دادگاییکردنی قاسم ئاغای کۆیه، به واتا دادگاییکردنی بنەماڵەی بارزانی!
Sunday, 03/10/2010, 12:00
قاسم ئاغای کۆیە ئەوە جاری یەکەمی نییە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، وهک نه بای دیبێ و نهباران، نه جاشایهتیی کردبێ و نه ئهنفال، چەند جارێک لە سوریاوە بە ئاگادری مهسعودی کوڕی مستهفا بارزانی و دهزگای پاراستن گەڕاوەتەوە بۆ هەولێر، بەڵام هاتنەوەی ئهمجارهی لەم کات و ساتەدا دوو روونکردنهوهی دهوێت:
یەکەم: بۆ چاوترساندنی خەڵک و نەیارانی بنهماڵه، دەبێتە گورزێکی تر که بنهماڵه و پاراستن بەدوای ئەوەی ئاشکرایان کرد، کهوا گهیشتۆته ههولێر، بهمه ویستییان خهڵکی پێ بترسێنن، کهوا ئێمه ههرچییهکمان بوێ دهیکهن و ئهوهی خهڵکی پێی ناخۆسه دهیکهین. بهتایبهتیی لهو کاتهدا بوو، لیژنه ساختهکارهکان رایگهیاند کهوا سەردەشتی ڕۆژنامەنووس لهلایهن شەهید کرد!دووەم: گەڕانەوەی قاسم ئاغا تاقی کردنەوەی پاراستنه بۆ ئەو ناوچانەی کە پارتی نفوزی کەمە، پلانهکهشیان بەم شێوەیەیە:گەڕانەوەی کوڕەکانی ئەنوەر بەگ بۆ ناوچەی بێتواتە، گەڕانەوەی عەباس بایز بۆ دەڤەری سەنگەسەر، بەڵام ئاخۆ پارتی دەتوانێ ئەم کارە بکات، ئەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەردەکەوێت..
ماوەیەک لەمەبەر بەگەیشتنی هەواڵی گەڕانەوەی کوڕەکانی ئەنوەر بەگ بۆ ناوچەکە کۆشکە چٶڵەکەیان لەگەڵ زرمەی ئارپی جی بەرو ڕوو بوو، بە هەمان شێوەش لە سەنگەسەر چەندین جار تەقە لە خانووە چٶڵەکەی عەباس بایز کرا، دوا جاریش لەکاتی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ شاری قەڵادزێ، کە زیاتر لەیەک ملیۆن دۆلاری تێچوو، کەسوکاری قوربانیان دەستیان گهیشته بارزانیی و نامەیەکی ناڕەزاییان ڕادەستی کرد و ڕاشکاوانە ئەو پەیامەیان پێڕاگەیاند، کە نەک هەر نابێ ئەو تاوانبارە بگەڕێتەوە ناوچەکە، بەڵکو دەبێت دادگاییش بکرێت، شایانی باسه خودی مەسعود ڕێگری یەکەمه لەدادگایی نەکردنی ئهم ئهنفالچیی و تاوانبارانهی وهک عەباس و قاسم ئاغاکان!
هاتنە مەیدانی خەڵکی دەڤەری کۆیە و ڕاگەیاندنی کەمپینێک بۆ دەستگیرکردنی قاسم ئاغا ، مژەدەیەکی خۆشە بۆ کەسوکاری قوربانیان و ئەنفال، چونکە قاسم ئاغا زیاتر لە520 کەسی لەدەڤەری کۆیە و دەورو بەری شەهید کردوە، جگە لەبەشدراری ڕاستەخۆی پرۆسهی ئەنفال. پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەتا ئێستا خۆیان لەو پرسە بێدەنگ کردوە لە ڕێگای پاڕیزگای هەولێر، که له راستییدا پارێزگاری بنەماڵە بارزانی و قاسم ئاغایه، ههر بۆیه نەوزاد هادی، دهمی هاتهگۆ و ڕێگری تەنانەت لە کەمپین و خۆ پێشاندانیش کرد، نهوزاد هادیی پاریزگا ئاشکرای کرد و وتیی، ئێمه به قاسم ئاغامان ڕاگەیاند که کوردستان جێ بهێڵێت!
لەسەر ئەم هەڵوێستەی نەوزاد هادی پێویست ناکات کەس سەرکۆنەی ئەم زاتە بکات، ئەوانە هەر پلە و پایەکیان هەبێت زەلیل و کڵۆڵی بنەماڵەی بارزانین ئەوەی جێی سەرکۆنە و شەرمەزار کردنە ئەم دەسەڵاتە جاشپەروەرەی کورده.
لە ڕیگاێ ئەم بابەتەوە دەست خۆشیی و پشتیوانی تەواومان بۆ کەسوکاری قوربانیانی دەڤەری کۆیە ڕادەگەیەنیین، داواشتان لێ دەکەین، هەر زانیاریەکییان دەست کەوت ئاگادارمان بکەنەوە.
پێشتان ڕادەگەیەنم جارێکی تر دۆسیەی چەند سەرۆک جاشێک لە بەغدا کاری لەسەر دەکرێت، بەتایبەت ئەو سەرۆک جاشانەی کە خەڵکی کوردستان داوای یاساییان لەسەر تۆمار کردوون خۆشەبەختانە دۆسیەی قاسم ئاغا ژمارهکهی یەکەمە.
بەڵام ئاخۆ ئێمه فریای دادگاییکردنی دەکەوین یان نەوزاد هادی ڕەوانەی سوریای دەکاتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست