بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گەشتەکەم بۆ نیشتمان !

Thursday, 07/02/2013, 12:00


سەرەتا: براده‌رانی ستاف داوایان لێکردم که‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌م پێویسته‌ ئه‌و راپۆرته‌ی که‌ بۆت ئاماده‌کردووین و له‌ گه‌شته‌که‌تدا چیت کرد و چیت و دی و سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنی کێ و کوێت کرد، به‌شێک له‌وانه‌ بۆ خوێنه‌ر ده‌بێت بخرێته‌ روو، تا خوێنه‌ر ئاشنایه‌تیی له‌سه‌ر هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌که‌ت هه‌بێت و له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌ی بۆ نه‌کرێت و به‌ مه‌به‌ستی خراپ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ی که‌ له‌به‌ر ده‌ستاندایه‌ به‌شێکه‌ له‌و راپۆرته‌ی که‌ ئاماده‌م کردبوو بۆ براده‌رانی ستاف. لێره‌دا سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ هه‌موو ئەو دۆست و هاوڕێیانە راده‌گه‌یه‌نم، به‌تایبه‌تی بۆ هاوڕێ و هاوکارانم، که‌ له‌و گه‌شته‌دا یارمه‌تیان دام.

هەردوای گەیشتنم بۆ کوردستان ڕۆژنامەنووسێک پێی ووتم" کوردستانپۆست قۆناغیکی بڕی لە بەگژ داچوونەوە ئەم دەسەڵاتە، بەم شێوازە، ئێستا ئەم قۆناغە دەبێت کوردستانپۆست پەیامی سیاسیانە تری پێ بێت. ئەوەی کاتی خۆی ئێوە دەتان نووسی یاخود بڵاوتان دەکردەوە، ئێستا خەڵک بە ئاشکرا دەیڵێت"کەواتە خەڵک چاوەڕێی شتی گەورەترتان لێدەکات!

دەمێک بوو خولیای گەڕانەوەم بۆ کوردستان لە سەری دابووم، هەموو جارێک بیانووی جۆراو جۆرو کاروباری ژیان دەبووە بەربەست و دوام دەخست، بۆ دواجار بەناردنی نامەیەک بۆ دۆست و هاوڕێی سەردەمی پێشمەرگایەتیم لەچیادا، کاک "برایم جەلال" کە لە ساڵی 1983 بەیەکەوە پێشمەرگە بووین، کاک برایم ئەوسا ئەندامی مەڵبەندی سێ بوو لە گوندی وەرتێ، من و کاک برایم بە قسە حە ق و ڕەقەکانمان، دونیایەک دۆست و نەیاریشمان هەیە، جگە لەوەی هەردووکمان هەریەکە دوو برامان شەهید بووە، کە ئەویش خاڵیکی تری هاوبەشمانە، بۆیە داوای یارمەتی و هاوکاریم لێ کرد دەربارەی ئاسایشی فرۆکەخانەی سلێمانی، ئەویش لەوەڵامدا ووتی دەتوانی بگەڕیتەوە بەبێ هیچ ئاستەنگ دروست کردنێک.

برادەرێکی ترم کە نامەوێ ناوی بهێنم، ووتی چۆن دەتوانی بگەڕێیتەوه‌، تۆ پاش ئەو نوسین و ڕەخنانەی کە تۆ ساڵەلێمان ده‌گریت، منیش ووتم، هەرچیەکم نوسیبێت، و ووتبێتم، بەناوی خۆم و وێنەی خۆمەوە پێم ووتون، پاشان کاک برایم جەلال دێ بەشووێنمدا بۆ فرکەخانە، ئەو برادەرەم بە پێکەنینەوە ووتی خۆ کاک کاک برایم لە تۆ یاساغ ترە لەلای ئێمە واتە یەکێتی.!


ئامانج لەم سەردانە
یەکەم: گه‌ڕانه‌وه‌که‌م له‌و کاته‌دا په‌یوه‌ندیی به‌ کێشەی تایبەتی خۆشمه‌وه‌ هه‌بوو، کە پارچەیەک زەوییم لە ناو جەرگەی سەنگەسەردا داگیرکراوه‌، بە پانتایی 6100 مەتر دوجا، کە ئه‌مڕۆ کراوەتە قوتابخانە! ئەم زەویە لەسەرەتای دروستبوونی سەنگەسەرەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای شەستەکان بەدەست ئێمەوە بووە، بەشێکی باغ و بەشەکەی تری ماڵی خۆمان بووە، من خۆشم لەو شوێنە لە دایک بووم، تا ساڵی 2000 ، ئەم زوەیە بەدەست خۆمانەوە بووە.پاشان لیژنەیەک کە پێک هاتبوون لەهەر یەکە لە سەرۆکایەتی(شارەوانی و ناحیە و کۆمیتەی یەکێتی و ئەنجومەنی سەنگەسەر)، بڕیار دەدەن ئەو زەویانە بکرێن بە جێگای فەرمانگەی حکومی بەڵام لیژنەکە لەگەڵ ناڕەزایی خوارزاکانم لەسەنگەسەر ڕوو بەڕوو دەبنەوە و پاشان هەواڵەکەیان بە من گەیاند بە تەلەفۆن، منیش کاتێک زانیم کە بۆ دروست کردنی قوتابخانەیە، بێ سێ و دوو ڕەزامەندیم دەربڕی، پاشان لیژنەکە بە ئیمزای هەموو لایەکیان کە ئیستا نوسخەکەی لای من پارێزراوە لەسەردوو خاڵ ڕێک دەکەون.

یەکەم: قەرەبوو کردنەوەی بە پارچەیەک زەوی لەشوێنێکی تر.
دووم: کردنی قوتابخانەکە بە ناوی مامۆستا ئەمینی برام کە شەهیدی یەکێتی نیشتیمانیە و هەم پێسەکەشی مامۆستا بوو.
کاتێك قوتابخانەکە تەواو بوو، ناوەکەیان کرد بە قوتابخانەی میرزا رۆستەم، کەئەمە یەکەم پاشگەزبوونەوەی ئەو لیژنیە و کاربەده‌ستانی سەنگەسەر بوو، دوای ئه‌وه‌ له‌وه‌ش په‌شیمان بوونه‌وه‌، که‌ قەرە بووی ئه‌و زه‌وییه‌مان بکه‌نه‌وه‌، واته‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر زه‌وییه‌که‌ماندا گرت و ئیتر لێی بێده‌نگ بوون.


دووەم: ئامانجی سیاسیی
کاتێک هاتمە سەر ئەوی بگەڕێمەوە بۆ کوردستان، زوربەی دۆست و هاوڕێکانم، ئامۆژگاریی ئەوەیان دەکردم کە نەگەڕێمەوە یان دەمگرن یان تیرۆرم دەکەن، منیش هەمیشە بەوە وەڵام داونەوە و دەیان دەمەوە، که‌ من جگه‌ له‌ نووسین و قسه‌کردن، هیچی ترم نەکردووە، تا لە سەری تیرۆر بکرێم، من نە پێش سوپای پاسداران کەوتوم، نە سوپای تورکیام هێناوەتە سەر خاکی کوردستان، بەڵکو کۆمەڵێک بابەت و لێدوانم چاوپێکەوتنم کردووە، لە کات و شوێنی جیاوازدا، بۆ هەتاهەتایەش لێیان پەشیمان نیم، باجەکەی هەرچیەک بێت دەیدەم.
پاشان من دەبێ بۆ لە وڵاتی خۆم قاچاخ بم، کە هەموو ژیانم بۆی تێکوشاوم خوێنمان بۆ داوە! ئەوانەی ئەمڕۆ دەستیان گرتووە به‌سەر دام و دەزگا و سەروەت و سامانی کورددستان هیچیان لە ئێمە زیاتر نەکردووە، بەتایبەت هەندێک لایەن کاتێک ئێمە پێشمەرگە و خەباتمان کردوە، ئەوان خەریکی جاشایەتی و نۆکەرایەتی بوون لەو دیو سنورەکانی کوردستان.

کێشەی زەویەکە: کێشەی زەویەکە چەند ساڵێکە لە نیوان شارەانی و ئەم فەرمانگەو تەنانەت مەکتەبی سیاسی یەکیتی دێت و دەچێت، سەرەتا ویستم لە ڕووی یاساییەوە بێ پەنا بردن بۆ هیچ کەسێک هەرچەندە وەرگرتنی قەرەبوو مافێکی بێ ئەملاو ئەولای خۆمە ئەم حەقەم وەربگرمەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ناچار بووم ئەوە بکەم، بە نووسینی نامەیەک بۆ سه‌رۆک کۆمار، کە لە ده‌رفه‌تێکی تردا دەقی نامەکە بڵاو دەکەمەوە!
نامەکە گەیشتە دەستی تاله‌بانی و دوای سەیر کردنی ووتبووی دواتر وەڵامی دەدەمەوە. هەر چەند ڕۆژێک دوای ئەوە تاله‌بانی گەڕایەوە بەغدا و پاشان نەخۆش کەوت!
ئیتر جارێکی تر کێشە زەویەکەم بۆ داهاتویەکی نادیار دوا کەوت!

ئامانجی دووەم: سەردان و کۆمەڵێک کار و چالاکی
بیرم کردەوە، مادام من هەر هاتومەوەو هیچ کێشەیەکی یاسایی و سیاسیم نیە لەم دەڤەرە، کەوایە بۆچی هەندێک دیدار و چاو پێکەوتنم نەکەم، بەتایبەت وەک ئەندامێکی ستافی کودستانپۆست.. هەرچەندە برادانی ستاف ڕایان وابوو هیچ نەکەم! بەڵام من سور بووم له‌سەر ڕای خۆم.
ویستم ئەو ڕێچکەیە بشکێنم کە خەلک و دەسەڵات بە شێوەیەکی زۆر نامۆ لە کوردستانپۆست و ئەندامەکانی دەڕوانن.
هەڵبەتە کۆمەڵێک ناوەند و کەسایەتی سیاسی و دەزگای ڕاگەیانم بەسەر کردوە، لە هەر شوێنیک بووبم قسەی خۆم کرد، سەدان جاریش ڕوو بەڕووی ڕەخنە بوومەوە، هەندێک لە ڕەخنەکان بەجێ بوون، کە دەکرێت بۆ داهاتووی کاری سیاسی خۆم هەم کوردستانپۆست کاری لەسەر بکرێت.

١/ سەردانی کوردسات
من خاوەنی دوو برای شەهیدم، شەهید موحەمەدی برام لەم ژینە کورتەی پێشمەرگایەتیدا کۆمەڵێک چالاکی کردوون، هەندێک وەک ئەفسانە کە من بەشێکیانم بڵاو کردۆتەوە، لە کەناڵی کوردستاتیش بەرنامەیەک بەناوی بۆ (مێژوو) کە باس لەو چالاکیانە دەکات کە کاتی خۆی پێشمەرگە ئەنجامی داوە، ئەو مێژووە دەبێت خەڵک بیزانیت کێ خەباتی کردووە و کێ جاش و خۆ فرۆش بوو، بۆ ئەو مەبەستە من سەردانی کوردساتم کرد بە هاوڕیەتی هاوڕییەکم کە بەرپرسی کوردساتی دەناسی، هەر هەمان شەو هەواڵەکە گەیشتە پاڵتۆک و کوردستانپۆست، کە من بۆچی سەردانی کوردساتم کردووە؟
هەڵبەتە ئەوە لە لایەک ئەوە دەگەیەنێت، کە لە نێوان دەزگاکانی دەسەڵاتدا پەیامنێر و دۆست و لایەنگرمان هەیە.. ئەوان ڕەزامەندیان نیشاندا کە بەرنامەکە بکەم لەسەر چالاکیەکانی شەهید موحەمەد، بەڵام من خۆم دوام خست بۆ کاتێکی تر، کە دەکرێت ئەم بەهاری داهاتووە بێت، لەساڵڕۆژی چالاکیەکەدا بیت، لە بناری کێوە ڕەش.

سەرنجێک کە بە نوسین باس ناکرێت!
من دەچومە هەر شوێنێک، تەنانەت شوینی ئاسایی و پرسه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیان، یان سەردانی دام دەزگا و فەرمانگه‌، هەمیشە لەگەڵ پێشوازی گەرمی خەڵک و خوینەرو دۆستەکانم ڕوو بە ڕوو دەبومەوە، زۆرجار شەرمم دەکرد! لەو هەموو ڕێز و خۆشەویستیەی خەڵک و لەناخی خۆمدا بڕیارم دەدا، کە بەردەوام بم لەسەر نووسین...بەکژدا چوونەوەی ئەم دەسەڵاتە!
بەدرێژایی ئەو سەفەره‌م کە زیاتر لە دوو مانگی خایاند هەڵویستێکی نا شایستەم توش نەبوو نیگەرانم بکات! کەواتە لەم سەفەرەمدا گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە من دەتوانم لە کوردستان بژیم و کار و چالاکیی سیاسیی بکەم یاخود خەباتی مەدەنیانە، کە ئەو بڕیارەشم داوه‌.
لە گەڕانەوەی داهاتوم بۆ کوردتسان بەکردنەوەی سەنتەرێک بۆ بەدیکۆمێنت کردنی ئەنفال دەست پێدەکەم، دەزانم کە کارێکی گەورە و کاتێکی زۆری دەوێت، بەڵام من ڕێزم بۆ قوربانییەکانی ئەنفال ، ئەو بڕیارەم داوه‌، کە ئەو ماوەیەی ژیانم بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکەم.. هەر کەسێکیش دەستی یارمەتیم بۆ درێژ بکات بەبێ بەرامبەر ئەو سوپاسی دەکەم..کە دواتر دێمە وەر وردەکاری ئەم سەنتەرە!
تێبینی: من ئه‌و پێشنیاره‌م خستۆته‌ به‌ر ده‌ستی براده‌رانی ستافی کوردستانپۆست، ئیستا له‌ گفتوگۆ و قسه‌کردن له‌سه‌ری، تا ئیستا وه‌لامم وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌.

کورتەی چالاکی دیدارەکانم

یەکەم: چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی NRT
بەقسەی هەرچی دۆست و هاوڕێیانم بێت ئەم چاوپێکەوتنە چاو پێکەوتنێکی سەرکەوتو بوو، هەرچەند هەندێک کەس لێکدانەوەی جیاو قسەی تری لەسەر دەکەن، گرنگ زۆرینە و هەڵوێستی برادەرانی ستافی کوردستانپۆستە، کە ئەوان زۆر پێان باش بوو، دەبێ ئەوەش بڵێم زۆربه‌ی برادەرانی کوردستانپۆست بەدریژایی ئەم سەفەرەم هەمو ڕۆژێک لە پەیوەندی دابوون لەگەڵمدا. بەحەق خۆم بەقەرزداری خۆشەویستیان دەزانم، ئێمە وەک ئەندامانی ستاف وەک برا و کەسی یەکترمان لێهاتووە.

سەرەتا دەمەوێت هەم دەستخۆشی لە کەناڵی nrt بکەم کە بۆ جاری دووەم چاو پێکەوتنه‌ لەگەڵ کوردستانپۆستی دەکەن، کە هیچ کەناڵیکی تر نەیکردووە، سەرەتاش وا ڕێکەوتین، کە بەرنامەکە تۆمار بکەین، دوای گەڕانەوەی من ، پێشانی بینەران بدرێت، بەڵام دواتر خۆم بڕیارمدا، کە ئەمه‌ ئەو پەڕی ترسنۆکییە بۆ من، کۆمەڵێک قسە بکەیت و پاشان بۆی ڕابکەیت، بۆیە ووتم چاوپێکەتنەکە دەکەم، لێرەش دەبم..هەرواش بوو، جگه‌ له‌وه‌یش بۆ یه‌که‌مجار بەرنامەکەش راستەخۆ بوو.!
بەدوای بەرمانەکە دەچوومە هەر شوێنێک ئەوەندەی تریش خەڵک دەیناسیم و بەو بەرنامەیە کوردستانپۆست گەیشتە هەموو ماڵێک.
تەنانەت لە سەردانێکم بۆ گوندەکانی دۆڵی پڵنگان، پیاوێکی بەتەمەن بەگەرمی پێشوازی لێکردم، کۆمەڵێکی لەوێ ووتیان چۆنە تۆ ئەو کەسە دەناسی، ئەویش بە پێکەنیەوە ووتی، چەند شەوێك لەمەوبەر دەیوت هەزار دوعام کردووە، فڕۆکەکەم لە هەولێر نەنیشێتەوە! دیار بوو لە بەرنامەکە ئەو قسەیەم سەرنجی ڕاکێشاوە!
زۆر کەس لێکدانەوەی جیاوازیان هه‌بوو، تەنانەت ڕەخنەشیان لێگرتم، لەسەر ئەم وەڵامەم! بەڵام ڕاستیەکەی ئاوا بوو (من کە لە ستۆکهۆڵم سواری فڕۆکە بووم بۆ سلێمانی بەحەقەت ترسی ئەوەم هەبوو فڕۆکەکە بچێتە هەولێر، چونکە چەند جارێک ئەوە ڕوویداوە، تەنانەت چەند ڕۆژێک پێش گەڕانەوەی من فرۆکەکەی مەسعود بارزانی لەجیاتی هەولێر، لە سلێمانی نیشتەوە، بۆیە نامەیەکم بۆ برادەرێک نووسی ووتم من دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە، بەڵام گەر فرۆکەکەم بچێتە هەولێر ئەوا فاتیحایەکم بە بادینی بۆ بخوێنە).

دووەم بەرنامەیەک لەگەڵ ڕادیۆ نەوا لەسەر پرسی ژینۆساید و دادگاییکردنی جاشەکان!
ئەم بەرنامەیش ڕاستەوخۆ بوو، هەرچەند دەرفەت ئەوەندە نەبوو لەکاتژمێرێکدا ئەو هەموو قسە و باسانە بکرێن، بەڵام تا ڕادەیەک بە بێ هیچ سانسۆرێک قسەی خۆم کرد و ڕەخنەی توندم لەم دەسەڵاتە گرت، لەمەڕ خەم ساری بەرامبەر بە پرسی بە ژینۆسای ناسدندینی هەڵبجەو ئەنفال، هەم لەسەر دادڵدە دان و دادگایی نەکردنی جاشە ئەنفالچیەکان.

سێهەم : ناسێنی کۆمەڵێک کەسایەتی کە هەر لە دورەوە ناوم بیستبوون یەكیک لەوانە کاک جەلالی سام ئاغا بوو.
کە لێرەوە سەیری کورستان و ڕووداوەکان دەکەیت، وا دزانیت، هەر تۆ خەمخۆریت و کەسی تر نییە، بەڵام لە ڕاستیدا، دەیان و سەدان کەس هەن، کە لە کوردستانن و بە گژ ئەم ناحەقی و ناعەدەله‌یتیانە دەچنەوە،، یه‌کێک له‌وانه‌ کاک جەلال سام ئاغایه‌، که‌ ده‌توانم بڵێم له‌ سەرووی زۆربه‌یانه‌وه‌یه‌!
من دەمێک هەم لێکۆڵینەوە هەم بابەتەکانی و هەم دەست لەکار کێشانەوکەی کاک جه‌لام بیستبوو، بۆیە حەزم کرد لە نزیکەوە بیبینم، هەڵبەتە ئەویش بەرنامەکەی بینی بوو، بۆیە تەلەفۆنم بۆ کرد، ئێوارەیەک چوومە لای، من ڕقم لە پیاهەڵدانی هەر کەسایەتیەکە، بەڵام دوای ناسینی و قسەکردن لەگەڵی ئەوجا هەستم کرد کە ئەو مرۆڤە چەند مەزنە، چەندە چێگای ڕیزو خۆشه‌ویستییه‌. چەندە بەرپرسە دزەکان ڕقیان لێیەتی و چەندەش ئێمەو مانان خۆشمان دەوێت. ئەو چەند ساتانەی لای بووم، چەندین کەسایەتی و بەرپرسی باڵا تەلەفۆنیان بۆ دەکرد.. .بەحەق ئەم مرۆڤە کارێکی بێ وێنەی کردووە لە ئاشکراکردنی دزیی و گەندەڵییەکانی دەسەڵات، ڕاستە تا ئێستا هیچ کەس بە لێکۆڵینەوەکانی ئەو لێپێچینەوەی لەگەڵدا نەکراوە، گەر کرابێتیش سزا نەدراوە، دەنا دەیان و سەدان دزیی گەورە گەورەی ئاشکرا کردووە کە دەتوانین لەدواتردا وەک دیکۆمێنیت سودیان لێ ببینین.

سەردانی ماڵی شەهید شێرزاد و سورکێو، باوکی گەرمیان!
شەهیدانی 17 ی شوبات و کەسوکارە بەهەڵوێست و جوامیرەکانیان، لە سه‌روی نوسین و هەرچی دەربڕینێکەوە، بەدیژایی مێژووی پڕ نەهامەتی کورد، هێندە خەڵکی بە ئەمەکم نەبینیوە بەرامبەر بەخوێنی بەناحەق ڕژاوی ڕۆڵەکانیان بەدەست دەسەڵاتێک کە لافی کورد بوون لێدەدات، چەندە لەگەڵیاندا دادەنیشت، ورە و خۆڕاگری و هەڵوێستی جوانیان لێ دەبیستی بە تایبەت شێخ زاهیر، کە بۆتە سیمبوڵی جوانیی و بەرگری لەشاری سڵیمانی و دەورو بەری، بەو هیوایەی لە نووسینێکی تردا وردتر بێمە سەریان.

چوارەم: کۆڕەکەی قاوەخانەی کلتوری
دوای ئەوە هاتمە سەر ئەو ڕایەی جارێک بتوانم ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕا و سەرنجی خوێنەر و نووسەر و تەنانەت کەسانی سەر بەدەسەڵات ڕوو بەڕوو دابنیشم، مەبەستی سەرەکیم ئەوە بوو، بتوانم زۆرترین ڕای ئەو کەسانە وەربگرم کە دێن بۆ کۆڕەکە.
من وەک تاقیکردوەی یەکەم، کە پێشتر هیچ کۆڕێکم نەکردبوو، ویستم ئەوەش تاقیبکەمەوە..سەرەتا دەبێ سوپاسی کاک کاروان ئیبراهیم بکەم کە هەم پێشنیار و دەست پێشخەری کرد، تەناتە ڕیکلامەکەشی کردە ئەستۆی خۆی.
لەکۆڕەکەدا من کەمترین قسەم کرد، بۆ ئەوەی زۆرترین ڕای ئامادەبوان وەربگرم، کە زوربەیان ڕەخنە بوون، هەندێکیشیان دەستخۆشی و ڕای جوان بوون.
ڕەخنەکان بە زۆری لەسەر ئەوە بوون، کە ئەم شێوە زمانەی کوردستانپۆست پیی دەنووسێت، ڕەخنەیەکی تر، ناوی خوزراو و ڕەخنەیەکی تر شکاندی کەسایەتی کەسەکان!
کە دواتر نەک ڕەخنە و قسە و باسی کۆڕەکە، بەڵکوو هەموو ئەو ڕەخنە و پێشنیارانەی کە بیستمن، بەدرێژی لەگەڵ برادەرانی ستاف باسمان کرد، بۆ ئەوەی لە قۆناقێکی تری کوردستانپۆست ڕەچاویان بکەین.

شەشەم سەردانی گردەکە و کاک نەوشیروان!
سەرەتا دەبێ ئەوە بڵیم، کە زوربەی کات عەبدوڵا حەمەدمینی پارێزەر و ئەندام پەرلەمانی گۆڕان لەگەڵم دا بوو، یەکێک لەو کەسه‌ جوانانای کە ناسیمن لە سەفەرەن ئەو لاوە ئیشکەر و خۆم خۆرە بوو، کە هەر بەیەکەوە چەندین سەردانی گردەکە و بناری قەندیل و گوندەکانی دۆڵی پڵنگان هتد.
سەرەتا، کە چووم بۆ گردەکە ووتیان کاک نەوشیروان کۆبونەوەی هەیە، دوای کەمێک خۆیی و هەریەکە لە عەدنان عوسمان و سالار عەزیز بوون هاتن بۆ پێشوازیمان، قسە و باسێکی گەرم لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان، هەندێک ڕاو سەرنج و گلەییان لە کوردستانپۆست هەبوو، کە وەڵامم دانەوە، دواتر جارێکی تر کاک نەوشیروانم دیتەوە، بیرو ڕامان زیاتر گۆڕییەوە. کە قسە و باسەکان هی ڕاگەیاند نین! بەدوای لێبوردنەوە.

کۆتایی سەفەر و بڕیاردان بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان!
ئەم سەفەرەم تاقیکردنەوەیەکی باش بوو، هەرچەندە هێشتا بەشێک لە خەڵک و هاوڕێکانم پێیان وایە، کە گەڕانەوەم بۆ کوردستان باش نییە لە ڕووی مەترسی سەر ژیانم، بەڵام ئەوە بڕیارێکمەو داومە، خۆم لێی بەرپرسیارم. دەمەوێت بۆ لەمەولا لە کوردستان بژیم. لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانی ئەو خەڵکەی كەچەندین ساڵە خەمیان دەخۆم شەڕ لەسەر ئەو ناحەقیانە دەکەم، کە لێیان دەکرێت..
هیودارم هیچ ئاستەنگیم بۆ دروست نەبێت، خۆ هەرشتێكیش ڕوو بدا، ئەو دەسەڵاتداران لێی بەپرسن باجێک دەدەن کە مردنی من گەلێک گەورە تر بێت، پێشم وا نییە جارێکی ئەو هەڵە مێژویەی تیرۆرکرنی سەردەشت دووبارە بکەنەوە..
داوای لێبوردن لە خوێنەرانم دەکەم، کە ئەم باسەم ئاوا دوا خست!
بەهیوای دیدار

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە