کاتێک دۆلار دێته گۆ، ئه‌ژنۆی پیاوه بچوکه‌کان ده‌شکێنێت
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
هیوای ئەحمەد مستەفا سەردانی ماڵی باوکی ڕێژوانی کرد!
بکوژه‌کان لە پرسەی قوربانیاندا چۆن دەبینرێن؟
پەیامێک بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕاپەڕین و شۆڕشەی ئێستا
هەموومان لێدوانەکانی باوکی ڕێژوانمان بیست کە هەڕەشەی تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بەپرسە کورد کوژ و تیرۆریستەکەی لقی ٤ی پارتی هیوای ئەحمەد مستەفامان بیست، بەم لێداونە بوێرانە شەهید ڕێژوانی گەیاندە لوتکە، کەچی هێندەی باوکی رێژوان په‌شیمان بوویه‌وه و قسه‌کانی گۆڕی 180 پله پێچوانە بوونەوە، له‌و رۆژه‌وه تا ئیستا چه‌ندین به‌رپرس و پیاوی ده‌سه‌ڵات ده‌چن و سه‌ردانی ده‌که‌ن، چونکه که‌سی ئاوایان نه‌دیووه، وه‌ک باوکی رێژوان شل بێت له بهردستیان و به زمانێکی ئاوا وه‌کو ریش سپیه‌کی دیده پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاوکوژ و دز بکات. وه‌کو په‌یامنێره‌که‌مان له سلێمانییه‌وه به‌ر ده‌می که‌وتووه که به ته‌نها د. به‌رهه‌م 30 ده‌فته‌ری داوه‌تێ بۆ مه‌سره‌فی پرسه و قه‌ره‌بووی ده‌روونی، خوا ده‌زانێت ئه‌وانی تر، چوون و چی‌یان پێی داوه، چونکه کاتێک مه‌سعود بارزانی به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، وه‌کو باوکێکی جگه‌رسووتاو نابینرێت، سه‌ر لێوی خه‌نییه له‌و بچووکییه‌ی که گه‌وره‌یه‌کی وه‌ک مه‌سعود به‌سه‌ری کردۆته‌وه، ئاخر بۆ خه‌نی نه‌بێت ئه‌میش به ده‌ستی خۆی جارێکی تر رێژوانی کوڕی کوشته‌وه.
ئەم بنەماڵەی کە ناویان بارزانییە بە درێژایی 60 ساڵە کورد دەکوژن، تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه!
خه‌ڵکی زۆر له باوکی رێژوان په‌ستن، له سلێمانی ئیستا لاوان ئه‌م شیعره‌یان به سه‌ریدا هه‌ڵداوه
من باوکی شه‌هید رێژوانمخاوهن شه‌ش حه‌و گیرفانمگهر پڕیکهن گیرفانمنۆکهریی ههمووتانمنهک ئه‌م پارچه شیعره، به‌ڵکو نوکته‌شیان دروست کردووه: کاتێک مه‌سعود له ئیتالیاوه ته‌له‌فونی بۆ ده‌کات، ده‌ڵێ جه‌نابی سه‌رۆک عه‌زیه‌تت کێشا، ده توخوا با وه‌حده‌ت لێ نه‌ڕوا، دایخه‌ره‌وه با خۆم ته‌له‌فونت بۆ بکه‌م. سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌مانه له‌وه‌وه هاتووه، که خه‌ڵکی بڕوای به‌و به‌رپرس و بنه‌ماڵه و ده‌عبا پیسانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، هه‌رکه‌سێک لێیان نزیک بێته‌وه، وه‌کو ئه‌وان ریسوا و سووک و چرووک ده‌بێت، هه‌ر که‌سێک بێت گرنگ نییه.
لێرەوە منیش بە باوکی ڕێژوان دەڵێم ئەو دۆلارانەی لە جیاتی خوێنی کوڕەکەت وەری دەگریت، کە پارەی دزراوی ئێمەیە، سبەی ئەگەر حەز بکردایه ده‌توانی داوای یاسایی تۆمار بکەی له‌سه‌ر تاوانبار و بکوژانی کوڕەکەت، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له پاره بێت، ئەوا سەد ئەوەندە قەرەبوو دەکرایتەوە، دەتوانی لەکاتی دادگایی‌کردنی بکوژی کوڕەکەتدا، داوای پارەی زیاتر بکەی، چونکە بەپێی یاسای عیراقی هەر کەسێک ئەندامێکی خێزانەکه‌ی لە دەست بدات، لە پاڵ قەرەبوویی مەعنەوی، کە سزادان و زیندانیکردنە، قەرەبووی مادیش دەکرێتەوە.
ئەم پەیامەشم بۆ شەهیداکانی تری ڕاپەڕینەکەی ئێستایه، بەتایبەت کەسوکاری کاکە سورکێو و کاکە شێرزاد، که تاکە جیاوازییەک هەبێت، له نێوان ڕێژوان و ئه‌واندا بە گوللەی بیکەیسی هیوای ئەحمەد مستەفا شەهید بوو، کاکە سورکێو شێرزاد بە گوللەی پیاوەکانی دکتۆر بەرهەم و حاکم قادر و تاڵەبانی، بۆیە داوا لە کەسوکاری هەریەکە لە سورکێو و شیرزاد دەکەم، کە هەوڵ بدەن وەفاداربن بەرامبەر بە خوێنی ڕۆڵەکانییان.
بێن لە هەنگاوێکی وەفادارانە بۆ ڕۆڵەکانییان داوای یاسایی، لەسەر بەرپرسانی بێڵای یەکیتی تۆمار بکەن.
ئەوەی جێگای باسە دەیان پارێزەری خۆش بەخشی سلێمانی ئامادەن، کارە یاساییەکان ئەنجام بدەن.
نەمری بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی ئەمجارە
ڕیسوابوون بۆ دەسەڵاتێک، کە بەفیشەک وەڵامی داواکارییەکانی جەماوەرەکەی دەداتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست