بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


قسە لەسەر دوو هەواڵی گەرم و گوڕ

Thursday, 27/10/2011, 12:00


یەکەم : سەفەرەکەی نێچیر و بێ هەلوێستی شەقام و گۆڕان!
لە کاتیی چوونی ئەم دواییەی نێچیرەڤان بارزانی بۆ تورکیا و ئەو لێدوانەی کە لە تەلەفیزیۆنی تورکی بڵاوکرایەوە، بە ئاشکرا قسەکانی دیارە بەرەو چ ئاڕاستەیەک دەچیت، کە وەک دەگووترێت بۆ تورکیای جاشاندووە، واتە بۆ تازەکردنەوەی پەیمانی جاشایەتیەکەی بوو، ئەوە بەڵگەیە و پیویست بەوە ناکات ئیتر میدیاکانی سەر بە پارتیی پینە و پەڕۆی بکەن و بە کوردایەتیی و خەمخواردن بۆ کورد وەک هەلویست پێمان بفرۆشنەوە.
پەیامنیر هاتووە ماکیاجی قسەکان دەکات و دەڵێت: له‌ وتارێكدا، كه له‌ ژماره‌ی سبه‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێردا بڵاو ده‌بێته‌وه، سامی ئه‌رگۆشی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ك ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ دوای ديدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا چووه‌‌، ده‌نووسێت: له‌ هه‌موو ديداره‌كاندا نێچيرڤان بارزانی هه‌مان هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووتری دووپات كرده‌وه‌ و هه‌مان ئه‌و په‌يامه‌ی به‌ وه‌زيرو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و سه‌رۆك وه‌زيران دايه‌وه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ بێ PKK چاره‌سه‌ر نابێت. نێچيرڤان بارزانی به ڕوونی پێی گوتن: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نزيكترين ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری PKK و ئۆجالانه‌ و ده‌بێ له‌ گه‌ڵ ئه‌واندا ڕێك بكه‌ون و جگه‌ له‌مه‌ هيچ ڕێگه‌يه‌كی تر بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ركه‌وتوو نابێت. ڕاوه‌دوونانی خه‌ڵكی سياسی و گرتن و زيندانيكردنيان چاره‌سه‌ر نيه‌ و ئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
نێچیر ئەم قسەیەی لە کوێوە کردووە، کەس نازانێت، دیارە سامی ئەرگوشی بۆی دادڕیوە و لە گیرفانی خۆی دەریهێناوە و خستوویەتە نێو قسەکانی نێچیر. تەماشای ئەو لینکە بکە
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=253433


**********************************************

******************************************

ئە ئاوا دەزگا چەواشەکارەکەی بنەماڵەی بارزانی بەناوی سایتی پەیامنێر بۆیان پینە کردووە، بەڵام دیارە نێچیر بەم پینە کردنە ڕازی نییە و جارێکی تر لە فیس بوکەکەی خۆیدا جارێکی تر هیڕش دەکاتەوە سەر پەکەکە و گەریلاکانی قەندیل.

ئەم وێنەیە پێشکەشە بە لاپەڕەکەی نێچیر بارزانی لە فیس بوک



لە وتاری پێشومدا ڕەخنەیەکی سەرپێیم لەهەڵوێستی ئەم دوایەی پەکەکە گرتبوو، کە زۆر ناڕۆشنانە ڕەخنە و هەڵوێست لە سەر کردەوەکانی پارتی و بارزانی دەکەن، دوای سەردانە پڕ شورەییەکەی نێچیر بۆ تورکیا، کە نەک هەر شەمەزاری بوو بۆ پارتی و بارزانی بەڵکو بۆ هەموو کورد بەتایبەت کوردانی باشوری کوردستان، چونکە نێچیر بەناوی هەموو کوردەوە پەیمانی تازە کردەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاریەکی تورکیا، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، کە بۆچی بەناوی خەڵکی کوردستانەوە هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت کەسیش ورتەیەکی لەدەم نایەتە دەر؟ گریمان ئەوا یەکێتی لەبەر ڕیکەوتننامەی ستراتیژی، دوو حزبە ئیسلامیەکانیش هەمیشە زیاتر گرێدراوی ئۆردۆغانیاکانن نەک خەڵکی کورد، ئەی گٶڕان ئێوە بۆچی؟ تاکەی لەم خەڵوەتخانەیەی گردەکە چاوەڕوانی قەدەری دەستی پارتی دەکەن؟!

مەسعود بارزانی بۆ شاردنەوەی ئەم هەڵوێستەی دژ بە کورد، بڕیاری کۆمەکی بۆ خەڵکی وان بە بڕی ملیۆنێک دۆلار دا، جارێکی تر پەکەکە ڕەخنەی لە بارزانی دەگرێت و دەڵێت، بۆچی دەیدەن بە خاچی سوری تورکی بۆ نایدەن بە شارەوانیەکانی خۆیان لە وان، لێرەدا دەبوایە ڕەخنەی پەکەکە لەو شوێنە بوایە، کە دەبێت چۆن خەڵکی وان کۆمەکی حکومەتەکەی ئەردۆغان ڕەت دەکەنەوە ئاواش کۆمەکی بارزانی ڕەتبکەنەوە، کە پارەی دزراوی خەڵکی کوردستانە و کاتێکیش کۆمەک دەنێرێت دەبێت لە ڕێگای حکومەتەوە بێت نەک سەرۆک عەشیرەتێک.

دووەم: ئەو کادیرانەی لەهەولێر لە یەکێتی جیابوونەوە خەریکی چین؟
سەرگەرمی داڕشتنی ئەم نوسینە بووم کە پەیامنێرێکی کوردستانپۆست لە ڕێگای فەیس بوکەوە پەیوەندی پێوە کردوم و ووتی: ئەو کادیرە دەست لەکار کێشانەوەی یەکێتی ئیستا خەریکی گەمەیەکی سیاسین،کە لە ژێرەوە دەستیان لەگەڵ پارتی تێکەڵ کردوە، لە ڕێگای قاسم عەزیزکە ئەندامی لیژنەی پارێزگای هەولێرە تا ئێستاش لەسەر لیستی یەکێتی ماوە.
پەیامنێرەکەی کوردستانپۆست باسی ئەو پەیوەندیەی کرد کە پارێزگای هەولێر نەوزاد هادی بۆی ڕێکخستتون چاویان بە نێچیر کەوتوە و بری یەک ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئەم هاوکاریی و پەیوەندییە بە نهێنی بێت، ئەم کادیرانە بە پشتیوانی پارتی بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن، کە لێدانێکی باش دەبێت لە یەکێتی و لە گۆڕان لەناو هەولێر و دەورو بەری، پاشان وەک هیزێک ئامادەی ئەوەیان دەربڕیوە بچنە ناو پارتی بەهیزێکی زۆرتر و قەبارەیەکی گەورە ترەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە