ڕۆژانەی فەیس بوک
Saturday, 12/07/2014, 12:00
1
داخەکەم ئەم شەرەفەم پێ نەبڕا دوێنێ! خۆزگە تەنیا دوێنێ ئەندام پەرلەمان دەبووم! بۆ خاتری مووچەو ئۆتۆمۆبیل و پلەو پایەی تر نا، تەنیا بۆ ئەوەی دەنگم بە بارزانی ڕا گەیشتبایە، پێم ووتبا:
تۆ سەرۆکێکی ناشەرعی و ناکوردستانیی و خێلەکییت!
بەسە، تاکەی .. موزایدەی سیاسی و خەڵک گەوجاندن، بنەمالەکەت بە درێژایی مێژوو، هەر داردەستی داگیر کەران بوون ودژی خواستی سەربەخۆیی کوردستان بوون.
کوردی کامە پارچەی کوردستانتان شەهید نەکردووە؟ هێزی داگیرکەری کامە وڵاتی درواسێتان نەهێناوەتە سەر حەرەمی نیشتیمان؟
پێم دەوت :
هێشتا لە بادینان بنکە و بارەگای میت و سوپای داگیر کەری تورکی لێیە، پێشم دەوت..دەزانی ئەم شوێنەی تۆی لێیە کوێە؟ ئەوە ئەو پەرلەمانەیە کە دەبابەکانی بەعست لە ٣١ هێنایە سەری!
گەر نەیانهێشتبا قسەکانم تەواو بکەم، ئەوا بوتڵێکم تێدەگرتی، گەر ئەویش نەیپێکابا
دادەهاتمەوە تاکە پێڵاوەکانم تیدەگرتیت. هەرچەندە من بڕوام بە خۆت و دەوڵەتەکەت نییە، کە بۆ کوردی دروست بکەیت، هەرچەندە بڕوام نییە تۆ خاوەنی خۆت و پێڵاوی خۆشت بییت، هەر وەک چۆن دکتۆر جەزا چنگیانی پێڵاوکانت دەخاتە سەرسەری، چونکە دەوڵەتی بۆ دروست دەکەیت
ئەوا من بە پێچەوانەوە خۆت و بە پێڵاوەکانتەوە فڕیا دەدایە دەرێ، چونکە شتی پیس دەبێت فڕێ بدرێت، حەیفە بەسەر ئەو خاکەدا بڕۆیت. سەری مرۆڤ لەوە بەنرخ ترە پێڵاو بخاتە سەری! سەری مرۆڤ، کەرامەتە، سندوقی لای دەرگای دەرەوە نییە، تا پێڵاوی لەسەر ریزبکرێت!
دوای ئەوەش چی ڕووی ئەدا با ڕوویدابا....
خوا دەیکرد لەناو هۆڵی پەرلەمان لە سێدارەیان دەدام
2
بارزانی ٦ مانگ پێش ئێستا مالیکی ئاگادار کردۆتەوە لە هێرشی داعش!
دەکرێت مەردوم بپرسێت....گەر ئەمە ڕاست بێت.. و بڵێ ٦ مانگ پێش ئێستا ئەی بۆچی خەڵکەکەی خۆت ئاگادار نەکردەوە؟
بۆچی حیزبە هاو پەیمانەکەت (یەکێیەتی) ئاگادار نەکردوە؟
بۆچی هاوپەیمانە تازەکەت ((گۆڕان)) ئاگادار نەکردوە، بۆئەوەی توشی قەیرانی بەنزین و نائارامی نەبین؟
ئەو جەهەننەمەی ئەمڕۆ بۆ خەڵکی عێڕاق و ناوچەکەت ساز داوە، تەنانەت بەشێک لە چاودێران وای بۆ دەچن کە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست توشی کارەساتێکی مرۆیی گەورە و جەنگ و خوێن ڕشتن دەبێتەوە..
هەموومان لەوە دڵنیاین...دەزانین سەرو سەودای ئێوە و داعش بە پاڵپشتی تورکیا بۆ دژایەتی کوردانی ڕۆژئاوا و پەیەدە لە بەشە داگیر کراوەی کوردستانە، بەڵام ئەمجارە یاریەکی زۆر مەترسیدارترتان ئەنجامدا بە هێنانی داعش....
کەس نازنێت ئەنجامەکەی چی و چۆن دەبێت..
تۆش هەر خەیاڵ پڵاوی دەولەتی کوردی بکەو کۆیلەکانی دەورەبەریشت بەچەپڵە ڕێزان هێندەی تر بازارەکەت بۆ گەرم دەکەن...
3
دژایەتیکردنی شۆڕشی ڕۆژ ئاوای کوردستان.. دژایەتیکردنی هەموو بەها مرۆیەکانی کوردە...
نازانم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی چۆن شەرم لەخۆیان ناکەن
بنەماڵەی بارزانی...هەموو سنورەکانی خیانەتوو نۆکەریان تێپەڕاندوە، بێ دەنگی لەبەرامبەر خیانەتی ئەم بنەماڵەیە. هاوبەشی ڕاوستەوخۆی خیانەتەکەیانە
پارتی لە هەولێر بریندارەکانی داعش تیمار دەکات و لە خۆر ئاوای کوردستان بەهەر شێوەیەک بۆی بکرێت..دژایەتی ئەو پارچەیەی نیشتمانی داگیر کراومان دەکات...
سڵاو لە ئەقڵی ئەوانەی بە درۆکانی بارزانی بڕوا دەکەن دەربارەی بانگەشەی دەوڵەتی کوردی. ئەو دەوڵەتە بەنەفرەت بێت گەر بارزانی خاوەنی بێت.
4
داعش و مەعاش و ئاشتی هەورامی.... دوای ٢٣ ساڵ لە حوکمی دەسەڵاتی کوردی و کابینە یەک لە دوایەکەکان...
هێشتا کێشەی(کارەباو سوتەمەنی و مووچە چارەسەر نەکراوە.).. هیشتا شتێک نیە بەناوی دەستور..
وڵاتێکی نەوتی گەر دەستورێکی سەردەمیانەی نەبێت...خراپترین جۆری دەسڵاتی دیکتاتۆری حیزب و بنەماڵە بەرهەم دێنێت..
لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە گەشە سەندێکی ئابوری ڕووی لە کوردستان کردووە
بودجە زەبەلاحەکەی بەغدا گەر لە سەدا ١٠شی بۆ ئاوەدان کردنەوەی خەڵک و کوردستان تەرخانکرابا. ئێستا ئەو کێشانە دەمێک بوو بن بڕ کرا بوون..
داعش! نەک هەر موووچەی هێندەی تر بێ سەرو شوین کرد..قەیرانی سوتەمەیشی هبەدیاری هێنا، کە ئاشتی هەورامی و ئاغاکانی بەرپرسیاریەتی یەکەمیان دەکەوێتە ئەستۆ؟
لە کاتێکدا کە بەغدا لە ژێر هەڕەشەی داعش و کۆنە بەعسیەکاندا.. باری ئەمنی زۆر تێک چووە، بەڵام هیشتا لە بەنزین خانەکان سەرە نیەو نرخی ٤٥٠ و موچەش دوا نەکەوتوە، کەچی لە هەرێمی کوردستان دەبینین چ دەگوزەرێت..
ئاشتی هەورامی لە دوا سەردانی بۆ لای کۆیلەکانی پەرلەمان...ووتبووی گەر نرخی ەنزین بکەینەوە ٥٠٠ ئەو ئەو پارەیە لە مووچە خۆران دەبڕێت. کەسێک نە بوو بڵێ کامە مووچە... ئەو موچەیەی کەهەندێک جار ٢ مانگ دوا دەکەوێت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست