بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی وەک خۆی!!

Tuesday, 22/04/2014, 12:00





یەکەم : پارتی داهێنان دەکات!!

لەجیاتی وەزارەتێکی سیادی (ناوخۆ) بە نموونە ،پارتی پۆستێکی مردوو بۆ یەکێیەتی زیندوو دەکاتەوەو دەیداتە دەست کەسێکی مردوو.
زیندوو کردنەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ئەو نوکتەو پەندەمان بیر دەخاتەوە:
_ ناوت چیە یوسف
_ ئەها کاک یوڵسف
_ئەی ناوی باوکت چیە
_ تۆ ناوی خۆمت باش زانی ، تاناوی باوکمیشت پێ بڵێم
عەدنان موفتیش پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی زۆر چاک بەڕێ کرد بۆ خزمەتی پارتی ئەمجارە نۆرەی پۆستی جێگری بارزانیە..
دۆست و ئەحبابەکانی کاک عەدنان بەپارتی ناوی دەبەن، خۆ بێتوو بێتە جێگری مەسعودیش،،لەپارتی بوونیش بەولاوە دەبێت...
ئەو پۆستەی کەچدین ساڵ بە بۆشی مایەوەو، کاکە ڕازی نەبوو جێگری هەبێت، دواتریش کە ڕازی بوو،،ئەمجارە ڕازی نەبوو کاک کۆسرەت جێگری بێت....
لە کۆتاییدابارزانی ناچار بوو قبوڵی بکات،، بەڵام تا ئەو ساتەش ئەم پۆستە هەر تەشریفاتیەو لەدوای کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانیش، وەک سەرۆکە ماوە بەسەر چووکەی هیچ شەرعیەتێکی نەماوە..
ئێستا پارتی بۆ خۆ دزینەوە لە بەڵێن و ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ یەکێیەتی بەبیانووی جوارو خۆی دەدزێتەوە..لە دوا شانۆگەریشدا ئەمەی پێشنیار کردووە کە ئەم پۆستە بدەنە عەدنان موفتی و(ئاکتیڤی) بکەن..گوایە جێگری سەرۆک، جێگری هێزی پێشمەگەرگەی کوردستانیش سەڵاحیەتی لە وەزیری پێشمەگەش زیاترە...
ئەم شانۆگەریە لە نوکتەش نوکتە ترە..خۆ ئەگەر یەکێێەتی بەمە ڕازی بێت
ئەگەرە کراوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابووردووی دەچنە ژێر پرسیارەوە ؟؟
پارتی دەست بەرداری پۆستی وەزارەتی ناوخۆ نابێت..
گۆڕانێش پێشتر هەڕەشەی هێڵی سوری ئەم پۆستەی کرد، بەڵام پارتی زانایانە لەبەرامبەر ئەو پۆستە هەردوو پۆستی دارایی و پێشمەرگەی پێشکەش بە گۆڕان کردو کە پێشتر هی یەکێێەتی بوون.. بەمەش دوو بەردی گەورەی خستە ناو گۆمی شڵەقاوی نیوان یەکێیەتی و گۆڕانەوە.
بەرپرسیاریەتی یەکە م و کۆتایی دەکەوێتە ئەستۆی پارتیەوە، دەبێت یەکێیەتی کێشەکانی لەگەڵ پارتی یەکلایی بکاتەوەو..بەجێی ئەوەی قەرەبووی زیانەکانی ٣٠ی حوزەیرانی بۆ بکاتەوە..پارتی پشتی تیدەکاتوو..پاشقلی لێدەگرێت..ئەندامەکانی هەڵدەگەڕێنێتەوە...
ئەگەرە کراوەکانی یەکێێەتی..لە نێوان کۆبوونەوەکانی مەکتەب سیاسی بە نیمچە کراوەیی دەمێننەوە...
لە کۆتاییدا هەر ئەوە ماوە بلێین:
ئەگەر جارێک بە سەهووت بردم، خوا بت گرێ جاری دووم خوا خۆم بگرێت...
پارتی سیاسەت دەکات لە سیاسەتیشدا شتێک نیە بەناوی وەفاو بەڵێن جگە لە بەرژەوەندی
بەرژەوەنی پارتیش تەنیاو تەنیا لەخزمەت بنەماڵکەی بارزانی دایە.

دووم: تفەنگەکەی ئاری هەرسین!!




چەک و تفاقەکەی بەردەمی لقی ٤ ئاری هەرسین، پەپولەکەی سەر شاشەی تیڤیەکان و پیاوە سیاسیەکەی ناو هۆڵی پەرلەمان
چیمان پێ دەڵین:
دەڵین پارتی شێت و مێت نازانی ئەمە قسەی شێتێکە کە ناوێری باسی پارتی بکات
کەواتە ئێمەو مانان، لە شێتیش شیت ترین..ئێ خۆ مرۆڤ شێت بێت باشترە لەوەی کۆیلە بێت!!
بە ئەهلی چەک بەدەستەکەی پارتی دەڵیـم:
ئێوە ئەهلی چەکن ، لەهەر کاتو ساتێکدا بۆتان بلوێ خەڵک و خوای شار خەڵتانی خوێن دەکەن
ئێمەش ئەهلی قەڵەمین و مێژووی ڕەشی ئێوە دەنوسینەوە
ڕۆژێک دێت چەکەکەنی ئێوە لەبەر پێی قەڵەمەکانی ئێمەدا وردو خاش بن
بەسەری سەرۆکە.......کەشتانەوە.
سێهەم:تازەترین نوکتەی کاندیدێک

کاندێکی خۆشەویست و خۆ نەویست لەسەر لیستی نارنجی دەڵێ"
ئەگەر جەنابی دەربچیت ئێوەی حەق بێژ و واقیع بین دەنگی پێ بدەن ، ئەو شەرەفەی پێ ببەخشرێت لەلایەن ئێوەوە ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەتان لە ئەنجومەنی پارێزگایەکی سەر مەریخ
ئەوا ئەگەر پێشتر کەموو کوڕیەک هەبوو بێت خودا نەخواستە لەماوەی ئەو چەند ساڵەی ڕابووردوو..ئەوا ئەم برادەرە بەڵین دەدات کە نەیهڵێت،، بۆیە منیش دەڵیم بەقسەی بکەن..بەڵام لەخۆی دەپرسم برادەر گیان..چەند ساڵە شتێک نەبووە بەناوی ئەنجومەنی پارێزگا لە هەولێرو دهۆک..ئەوەی لە سلێمانیش بوو...نە کەماڵیان بووە نە جەماڵ..
ئیدی نازانم باس لەکوێ و کامە پارێزگا دەکەیت..تۆ؟؟
چوارەم: سلێمانی لە نێوان بێ ساحێبی و ئەتک کردندا!!
ماوەیەکە شەڕی کاندیدەکان و حیزبەکانیان کەوتۆتە شەڕیکی ناشیرین و سوکایەتی کرد بە میژووی پڕ سەروەری شارێک..
هیشتا سلێمانی جوانترین و پڕ ئارام ترین شارە لەسەر ئاستی کورستان..
ڕاستە ناحەقی و ناعەدالەتی کراوە لەم شارە...وەک پێوست خزمەتوو ئاوادان نەکراوەتەوە، بەڵام ئەم ناحەقی و کەمو کوڕیە گشتیە، نەک هەر تەنیا شاری سلێمانی...هەولێر بەمن چی با بنەماڵەی بارزانی شەقامەکانیشی بکەنە زێر..لەکاتێکدا لاوێك لەسەر وتار خوێندنەوەیەک، ڕاپێچی زیندان دەکرێت...پارێزرێک لەسەر نوسینی کۆمێنتێک بێ سەرو شوێن دەکرێت....سەردەشتێک لەسەر نامەیەک خەڵتانی خوێن دەکرێت...
بۆیە تکایە هەرچیتان لەدەست دێ بەرامبەر یەکتر و شکانی کەسایەتی یەکتری کاندیدەکان درێخی مەکەن..بەڵام سوکایەتی بەم شارەو هیچ شارێکی تر مەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە