ئەوانەی ئامادەن بۆ ڕاپەڕین و بۆ راماڵیین با پەنجەی خۆیان بەرز بکەنەوە!
Monday, 14/02/2011, 12:00
ئەمرۆ هەر یەکە لە نەوشیروان مستەفای سەرۆکی گٶران و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ، لەسەر گۆڕانگارییەکانی شۆڕشی کەم وێنەی تونس و میسر لێدوانی خۆیان دا، بۆ ئەوەی خوێنەر خۆی حوکمی ئەوە بدا کە چ جیاوازییەک لە نێوان بۆچوونی ئەم دووانەدا ده‌بیننه‌وه فەرموون لەگەڵ لێدوانی هەردولایان.
" نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و هه‌ردو حیزبه‌كه داوای لێبوردن له هاوڵاتیان و هێزی پێشمه‌رگه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن
(سبه‌ی):
له به‌رنامه‌ی روبه‌ڕوی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN شه‌وی یه‌كشه‌ممه (13-2-2011) په‌خش ده‌كرێت، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: "داواكاری هاوڵاتیان قۆناغی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه و هاوڵاتیانی كوردستان داوای چاكسازی سیاسی ریشه‌یی ده‌كه‌ن".
نه‌وشیروان مسته‌فا دووپاتیكرده‌وه، که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوره له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی بۆ چاكسازی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاندووه: "به‌یاننامه‌كه‌مان ئاگادراكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له كه‌ڵه‌كه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و به‌رته‌سكکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان"، هاوكات هۆشداریشی دایه ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌كات به‌چاكسازی سیاسیی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وا گه‌رده‌لولی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌یگرێـته‌وه و ئه‌نجامدانی چاكسازی دره‌نگوه‌ختیش سودی نابێت.
هه‌روه‌ك به‌وردی باس له گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كه ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئه‌زمونی تونس و میسری تێدا دووباره‌نه‌بێـته‌وه، پێویسته له دانانی ده‌ستور و یاساكاندا ره‌چاوی ژیانی هاوچه‌رخ بكرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "ئێمه سورین له‌سه‌ر داواكانی به‌یاننامه‌كه‌مان، سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و ته‌داخولی حیزب و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌تی میزانیه و هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه گفتوگۆ بكرێت".
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: "به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌یانێكی ئیستیباقیه، به‌یانێكه پێشتر هۆشیاری داوه به‌و حیزبانه‌ی كوردستان كه پێش ئه‌وه‌ی گه‌رده‌لوله‌كه بگاته كوردستان دانیشین با چاره‌سه‌ری بكه‌ین".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی ده‌ڵێن ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای لێبوردن بكات.
نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌و دوو حیزبه بێن داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان بكه‌ن، چونكه نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ و په‌ژاره و ترسیان خستۆته ناو بازاڕ و ناو خه‌ڵكه‌وه، پێویسته ئیعتیزار بێننه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێكی تر ویستیان سومعه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بشكێنن و تێوه‌ی بگلێنن له شه‌ڕێكی ناوخۆ"، وتیشی: "پێویسته ئیعتیزار بێننه‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه تۆمه‌تی ناڕه‌وا و جنێویان داوه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌بێت ئه‌وان ئیعتیزار بێننه‌وه نه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
تا ئێره ئه‌مه را و بۆچوونی قسه‌کانی نه‌وشیروانه ، ئه‌گه‌ر به وردی بیخوێنیته‌وه، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت که نه‌وشیروان وه‌کو دۆستێکی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وشیار و ئاگادا بکاته‌وه، تا چاکسازیی بکه‌ن، ئه‌و بڕوای به‌وه نییه ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌بێت واز له ده‌سه‌ڵات بهێنن، نایه‌وێت ئه‌وان له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی ئیداریی دوور بکه‌ونه‌وه، به‌ڵکو داوایان لێده‌کات به خۆیاندا بچنه‌وه و دڵی خه‌ڵکی رازی بکه‌ن و بۆ هێورکردنه‌وه که‌مێک شت بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن، تا خه‌ڵکی لێیان رانه‌په‌ڕێت، ئه‌و گۆڕانه‌ی نه‌وشیروان، له‌وه زیاتر هیچی تری ناوێت. ئه‌گه‌ر هه‌رچییه‌کی تری وتبێت نه چۆته ئه‌ودیو هێڵی سووری ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه.
***********************************
لێدوانەکەی بارزانی
له باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه وتی" من ده‌ڵێم گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ ، ده‌بێ به هه‌مووان چاک بکرێ به لایه‌نێک ناکرێ، له کۆبوونه‌وه‌ی حزبه کوردستانیه‌کانیش داوام لێکردوون که پێشنیار ئاماده بکه‌ن، حکومه‌ت و په‌رله‌مان ناچارن ده‌بێ چاکسازیی بکه‌ن."
مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فا له درێژه‌ی قسه‌کانییدا وتی' من به‌ڵێن ده‌ده‌م دەستی که‌س نه‌گرم و که‌س نه‌پارێزم یاسا جێبه‌جێ بکرێ."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد" له کوردستان حوکمی یه‌ک که‌سه نییه وته‌نانه‌ت ده‌توانن، شه‌ش مانگی تر، دوو ساڵی تر چۆن بتانه‌وێ داوای هه‌ڵبژاردن بکه‌نه‌وه
جارێکی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای پوختەی لێدوانەکەی بەڕێز نەوشیروان مستەفا دەتوانین بڵێین، کورت و کرمانجی هێشتاش گۆڕان بەدوای چاکسازیەوەن، نەک پاکسازی، ئێمە نەک هەر خوازیاری ڕاپەرێنی هاو شیوەی تونس و میسرین بەڵکو خوازیاری ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە بنەماڵیەین کەوەک دوو دیکتاتۆر بیست ساڵە سەرەڕای دزینی سەروەت و سامانی خەڵکی، هیچ سوکایەتیەک نەماوە بە تاکی کوردی نەکەن، وایان کردووە تاکی کورد هیچ ئینتیمایەکی بۆ ئەم خاک و نیشتیمانە نەمێنێت... بەتایبەت لاوان کە بوونەتە گەورە ترین سوتەمەنی ئەم بار‌و دۆخە.
داواکاریەکانی گۆڕان لە ئاست توڕەیی و داخوازیەکانی جەماوەری کوردستاندا نین، ئەگەر حکومەت چاکسازی بکات یەکێتی و پارتی داوای لێبوردن بکەن لە گۆڕان و هیزی پێشمەرگە، هیچمان لێتان ناوێت.
لە قسەکانی بارزانیش ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ کە بەراستی بارزانی ئەمجارە ترساوە، چونکە لە کۆبونەوی پێشووی لەگەڵ١٨ حیزبۆکەکان ووتی من دوو ساڵم ماوە، کەچی ئەمڕۆ دەڵێت ئامادەم هەڵبژاردنی پێش وەخت بکەم. ئەوە ئەگەر فریا بکەویت؟ چونکە هەر بارزانی بوو لە کۆنگرە شومەکەی پارتی کوڕەکەی مەسروریشی بۆ ئامادە کردبووین.
لەلایەکی تر د. بەرهەم ساڵحیش داوای لە عەلی باپیر کردووە کە ناوبژی نێوان گۆڕان یەکێتی بکات! ئەم داواکاریەی بەرهەم ساڵح جێگای پێکەنینە، ئەگەر عەلی باپیر ئێوە لەگەڵ گٶڕان ئاشت بکاتەوە، ئەی کێ ئێوە لەگەڵ جه‌ماوەردا ئاشت دەکاتەوە؟ ئه‌ی کێ عه‌لی باپیر له‌م دنیا و ئه‌و دنیا ئاشت بکاته‌وه و داوای شه‌فاحه‌تی بۆ بکات له لای خودا، ئه‌و که پیاوی ئیتیڵاعاته و به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه هه‌رچی خراپه‌کاریی هه‌یه و هه‌رچی دزیی هه‌یه کردوویه‌تی ئیسلامی کردووه به قه‌ڵغانێک بۆ کاره قێزه‌وه‌نده‌کانی خۆی. ئه‌ی کێ عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ خودا و ئاینی ئیسلامدا ئاشت بکاته‌وه؟
ئەی کێ خه‌ڵکی کوردستان لەگەل پارتیدا ئاشت دەکاتەوە؟ ئاشت بوونەوە بۆ نێوانی دوو هاوڕی دەبێت، یاخود منداڵانی گەڕەک، نەک نێوان گەل و خیانه‌تکار و دز و گه‌نده‌ڵ و ناپاک، نەک جەلاد و قوربانی..
سەردەمی ئاشتبوونەوە بەسەر چووه، سەردەم سەردەم کردنی گۆڕەپانێکی شارە بە گۆڕەپانی ڕزگاریی و فڕێ دانی دیکتاتۆرەکان بۆ ناو زبڵدانی مێژوو.
مستەفای حەسەنە گەورە
پێش ڕاپەڕین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست