سوێند و مه‌رجه‌کانی مه‌سعود بارزانی
Wednesday, 28/09/2011, 12:00
سوێندی سه‌رکرده‌کانی کورد:چونکه ئه‌م سه‌رکرده و بنکردانه‌ی ئێمه باوه‌ڕیان به‌یاسا و ده‌زگای دامه‌زراوه‌یی و ئۆرگانه‌کانی سیستمه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری نییه، خێڵه‌کیانه به سوێندخواردن خۆیان له تاوانه‌کانیان ده‌په‌ڕێننه‌وه:
مه‌سعود بارزانی:به گۆڕی مه‌لامسته‌فای باوکم ئاگام له کوشتنی حه‌سه‌نی ماملێ نییه .
به گۆڕی بارزانی 91 یه‌ک ئه‌وه ماچی سه‌دام نه‌بوو ، ویستم به گوێیدا بچرپێنم
به‌گۆڕی بارزانیه‌کان ، ئه‌و ده‌بابانه‌ی 31 ی ئاب له ئۆکرانیاوه له کارتۆنه جگه‌ره‌ی قاچاخدا کڕیومانه و ده‌بابه‌ی سه‌دام نه‌بوون.
به‌خاکی کوردستان سوێند ده‌خوات که 17ی شوبات له لقی چواره‌وه ته‌قه نه‌کراوه و ئه‌و شه‌هید و بریندارانه به گولله‌ی وێڵ له گرده‌که‌وه پێکراون.
ئه‌مجاره‌شیان چاوه‌ڕوانی سوێندێکی ترین و بڵێته‌وه به گۆڕی بارزانی ئاگای له‌سه‌فه‌ره نهێنیه‌که‌ی نێچر نیه و له ئه‌مه‌ریکاوه خه‌ریکی هاوکاری میتی تورکی ده‌کات.
چ بێ شه‌رمیه‌که سه‌رکرده‌یه‌ک له‌به‌رده‌م به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایدا خۆی به گۆڕی شه‌هیدان و باووباپیر و ته‌ڵاق خواردن بپه‌ڕێنێه‌ته‌وه شێخ جه‌عفه‌ر ئاسا بڵێ به گۆڕێ سه‌هیدان ئه‌وه ده‌بابه نیه و ناقیله‌ی ئه‌شخاسه.
مه‌رجه‌کانی بارزانی:بارزانی له‌پاش شه‌ش مانگ له قه‌تل و عامی 17 ی شوبات و خه‌ڵاتکردنی تاوانباره‌کان، به چوار بڕگه بڕیاری دا ئه‌و کوردکوژانه ڕاده‌ستی دادگابکات ، به‌ڵام چه‌ند مه‌رجێکی هه‌یه . له‌م سه‌ردانه‌ی لای نه‌وشیرواندا به سه‌رانی گۆڕانی ڕاگه‌یاند ئه‌و خاڵانه جێ به‌جێ ده‌کات، به‌ڵام به مه‌رجێک:
به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤانی برازای بێت نه‌ک دادوه‌ر و دادگا.
له کاتێکدا بێت، نه هه‌وربێت و نه سایه‌قه‌ی ساماڵ.
نه شه‌و بێت و نه ڕۆژبێ .. نه‌سه‌رمابێ نه گه‌رما.. نه تاریک بێ نه ڕوناک
له ڕۆژانی پشودا بێت و ده‌وامی فه‌رمی له کوردستاندا نه‌بێ.
ئه‌وکاته به مه‌رسومێکی تایبه‌تی له سه‌ری ڕه‌شه‌وه ڕاده‌ستیان ده‌کات و گرده‌که‌ش په‌سه‌ندی مه‌رجه‌کانی بارزانی کرد. گه‌لیش سه‌رکزو داماو هه‌ر ئه‌وه‌ندی بۆماوه‌ته‌وه بڵێ: خوا له سوڵتان مه‌حمود گه‌وره‌تره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست