لە دەربڕینی ڕاستیی و جەماوەرێکی زیاتری لە دەور کۆبووه‌وه، وای کرد جارێکی تر چاو به کارکردنی رابردوویدا بخشێنرێتەوه.
ئێستا کاتی ئەوە هاتوە، کوردستانپۆست وەک دەزگایەکی سەربەخۆ ڕابگەیەنرێت، هه‌رچه‌نده دوای ته‌سلیممبوونه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید و چه‌ند که‌سێکی تر، کوردستانپۆست ستافه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ده‌ڵێم، ئیتر کاتیی ئه‌وه هاتووه، وه‌کو ده‌زگایه‌ک لە وڵاتانی دەرەوە نوسینگەی تایبەتی خۆی بکاته‌وه، نووسه‌ر و ئەندامانی ئه‌م سایته بە ئاشکرا کۆڕ و سیمینار ساز بکەن. من ئه‌م قسه‌یه له خۆمه‌وه ناکه‌م، به‌ڵکو پاش سه‌ردانی ئه‌م جاره‌م بۆ هه‌ندێ وڵات، به‌تایبه‌تیی بۆ ئینگلته‌ره، له‌و راستییه گه‌یشتم، ده‌زانم جه‌ماوه‌رێکی زۆر مه‌یلیان به‌لای کوردستانپۆستدا هه‌یه و ئاماده‌ن کار له‌و ده‌زگایه‌دا بکه‌ن و چالاکی رۆشبیریی و راگه‌یاندن بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ستافی سایتێکی ئه‌له‌کتۆنی دیکه هه‌یه، ئاماده‌ن خۆیان له ناو کوردستانپۆستدا بتوێننه‌وه و کار لێره بکه‌ن.
یادکردنەوەی ئەمساڵی سۆرانی مامە حەمەش لە پەرلەمانی بەریتانیا، سەرەتای به‌هێزبوونی ئەم هەنگاوەیه.
کوردستانپۆست پێویسته بەتەواویی سەنگەری خۆی لەسەنگەری گۆڕان جیابکاتەوە، چونکه سیاسه‌تیی نه‌رمونیانیی و سەردەمی ڕەخنە بەزمانی گوڵ بەسەر چووە، چیتر گۆڕانخوازەکان نابێت گوڵ بگرنه ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر له چه‌کوشه‌که‌ی کوردستانپۆست ئامرازێکی تووندتر و به‌هێزتر هه‌یه، با ئه‌وه به‌رزبکه‌ینه‌وه و بیکه‌ین به سیموڵیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه. با خه‌ڵکی فێری ئه‌وه بکه‌ین، که هه‌موو وه‌کو کوردستانپۆست بەجاش بڵێن جاش، دز هه‌ر دز بێت نه‌ک که‌سێکی به‌ڕێز و نیشتمانپه‌روه‌ر، ئەوانەی خیانەتی نیشتیمانی دەکەن، هەرچێ ووشەی ناشایستە هه‌یه بۆیان بەکار بهێنین، که ده‌ستمان رۆیش و باره‌که‌ی له بار بوو، ڕوو بە ڕووی دادگاشیان بکەینەوە.
ئەوانەی سەروەت و سامانی ئەم نیشتیمانە دەخەنە خزمەت بەرژەوەندەی خۆیان و بنەماڵەکانیانەوە، نەک هەر تەشهیریان پێبکەین، بەڵکو بەچەکوشەکەی کوردستانپۆست سەریشیان پان بکەینەوە.
هێشتا کفنەکەی شەهید سەردەشت خوێنی لێ دەچۆڕێت کەچی سەرانی پارتی هەڕەشەی مەرگ لە رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی دیکه دەکەن، بٶیە ڕاشکاوانە دەڵێین کە هیچ ڕێگا چارەیەک لە بەردەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەماوەتەوە جگە لە ڕاپەڕین و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵات مافیا ئاسا ژن کوژ و ڕۆژنامە تیرۆر کەرانه‌ی کورد نەبێت.
لەکۆتایدا داواش لە کوردستانیانی ڕۆژ هەڵات دەکەم، کە بێنە مەیدان و بەزانیاروی هەواڵەکانیان کوردستانپۆست دەوڵەمەند تر بکەن، هیواداریشم کار بۆ ئه‌وه‌ش بکرێت، که لە داهاتویەکی نزیکدا بەشێک تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێته‌وه.
کوردستانپۆست هه‌ر وه‌ک پێشووتریش سه‌لماندوویه‌تی، که خۆی بەهاوسەنگەری شۆڕشی باکوور دەزانێت و لەم قۆناغە چارەنوسسازەی باکووری کوردستاندا، پێویسته زیاتر هەموو توانەیەکی بخاته گەڕ بۆ پشتیوانی زیاتر لێیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست