کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


چەواشەکاری میدیائ کوردی بە ئەهلی و نائەهلییەوە

Friday, 19/12/2014, 12:00


کوردستانپۆست ئەم بابەتەی لە فەیس بوک پەیجی مستەفای حەسەنە گەورە وەرگرتووە.

ماوەیەک دوای هەڵمەتی ئازادکردنی شنگاڵ ، کۆمەلێک میدیای ئەهلی وەک بەبەغا ، بەدوای میدیای ئاراستەکراوی حزبەکان چەواشەکارییەکان دەڵێنەوە، لەوانە:
١- چیای شنگاڵ ئازادکرا!! ، کە ئەم هەواڵە لە ١٠٠٪ درۆیە چونکە خۆداگیر نەکراوە تا ئازاد بکرێت ، گریلا و یەبەشەی ئیزیدیەکان و هەندێ گروپی بچووکی پێشمەرگەی لێیە.لە کاتی داگیرکردنی شنگال ، یەپەگە و گریلا پاراستیان نەیان هێشت بکەوێتە دەست چەتەکانی داعش.
٢- سنونێ ئیمڕۆ بەپەلە ئازادکرا!! ، ئەمەش لە ١٠٠٪ درۆیە ، چونکە لە دوێنێەوە هەپەگە و یەبەشە ئازادیان کردووە و وەک هەماهەنگییەک لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ، کە ئەرکی هەپەگە بووە هێرش بکاتە سەر ناحییەی سنونێ و ئازادی بکات و ئەو کارەشی کرد.
٣- مەزاری شەرفەدین ئازادکرا !!!، ئەم هەواڵەش لە ١٠٠٪ درۆیە ، چونکە ئەوا چوار مانگێک دەبێت هیزی گریلا و یەبەشەی لێیە ، چەند جارێک داعش هەوڵیداوە داگیری بکات ، بەڵام بەرخۆدانی گریلا و یەبەشە ئەو هەوالانەی پووچەل کردۆتەوە.
رەنگە تا سبەینێ دەیەها درۆی دیکە رووداو و دەزگا چەواشەکارییەکانی دیکە بلاوبکەنەوە ، میدیای ئەهلییەکانیش وەک بەبەغا بەدوایاندا بیڵێنەوە..
بەڵگەی ڤیدیۆیی:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە