دوو قسە لەسەر بێ هەیبەتی سەرۆک!
Thursday, 14/08/2014, 12:00
(یەکەم)
کاتی خۆی مام جەلال لەسەر کەمال کەرکوکی ووتی:
کەمال نە کەرکوکیەوە نەناوی کەمالەو نە دکتۆریشە!؟
منیش دەڵێم بارزانی نە سەرۆکەو نەخاوەن هەیبەتیشە، هەرچەندە دۆستە تازەکانی بەجەنابی سەرۆک ناوزەندی دەکەن و کۆیلەو موریدەکانی بە فەخامەتی جەنابی سەرۆک ناوی دەبەن .
بەڵام لە ڕاستیدا..سەرۆک ماوەی بەسەرچووە..لە کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانەوە هیچ شەرعیەتێکی نیەو نابێت..هەرچەندە یەکێیەتی باجی ئەو هەڵە مێژوویەی دا بەلام گۆران وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو،،دەزانن بۆ:
بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی دوو ساڵەکەی پرس بە خودی نەوشیروان کرابوو..رەزامەنیشی نیشاندابوو...بە ئەندام پەرلەمانەکانیش ووترابوو کە ئازادن هەرچی بکەن..
بەڵام هەڵوێستی بەشێک لەئەندام پەرلەمانەکانی خوولی پێشوو نارەزاییان بۆ ڕگە گرتن ئەم کودەتایە...تەواوی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشیروانیش لەم کودەتایە پاک کردەوە..هەڵوێستی حیزبە ئیسلامیەکانیش زۆر لەوە لاواز تر بوو.
هەرچەندە تاماوەیەک ڕەگەیاندنەکانی گۆران و بەشێکی میدیای بەناو ئەهلی زاراوەی((سەرۆکی ماوە بەسەرچوو) یان بەکار هێنا،بەڵام هێدی ..هێدی ئەمەش کاڵبۆوە..وەک دەیان و سەدان پرسی تر!!
دەکرێت زۆر سادە ساکار بپرسین کەسێک سەرۆک نەبێت و بەکوەدتا خۆی بسەپێنێت..هەیبەتی لە کوێ بوو!؟
بارزانی هەیبەتی ببوایە چەکدارەکانی پشتیان لە خەكی سڤیلی ٤٠٠هەزاری شاری شەنگال نەدەکرد...کەمێك بەرگریان دەکردو هەرچەن سەعاتێک تا خەڵکەکەی بە سەلامەتی شاریان جێ دەهێشت.. بەرگریان دەکرد، گەر هەر قەول بوو ڕاش بکەن..لەگەڵ خەڵکەکە ڕوویان لەچیا کردباو گەر نەشیان توانیبا بەرگری لەشارەکە بکەن،،ئەوە دەیانتوانی لەچیا لەگەڵ خەڵکەکەر بمێنەوەو ئەوسا
بە کەمترین قوربانی خەڵکەکە ڕزگاری دەبوو..ئەوانیش روو سور دەبوون.
کەسێک بتوانێ ئەنفالێک بەچاوی خۆی ببینێت و لێی بێ دەنگ بێت..هەیبەتی لەکوێ بوو!؟ سەرەتا بۆ شارندنەوەی ئەم شکستوو خیانەتە هەڕەشەی دادگایی کردنی ئەو کەسانە بکات کە ڕایان کردوەو بە قەولی خۆی کەمەتر خەم بوون..پاسێن لەکەسێکیان نەپێچێتەوە!؟
دەبێت چ جۆرە هەیبەتێکی هەبێت..هەیبەت.
هەیبەت بۆ کەسێکە...خاوەنی دەیان هەڵویستی ئازایەتیو ڕاستگۆیی و گیان بەخشی بێت..
نەک بارزانی و خێڵەکەی...
-------------------------------------------
(دووم)
داعش و نەوت و ئەنفالێکی تر...
نەفرەت لەجەنگ
نەفرەت لە داعش...
نەفرەت لەوانەش داعشیان کردە هاوسێمان
نەفرەت لەوانەی لەمزگەوتەکانی ئێرەوە بەچکە داعش پەروەردە دەکەن
دەیانێرن بۆ بەرەکانی شەڕ...
گەورەترین نەفرەتیش لەو کەسەی ٦ مانگ پێش هاتنی داعش
بەغدای ئاگادار کردبوو..بەڵام گەلەکەی خۆی ئاگادار نەکردەوە
نەفرەت لەوانەش بێت...ڕایان کردوو
ژن و پیرو پەککەوتە یان بۆ دێوزمەکانی داعش بەجێ هێشت.
شەڕو سیناریۆکانی داعش وەک داشی دامەو شەترەنج وان
دەستە گەورەکان دەیانجوڵێنن...
وەرن موسڵ داگیر بکەن
تا نزیک بەغداش وەرن
ڕوو لە هەرێم بکەن...
ئەنفاڵی شەنگال بکەن
بەڵام هەولێر هێڵی سورە
تکریت و دیالەش بگرن
بەڵام بەلای کەرکوکا مەچۆن
با ڕۆیشتنی نەوتەکە بەردەوام بێت.
کۆمەڵکوژی یەزیدەیەکان ئەنفالێکی تر بوو
کەچی ئاشتی هەورامی دەڵێ...
خۆشبەختانە کەرتی نەوت زیانی بەرنەکوتووە
چیای شەنگال هەموو دونیای بە ئاگا هێنا
خەریکە فرمێسک و خوین چیاکە دەتوێنێتەوە
کەچی لێرە لە سلێمانی..
هیرۆخان و کاک نەوشیروان
پرسی پۆستی پاریزگا تاوتوێ دەکەن و
ناگەنە هیچ ئەنجامێ....
چەکی قورس بەڕێوەیە...
چەکەکان لە فرۆکەخانەی هەولێر دابەزین..
کەمێکیش بۆ فرۆکەخانی سلێمانی هاتووە
وێنەکانیش بڵاو کرانەوە...
کەچی پێشمەرگە دەڵین چەک نەگەیشتۆتە بەرەکانی شەر؟!
کەمێک چاوەڕی بکەن..
لەمەیدانی چەکفرۆشاندا..
بەهەرزان دەیانفرۆشن و
بەگران دەیانکڕینەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست