بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جاش و بەتانی و سەگێکی بەشەرەف!!

Monday, 10/01/2011, 12:00


جوانترین شت نەک هەر لە مرۆڤدا بەڵکو لەتەواوی گیانلەبەرانی تریشدا گیانی بەرەنگار بونەوەو بەرگری لەخۆ کردنە، بەهەر شێوەیەک کە بۆی بلوێ!!
کەم کەس هەیە چیرۆکی ئەو سەگەی سەردەمی لادێ روخان و ئەنفالی نەبیستبێ کەچۆن لەسەر ڕوخانی کولانەکەی بەبەرچاوی ئەفسەرو سەربازو جاشەکاندا ڕوو بە ڕووی دەمی ئەو شۆفڵە دەبۆوە کە تەواوی لادێ کەی بە هاوکاری جاشەکان ڕوخاند بوو!!
جاشێک دەیەوێت سەگەکە بکوژێت کە چۆن ڕێگری لە فەرمانی بەعس دەکات، ئەفەسەرەکەش خۆی لە جاشە سوکەکە توڕە دەکات و دەڵێ ئەو سەگە لە تۆ بەشەرەف ترە، ئەو بەرگری لەماڵەکەی خۆی دەکات تۆش خانوی هاو ماڵەکانت دەڕوخێنی...
جارێکیان لەکۆیەوە بەرەو قەڵادزێ دەگەڕامەوە لە سەیتەرەی کۆیە، ئەفسەرێکم لەگەڵ سوار بوو کەدەهاتە فیرقەی ٢٤ی چوار قوڕنە، لەڕێگا بەڕێکەوت شۆفرلێتێکی جاش لە پێشمان بوو، ئەفسەرەکە دەستی کرد بە جوێن دان پێیان، ووتی من مامۆستای مێژووم ، مێژووی شۆڕشی گەلانم خوێندۆتەوە ڕقی دونیام لەجاش و خۆفرۆشانە بەڵام ئەوەی لەم جاشە کوردانەم بینیوە لەهیچ شوێنێک نەمبینیوە؟ ئەفسەرەکە درێژەی دایەو ووتی لەیەکێک لەبەرکانی شەڕ
جاشیک کوژراو مەیتەکەی لەوێ بوو، یەکێک لەجاشەکان کە ناسیاوی بوو، بڕیار بوو تەرمەکەی بەرێتەوە بۆ ماڵەوەیان. تەرمی جاشە کوژراوەکە بە بەتانیەکی گرانبەها دا پۆشرا بوو پاش ئەوەی مامەڵەی بەێ کردنەوەمان بۆ کرد، سەیرمان کرد بەتانی سەر تەرمەکەی گۆڕیبوو، بەتانیەکی زبری سەربازی پیا دابوو، بەتانی سەر تەرمەکەشی لەگەڵ کەل و پەلەکانی خۆیدا پێچا بۆوە، ووتم سەیرکەن برادەکەی کوژراوەو بەتانیەکەشی لێ دەدزێ، لەوساوە هەر جاشێک دەبینم ناتوانم مامەڵەیکی ئاسایی لەگەڵ بکەم..
لەکاتی ڕوخانی بەعس دا هاوڕێیەکم ووتی ئەگەر بتەوێت عێراق لەبەعس و پاشماوەکەی پاک بێتەوە، دەبێت لانی کەم یەک ملیۆن کەس لە سێدارە بدەیت، چونکە!!
هەر لەسەربازێکەوە تا ئەفسەرو و جەیش شەعبی و ئەمن ومونەزەمەو ئەندامەکانی بەعس بەپلەی جیاوازەکان، جاشەکانی لەمەڕ دەسەڵاتی کوردی و فرۆکەوان و تەنانەت شۆفێری ئەو شۆفڵانەی کە بەشداری هەڵکەندنی گۆڕی بە کۆمەڵیان کردوە دەیان زانیاریان لایە کەدەکرێت سودێکی زۆری لێ ببینرێت و وەک دیکۆمێنت سەیریان بکرێت!!
نموونەی شوفێری ئەو شۆفڵەی کەلە دەوری کەرکوک گۆڕی بەکۆمەڵی هەڵکەندوە دەگێڕیتەوە و
دەڵێت، نیوە شەوێکی درەنگ بردیانم بۆ ئەو دەشتە بۆ هەڵکەندی گۆڕی بەکۆمەڵ دوای تەواو بوونی چەند چاڵێک کۆمەڵێک ئیڤای سەربازی هاتن و خەڵکەکەیان دابەزاند، دوای ئەوەی هەموویان لەگەڵ دەسترێژی گولە کەوتنە ناو چاڵاکەوە دەبوایە خۆڵیان بکەم بەسەردا لەو کاتەدا زێرەی مندالێکی ساوا کە دیار بوو فیشەکەی بەر نەکەوتبوو هەموو ئەو ناوەی پڕ کربوو تا لەژێر ڕەحمەتی خۆڵی کەوچکی مندا زیڕەی بڕا، ئێستاش شەوانە زێرەی ئە منداڵە لە شێرین خەو بە ئاگام دەهێنێتەوە و ویژدانم ئازار دەدات..
کەچی ئەو جاش و ئەنفالچیە کوردانەی کەبەشداری پرۆسەی ئەنفالیان کردوە، ئەو هەموو خەڵکەیان ڕاپێچی دۆزەخی ئەنفال کرد، ڕٶژێک یەکێکیان نەهات هەر تەنیا باس لە بیروەریەکی خۆی بکات بڵێ ئەوەندە خەڵکەمان ئەنفال کرد، بەبەرچاوی ئێمەوە ژن و منداڵیان لە پیاوەکان جیاکردوەو ئێمەش زەق زەق سەیرمان دەکردن
هەر جاشێکیش کە قسە دەکات باس لە شۆڕش گێری خۆیی و ڕزگار کردنی خەڵک دەکات !! منیش ناچار دەبم بڵێم ژمارە ئەو جاشانەی بەشداری ئەنفالیان کردوە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار جاش و زۆڵە کورد بوە، ژمارەی قوربانیەکانیش لەوە کەمترە، ئەگەر هەر جاشێک یەک کەسیشی ڕزگار کردبا، کەواتە کەس ئەنفال نەدەکرا!!
لە کۆتایدا هەر ئەوەندە ماوە بڵێـم ، ئەگەر جاشەکان بێ شەرەفترین کەسی ئەم سەر زەمینە بن، ئەوا دەسەڵاتی کوردیش کەخۆی لەسەرانی یەکێتی وپارتیدا دەبینێتەوە گەلێک لەوان بێ شەرەف ترن، کەچەندین ساڵە ئەو جاشە هاوکارانەیان موعەزەزە موکەڕەم داڵدە داوەو
بەجێی دادگایی کردن و ڕیسواکردنیان پلەو پایەی حیزب و حکومیان پێدەدەن!!
کەئەم دیاردەیە لەهیچ شوێنێکی ئەم سەرزەمینە نەبینراوە، تاوانبارێک بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەلام لەبەر ئەوەی سەرانی کورد تاوان وخیانەتیەکانیان گەلێک لەجاشەکان زیاترە بۆیە هاوکێشەکە بەمجۆرەی لێ هاتوە
بۆیە تا یەکێتی و پارتی حاکم بن دادگایی جاشەکان دەبێتە خەونی شاعیرانەی تاڵەبانی و بارزانی..

مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە