ئەو تاوانبارەی کوردستانپۆست بە خەڵکی ناساند
Monday, 25/04/2011, 12:00
ئەمڕۆ قوتابیانی زانکۆ داوای دادگایی کردنی دەکەنسەرەتای ڕاپەڕینەکەی ئەمجارە، لە ڕێگای ڕاگەیاندنێکەوە لە کوردستانپۆست ڕامان گەیاند، کە پیاوانی ئاسایش و پۆلیسی سەر بەدەسەڵات ئاگادار دەکەینەوە، کە سەردەمی سەدەی ڕابوردوو نیە، کەس نەزانایت چێ دەکەن چۆن خەڵك سەرەو نگوم دەکەن. ئەمڕۆ سەردەم سەردەمی تەکنەلۆجیای تازە و سایتە ئەلکترۆنیەکانە، لەهەر دەست دەرێژیەک دەیان کامیراو چاویان لەسەرتانه، بەڵام وادیارە جەلادەکانی دەسەلات زۆر گوێیان بەم هەڕەشەی ئێمە نەدا و تا ئێستیاش لەسەر سەرکوتوو پێشێلێنکارەکانیان سوورن، لەبەرامبەریشدا وێنەکانتان شێوەی دەست درێژیەکانیتان وەک بروسکە دەگاتە دەست ئێمە ، لەدەزگا جەربەزەکەی کوردستانپۆست وێنەو هەواڵەکانتان بڵاودەکریتەوه بۆ ئەوەی لە نزیکەوه خەڵکی ڕاپەڕیو بتان ناسن، لەڕۆژی خۆیدا بەسزای خۆتان بگەن.
وێرای دەست خۆشیم بۆ هەموو کەس و لایەنە بەهەڵوێستانە کە ڕۆژانە جگە لە ڕۆژنامەنووسەکان، خەڵکی شەرفەتمەندیش وینە دەست درێژیەکانتان دەگرن، هەر لە تەقەکردنەکەی لقی چواری پارتیەوە تادوا دەستدرێژیتان بۆسەر حەرەمی زانکۆی سلێمانی.
دوای هێرش کردنە سەر زانکۆ لەلایەن چەتەکانی تاڵەبانی و حاکم قادر، لەلایەن پەیامنێرێکی کوردستانپۆستەوه وێنەی عەقید شیرزادمان بڵاو کردەوه، دواتر لە ڕێگای هەمان پەیام نێرەوە وێنەی تاوانبارێکی ترمان بۆ هات کە ئێستا ئەویشتان بۆ بڵاو دەکەینەوە.
پەیامنێر و دۆستەکانی کوردستنپۆست لەهەر کویێەکی ئەم کوردستانه هەن، هەواڵ زانیاری دەگەیەننە دەستمان.
ئەم تاوانبارە بناسن
ئهمه وێنهی عهقید نهجمهدینی ئاسایشی سلێمانیه ئهو کهسه بوو که سوکایهتی زۆری به خوێندکارهکان کرد ئهو نووسینهی خوارهوه وتهی خوێندکارانه که لهسهر ئهم پیاوه
نووسیویانه:
گروپی زانکۆی سلێمانی
ئهوه ملازم موحسینه و بووه به عقید و به کوردی قسه ئهکات...ئهمه زۆر لهوه کهمتره بێته سهر ئهم پهیجه بهس ئهمانهوێ زۆر لهوه زیاتر ڕیسوای بکهین...زۆرم قسه ههیه لهسهری بهس ئهوه تهنها ئهبێ به نهفرهت بکرێت ئهوهی ناوی مرۆڤایهتی و ئهخلاق بێت لهم سهگهمان نهبینی. ئهمه نهجمهدینی خوێنمژه.
تاوانبارێکی تر بناسن
خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى بەچەندین شێواز بەردەوامن لە دەربڕینى ناڕەزایی خۆیان و داواى دادگاییکردنى ئەو کەسانە لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە هێرشیان کردە سەر خوێندکارانى زانکۆ.
هەر ئەمڕۆ خوێندکارانى زانکۆ خوێندکارێکى زانکۆیان کردە دەرەوەى ناڕەزیەتییەکەیان بەیانووى ئەوەى "جاسوسی" بەسەرەوە کردوون و رۆژى سێ شەممەى رابردوو هاریکارى هێزەکانى ئاسایش بووە لەدەستگیرکردنى چالاکوانەکانى زانکۆ.
یەکێک لەو خوێندکارانەى کە رۆژى سێ شەممە دەستەبەسەرکرا، وتى "ئەو خوێندکارە چالاکوانەکانى بۆ هێزەکەى ئاسایش دیاریدەکرد و دواتریش فەرماندەیەکى ئاسایش دەستى کردە ملى و سوپاسی کرد".
هەروەها ئیمزا کۆکردنەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکى زانکۆ بەردەوامە و لە ماوەى دوو کاتژمێرى سەرەتادا ئیمزاکان 2000ى تێپەڕاند.
رۆژى سێ شەممەى رابردوو بەشێکى زۆر لە خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى لەلایەن هێزێکى ئاسایشەوە لە ناوچەى قولەرەیسى سلێمانى لەشوێنێکى چۆڵەوانیدا دەستبەسەرکراون و لەلایەن هێزەکەوە سوکایەتى و ئیهانەیان پێکراو چەندین خوێندکارو مامۆستاش دەستگیرکران.
تێبینی کوردستانپۆست: بهههڵه له بری وێنهی عهقید نهجمهدین وێنهی کهسێکی تر بهناوی عهریف بهکر دانرابوو، داوای لێبوردن دهکهین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست