پارتی له دانیمارک و له رێگای هێمن هه‌ورامییه‌وه ویستیان، یادی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت له‌بیربه‌رنه‌وه!
Saturday, 04/05/2013, 12:00
دوێنی هاوڕییەکم هەواڵی ئەوەی پێدام، کە هێمـن هەورامی بەرپرسی دەرەوەی پەیوەندیەکانی پارتی هاتۆته دانیمارک، به‌نیازه سیمینارێک پێشکەش بکات، منیش که هەر گیز بیرم لەوە نەکرۆتەوە بچمە نێو هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیه‌کی پارتی، بەڵام کاتێک بیرم کردەوە ئەمڕۆ واتە 4 / 5 / 2013 رێکه‌وتی ڕۆژی ڕفاندی سەردەشت عوسمانە، بۆیە وەک وەفایەک بۆ خوێنی ئەو هاوڕێ ڕۆژنامەنووسە، بڕیارم دا بچمە ئەو سیمینارە و ئه‌گه‌ر پێویستی کرد قسەیه‌ک بکەم، هەرچەندە من هەر بە بینینی ئاڵای پارتی هەموو مێژووی ڕەشی ئەو حیزبەم لە شەستهکانی سەدەی ڕابوردوە دێتەوە پێش چاو، به‌ڵام وه‌ک وتم بۆ ئه‌و مه‌بسته چوومه نێو هۆڵه‌که‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ش دووباره بوویه‌وه، که وەک هەر کۆڕێکی کوردی، هێمن هه‌ورامیش دوا کەوت، پاشان بەهۆی هەڵەی تەکنیکی و شوینی دانیشتن، هێندەی تر قسه و باسه‌کان دواکەوت، لێ هێمن هەورامیش ئەوەی باش کرد، که بە کورتی قسە و باسەکانی ته‌واو کرد و کەسیش ورته‌یه‌کی لێوه نه‌هات، که به دڵی ئەم هەڤاڵە نه‌بێت، به‌تایبه‌تیی براده‌رانی گۆڕان، دیار بوو به لای هه‌موویانه‌وه پارتی حیزبی فریشەتە و کوردستان له ژێر سایه‌ی سه‌رۆکه‌که‌یدا بەهەشتە، بۆیه پێویستی به قسه و ره‌خنه و لێدوان نه‌ده‌کرد، من لێره‌دا ناچمه نێو ناوەرٶکی قسە و باسەکان، با خوێنەر لە کەناڵە جیاجیاکان گوێ بیستی قسە و باسەکان بن.
دوای قسە و باسەکانی کاك هێمن، پشویەکی کورت و دەرگای پرسیار و وەڵام کرایەوە، من سێهەم کەس بووم، هەرچەندە لەسه‌ر قسەکانی دەیان پرسیارم لا گەڵاڵە بوو بوو، بەڵام بۆ من گرنگ بوو، باسی تیرۆرکردنی سەردەشت عەوسمان بورێژێنم... هەرچەندە بەرپرسی پارتی لە دانیمارک، کاک مو‌سا سەرەتا ئەوەی ڕاگەیاند، کە دەبێت، پرسیارەکان لەسەر هەمان تەوەرەی قسە و باسی هێـن هەورامی بێت، بەڵام من پرسیاری ئەوەم لێکرد، ئایا دەزانیت ئەمڕۆ چ رۆژێکە کە تۆ لێرەیت، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕفاندنی سەردەشت عەسمانی هاورێمە، کە پارتی بە نوێژی نیوەڕۆ لەبەردەم زانکۆ فڕاندنی و داوتر شەهیدیان کرد، پاشان لەسینارۆیەکدا کردیانە تیرۆریست، من ئەوەشم بە هیێمن هەورامی ووت: تۆ ئازادی وەڵام ئەدەیتەوە یان نا، هەر لە ئیستاوە، وەڵامئ ئەوەم قبوڵ نییە کە بڵێیت گوایه سەردەشت له‌سەر مه‌سه‌له‌ی ناموس شەهید کرا، چونکە هەرکەسێک بابەتەکهی سەردەشت بخوێنێتەوە، دەزانی ئەو مەبەستی چی بووە.
پرسیاری دووه‌میش دەربارەی ئەوە بوو، ئایا پارتی دۆڕان قبوڵ دەکات، یاخود مەسعود بارزانی قبوڵێتی کەسێکی تر سەرۆکی بێت!؟
بۆ خۆدزینه‌وه هێمن هه‌ورامی خۆی له گێلی دا، که گوایه نازانێت ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی رۆژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه، منیش ئه‌وه‌م بۆ ڕاست کردوە، وتم، ئەمڕۆ ڕۆژی رفاندکەیەتی. هەڵبەتە ئەو نکوڵی لەوە دەکرد کە پارتی کارێکی لەم جۆر قێزونەی کردبێت.
پاش وەڵامەکانی من برادەرانی گۆڕان هه‌ڵسان و به ریز ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ هێمن ههورامییدا کرد، منیش هۆڵه‌که‌م جێهێشت، نازانم ئاخۆ دواتر کەسیکی تر هه‌بوو ڕەخنەیان لێ بگریت، شایەنی باسە، زورەبەی ئامادە بوان لە دۆست و ئەندامەکانی خۆیان بوون، چه‌ند که‌سێک له حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوێ بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست