بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دەڵێن هیشتا زووە، ئەگەر رەخنە لە گۆڕان بگریت!

Sunday, 27/07/2014, 12:00


هەندێک جار لێرەو لەوێ دەبیستمەوە، گوایە نووسینەکانی ئیستام تەنها رەخنەگرتنە لە پارتیی و بزووتنەوەی گۆڕان، بەتەواوی یەکێتییم فەرامۆش کردووە، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو سەرنج و رەخنانە، دەمەوێت بەو چەند دێڕەی خوارەوە، وەک وەڵام و سەرنجی خۆم بدەمەوە و بڵێم، کە من پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر کورد و نیشتیمانەکەمانی دەزانم، لەو بارەیەشەوە زۆربەی نووسەر و روناکبیرانی کورد شایەتیی لەسەر ئەم قسەیەم دەدەن، بۆیە تا زۆری لەسەر بنووسرێت، پێویستە بەردەوام بەیاد بهێنرێتەوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش. کە لە نێوهەناوی یەکێتییەوە هاتە دەرێ و بە رەنجی دەنگی ناڕازیی و ئۆپۆزیسیۆن خۆی پێگەیاند، سەرەنجامەکەی ئەمەی ئەۆڕۆیان لێدەرچوو، درۆیان لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا کرد، تا شوێن پێی خۆیان قایم کرد، وا ئیستا بەرە بەرە دەردەکەوێت، کە ماهیەتی ئەمانە چییە، نەوشیروان مستەفاش کە من هەر لە سەرەتاوە وتوومە قوتابییەکی بە وەفای تالەبانی بووە، لە تالەبانی دڵسۆزتر و بەوەفاتر بووە بۆ بنەماڵەکەی، یەکەم جەلالیی بووە و تۆوی جەلالیزمی لە کوردستاندا چاند، بۆیە هەر لەسەرەتاوە بڕوام پێی نەبووە، کورد دەڵێت ئەم ماستە موویەکی تێدایە، من بڕوام وا بووە کە بزوتنەوەی گۆڕان مویەکی تالەبانی تێدایە، وا ئەمڕۆش دەرکەوت ئەوەی بانگەشەی بۆی دەکرد، هەمووی پێچەوانەکەی دەرچوو، ئەم بزووتنەوەیەش بە مەترسی دووەم دەزانم، لە سەر یەکێتیش ئەو رایەم هەیە و دەڵێم زۆربەی خەڵکی کوردستان، ئەمڕۆ یەکێتیی و بەرپرسەکانی دەناسن و لە رابردوودا و تا ئیستاش لەسەریان دەنووسرێت، هێندە ئەم حیزبە تەنک بۆتەوە ئەو مەترسییەی نەماوە، مەترسی لەوەدایە، کە تۆ کەسێک نەناسیت و لە دواوە باپشقولت لێ بگرێت، ئەوان لە رابردوودا پاشقولی خۆیان گرتووە، ئەو هێزە سیاسییەیان نییە، ئەمڕۆ بمانخەن، ئەوەندە هەیە،  مەگەر تەنها جار بەجارە لە نێو ئەرشیفی رابردوویاندا ناپاکییەکانیان دزە دەکات و دەکەوێتە روو، وەکو ئەوەی لە مانگی رابردوودا بە بۆنەی مردنی تاوانبارێکی بەعس و ئەنفالچییەوە، کە خەزوری قوسەی کوڕی سەددام بوو، ئەوە ئاشکرا بوو، ئەویش لەسەری نووسرا و یەکێتیی پێ ریسوا کرا، من یەکێک بووم لەوانەی لە سەرم نووسی، جگە لەوە من لە چەند روویەکەوە و بۆ ئەمڕۆ گۆڕان بە مەترسیدارتر دەزانم، وەک لە یەکێتیی، چونکە گۆڕان ئەگەر وەکو یەکێتیی خۆی بگرێت و لەسەر هەڵە و خیانەتیی ئەمانیش بیدەنگی بکرێت، ئەوا زەمەنێکی زۆرتری دەوێت تا خەڵکی لە راستیی ئەمانیش بگات، مرۆڤیش جارێک دەژی، کێ دەڵێت ئەو تەمەنەمان پێ دەمێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕان، هەروەک چۆن لە رابردوودا بەرامبەر بە یەکێتیی کردوومانە، ئەوەندە لەگەڵ یەکێتییدا ژیاوین ئەو تەمەنەمان بۆ گۆڕان پێنامێنێت، بۆیە هەر لە گاگۆڵکێی گۆڕانەوە پێویستە لە رۆیشتن بخرێت، تا ئەمانیش وەکو پارتی، نەهێڵین بە کوردەوە بدەن، چونکە میللەتی کورد ئەوەندی خیانەت لێکراوە، بەرگەی ئەو هەموو نەوە خیانەتی حیزبانە ناگرێت، گۆڕان لە هەناوی درۆ و فێڵکردندا لە دایک بووە، با نەهێڵین ئەوەی بۆ پارتیی و یەکێتیی لوا، بهێڵین ئەمانیش تەمەنەمان لەگەڵدا بپێچێتەوە و ماڵئاوایی لە ژیانی ئێمە بکەن، هەمووی تاوانەکانیان بە شاراوەیی بمێنێتەوە! ئەمەیە وای لێکردووم کە لەسەر رەخنەگرتن لە گۆڕان نەوەستم و بەردەوام بم... گۆران کاتی خۆی بە تەلەفزیۆنەکەیان دەوت تۆپخانە بەڵام..ئیستا تۆپیان لێ بڕاو.. وا ئێمە لێرەوە تۆپبارانی خۆیان و دەسەڵاتی کوردی دەکەین.
------------------------------------------
بیرتان نەچێ گۆڕان لەسەر شان و ئەرک و ڕەخنەکانی ئێمە دروست بوو...
پشتیوانی ئێمە لەسەرەتای گۆڕاندا شانسێک بوو ئێمە بۆمان رەخساندن، بەڵام ئەوان هەموو ئەو ناڕەزایی و ناحەقی و ناعەدالەتیان کردە دەستکەوت بۆخۆیان.
گۆران ناوێک بوو لە گەڵ ناوەرۆک و خەباتی پێشویان نەدەهاتەوە...
ئیستا دوای چونە ناو دەسەڵاتەوە هەر ئەو ناوە ڕیک پێچەوانەی کارو کردەوەکانیانە ..
سەردەمی زێرێنی خەباتی ئۆپۆزسیۆنیان، کە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیان و ناو هۆڵی پەرلەمان.
دوونیان لێ پڕ کردبووین..لەشەڕی (بودجە)...ت ەنانەت وەک شانازیەک خۆ هەڵکێشانێک بەرامبەر بە خەڵک و نەیارانیان..هاواریان دەکرد..پێش دروست بوونی گۆران کێ دەیزانی بوجە چیە و چەندەو بۆ کوێ دەچێت؟
هاواریان دەکرد..یەکێیەتی و پارتی بودجەی کوردستان و قوتی خەڵکیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوە.
کەچی: دوای چونە ناو دەسەلاتیان.
دەبوایە یەکەم کاریان پەلە کردن بوایە لە بودجەی سالی ٢٠١٤ وا بەرەو کۆتایی ساڵ دەچین، خەبەریک نیە لە چارەنوسی؟ ڕێك بە پێچەوانەوە..خیرا بودجەی حیزبەکانیان پەسەند کرد،کە خۆیان بەشی شێریان بەردەکەوێ. تۆڵەی ئەم چوار ساڵەی رابوردوشیان لە خەڵکی کوردستان دەکەنەوە.
دەبوایە یەکەم کاریان گەڕانەوەی ڕەشنوسی دەستور بوایە....پەلە کردن لێی هەموار کردنەوەی ئەو بڕگانەی، کەلە خزمەت حوکمی بنەماڵەدایە، کەچی نەک هەر خەبەرێک نیە لە گەرانەوەی دەستور، بەڵکو سەرانی گۆران پێەکیان لە پیرما م و سەری ڕەشە پێیەکەی تریان لە سلێمانیە.
هاتنی هیزە کۆنە پەرست و تیرۆرەستەکە داعش هاتنە پێشی بارودو دۆخێکی تازەو ،دروست بوونی بەرەی شەڕ لەلایەک و قاتوو قڕی سوتەمەنی گرانی بازاڕ و هاتنی بەلێشاوی پەنابەر لە ناوەڕاست و خۆر ئاوای ئێراق...چارەنوسی هەرێم کەس نازانێت بەرە کوێ دچیت. ئەم بزوتنەوەیە مقەیان لە خۆیان بڕیوە..نەبەچاک نە بەخراپ شتیک ناڵین.
هەرچەندە ئەندام دۆست و لایەنگرانیان لێرەو لەوێ کەوتونەتە ڕەخنەو گلەیی کەسێکێان ناوێرن هەڵوێستێک دەربڕن..ئەوە جگە لەوەی قسەی باسی جیا بوونەوەی بەشێک لە گۆڕانخوازان لە ئارادایە، بەڵام هیشتا هیچ ئاسۆیەکی ڕون دیار نیە!
بەشێکی تری ناڕەزایی ئەندامەکانی گۆران لەسەر پلەو پۆست و پارەیە..کە گۆڕانیش ڕیک وەک سیاسەتی یەکێیەتی و پارتی لەسەر دامەزاردنی ئەندانمەکانی ، خزم خزمێنەوە کوتلە و کوتلە بازیە.
بۆیە پێشێنان جوانیان ووتوە..گەورە ئاو دەرژێنێت و بچوکیس پێی لێ دەخشێنیت..
لە کۆتایدا لەم کورتە بابەتە و وەبیر هێنانەوە هەر ئەوەندە ماوە بیڵێن لە کاتیکدا براکانمان لە خۆر ئاوای کوردستان لەشەڕیکی دەستەو یەخەو سەروماڵدا لە کوبانێ...
بە ئاشکراش پشتیوانی تورکیا و پارتی بۆ هێزەکانی داعش حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرەو کەس ناتوانی حاشای لێبکات..دیسانەوە برادەرانی گۆڕان تەماشەکەرێکی بێ هەڵوێستن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە