بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


عێراقێکی هەڵوەشاو، سەرۆکێکی داوەشاو

Friday, 25/07/2014, 12:00


سوێند بەیەکپارچەیی خاکی عێراق..نەک هەر لە بەغدا برەوی هەیە بەڵکو لەسەری ڕەشیش زرمەی دێ، ئەوەتا دوێنی بانکی مۆن بەبارزانی فەرموو یەکپارچەیی خاکی عێڕاق بپارێزن.
پرسی سەرۆک کۆمار لە کاتێکدایە...ڕۆژانە پێشەمەرگەکانمان لەبەرەکانی شەڕ شەهید دەبن.
ڕۆژانە سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەتە سیحریەکەی بارزانی هەرچەندە کاڵبۆتەوە بەڵام جار جارە بەر گوێمان دەکەوێت!
پۆستی سەرۆک کۆمار گەر لەم بارو دۆخەشدا نەبێت..پۆستێکی تەشریفاتیەو هیچ سودێکی ئەتۆی بۆ کورد نەبووەو نابێت, بەڵام هەڵبژاردنی پیاوێکی نەخۆش و بە ساڵا چوو..هێندەی تر قوڕەکەی خەستر کردەوە.. وەک چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی دەڵێن، هەر لە ئێستاوە خۆی ئامادە کردوە بۆ گەورەترین نەشتەرگەری پشت لە ئەڵمانیا!
لەلایەک باڵی هێرۆ لەناو مەکتەب سیاسی ئەم زەنگە مەترسیدارەی بیر هێناینەوە کە وەک چۆن لەکاتی سەدامی گۆڕ بە گۆرا
دەگوترا (کاتێک سەدام قسە دەکات، هەموو عێراق قسە دەکات) بۆ دادە هێرۆش هەر ئاوا دەرچوو,
فۆئاد بێت، یان مەعسوم، یان موحەمەد فوئاد...دکتۆرەکان بن، یان برین پێچەکان..فەراشەکان بن..یان ئاو ڕشێنەکان ، هیچ لە پرسی خەڵک و کورد ناگۆڕێت...
نەک هەر سەرۆکە نەخۆش و پیرو پەک کەوتەکە ی ئەمجارە سوێند بە یەکپارچەیی خاکی عێراق بخوا،،هەموو خەڵکی هەموو گۆی زەوی بێنە سەرشەقام و سوێند بە یەکپارچەیی خاکی عێراق بخۆن...تازە عیراقێکی پێش روداوەکانی موسڵ دروست نابێتەوە.
ئەوەی جێگای نیگەرانی خەڵکە جگە لە دۆستو لایەنگرانی دکتۆر بەرهەم و سەرکردایەتیی و بنکردایەتی یەکێیەتی..ئەوەیە لە کۆتاییدا قسەی هێرۆ سیاسەتی قاسمیان پشتی هەمووانی دا لە زەوی.
کاندی کردنی بەرهەم دوا کارتی سوتاوی باڵەکەی تری نێو سەرکردایەتی یەكێیەتی بوو...ئەمجارە هیچ پۆستو پلەو پایەیەک نەماوە شەڕی لەسەر بکەن.
ئەگەر (ژن نیوەی کۆمەڵگا بێت..ئەوا هێرۆ بەتەنیا هەموو یەکێیەتیە). هەرگیز هەڵوێستی نانیشتیمانی و نامرۆڤانەی پیاوە پەمبەکەی یەکێیەتیم بیر ناچیتەوە،،کەچۆن سەرسەختانە وێڕای نامەیەکی تری هەریەک لە مەکتەبی(سیاسی یەکێیەتی و پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی).
ئەم خارە فوئادەی حازریش نامەیەکی تایبەتی بۆ دادگای باڵای تاوانەکانی دانیمارک ناردبوو، بەرگری لە تاوانباری گەورەی کیمیا باران و ئەنفال (نزرا حەزرەجی) دەکرد ،ئەوە لە کاتێکدا بوو ڕێو ڕەسمی دادگایی کردنەکەی بەڕێوە دەچوو.
سیاسەت کردن لەم دەڤەرە ئەوەندە قێزون و ناشێرن بووە...پەڕۆیەکی بێ نوێژ سەد جار پاکترە لێی
لە کۆتایدا گرنگ ئەوە نیە خارە فوئاد چی دەکات ئەم چوار ساڵەی داهاتوو، چۆن دەژیت لە گەڵ روداوەکاندا گرنگ ئەوەیە وەک سەرۆک کۆمار بمرێت..موچەیەکی خەیاڵی و سەروەتو سامانێکی بێ شومار دەخاتە سەر ژمارە بانکی کچەکانی..
بیریشی نەچێت..جگە لەشەقی مالیکیەکان و عروبەی بەغدا،،هەردوو کلیکەی بەدەست هێرۆ خان وئەوی تر بەدەست قاسمی سلێمانیەوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە