کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ڕۆژانەی فەیس بووک

Sunday, 27/10/2013, 12:00


یەکەم: دوو خەونی جیاواز
ئێمە خەون بە نەمانی دەسەڵاتی بارزانیەوە دەبین و خانمێک بەبینی بارزانی!!
لەوەتای ئەلف و بێ سیاسەتم ناسیوە.هەمیشە ڕقم لاپارتی و ڕیابزەکەی بارزانی بۆتەوە،بە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی شەخسیم لەگەڵیان هەبوو بێت..ڕٶژێکیان هاوڕییەکی ڕۆژنامە نوسم کەکسێکی میان ڕەوە ئەو پرسیارەی لێ کردم..ئەو هەموو ڕقە بۆ لە پارتی..منیش ووتم..چەند ساڵێک لەمەوبەر سەردانی وڵاتی(یۆنان) م کرد بۆ گەشتوو گوزار..لەکەنار ەریایەک لەگەڵ منداڵەکان وەستابووین کە سەدان بەلەمی جۆراو جۆرو گەورەو بچووکی لێ بوو..لە پڕ (هێمـا)ی کچم ووتی بابە شتێکی جوانت پێشان بدەم.ووتم ئادەی بزانم چیە..ووتی سەیرکر ئەم ئاڵا سورەی تورکیا و بە پێکەنینەوە ڕای کرد.
ئەو بەو منداڵی خۆیەوە دەیزانی کەم چەند نیگەران دەبم..کە ئاڵای تورکیا دەبینم..
ئیستا بینینی ئاڵا زەدرەکەی پارتی و گوێ بیستی ناوی بارزانی هەمیشە هەمان چرکە ساتن..چونکە هیچ جیاوازیەک نابینم لە نێوان ئاڵای داگیرکەرێک و ئاڵای خیانەتکاران.
دوێنی شەو بەدەم سەیرکرنی فەیس بوکەوە وێنەی ئەو خانمە سەرنجی ڕاکێشام کە خەو بەبینینی بارزانیەوە دەبینێت..هەرچەندە ئەم خانمە خەو بەو پارەناوە دەبینیت..گەر هاتوو بۆی ڕەخساو سەردانی کرد..نەک چرو چاوەکەی بارزانی.
لۆرین عیسا بێژەرو و پێشکه‌‌شکار و ده‌‌رهێنه‌‌ری سعوودی بەڕەچەڵەک کورد دەڵێت
خەو بەبینی مەسعود بارزانیەوە دەبینم.


دووەم: دیسان بی ئێم دەبلیوەکەیە
هەوڵی تیرۆرکردنی شاسوار نەک هەر مەحکومە بەڵکوو زەنگێکی ترسناکە!
ئەمڕۆ ئێوارە لەهەوڵیکی شکست خواردووی قێزەوندا..چەند چەکدارێکی دیسان (نەناسراو) بە سەیارەیەکی BMWی ڕەساسی..تەقەیان کردو.. لە ئاکامدا کاک شاسوار بە سوکی بریندار بوو.
دوای دەرچونی لە ژوری نەشتەرگەری خۆم لەگەڵ هاوڕێانی NRT سەرادنم کردو باری تەندروستی جێگیرەو پێشبینی دەکریت..سبەی نەخۆشخانە جێبهڵێت.
ئەم جۆرە هەوڵ و تیرۆرانە یەکەم حاڵەتوو دوا حاڵەتیش نابن..بەداخەوە کە تائێستا میدیاکارو هاوکارانیان دەکەونە بەر هێرشی سوکایەتی و فڕاندن و بریندار کردن و تیرۆر کردنیان...لە هەرێمێک کە بانگەشەی دیموکراسی بوون دەکات.. بەتایبەت لە شاری سلێمانی کە فەزایەکی تری ئازادی ڕادەربڕین دەبینرێت!

سێهەم:٤٨ ملیۆنەکە
جارێکی تر قسەوباسێکی تر لەدەرگای میدیاکان دەداتو لە پەنجەرەکەی ماڵەکانمانەوە دێتە ژورێ..کار گەیشتۆتە کەمپین هەر چەند من تاقە هیوایەکم بەکاری کەمپین و کەمین کاری نیە،، چونکە گەر بەکەمپین بوایە تا ئێستا لانی کەم (٣) حکومەتمان گۆڕی بوو..کەچی تائیستا هیچ کەمپێنێک بچوکترین دەرئەنجامێکی ئەرێنی بەدست نە هێناوە.
ئەوەی لێرە پێویستە بوترێ وەستاندنی ئەو ٤٨ ملیۆنە موفتە نیە، بەڵکوو دەبێت ئەو گاڵتەجاڕیەی مووچە زۆر زەمەندەی بەرپرسان و وەزیرەکان و ئەندام پەرلەمانەکان ، بەجۆرێکی تر کۆتایی پێ بێت. وەڵامیشم بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت..شەقام بجوڵینن ..من تا ئەو شوێنە لەگەڵیانم،،کە دەست بردن بۆ هەر پرسێک لەم جۆرە دەبێت بەبێ دەست تێوەردانی هەر سێ لایەنەکەی بەناو (ئۆپۆزسیۆن) بێت.. چونکە خۆشیان بەشێکن لە و پرۆسەیەو دەستیان بە كلاوەکانیان گرتووە تا دەسەڵات نەیبا.

چوارەم: هەڕەشەکانی پارتی دەستی پێکرد
ئەمڕۆ لە دوا لێدوانی پارتی دەربارەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، دەڵیت: لەپرسی پێکهێنانی حکومەت و دانیشتنەکانی پەرلەمان..پۆستی سەرۆکی هەرێم نابێت باس بکرێت..بەبیانووی ئەوەی کە گوایە سەرۆک بە دەنگی لەسەدا حەفتای خەڵکی کورستان هەڵبژێراراوە..
ئەگەر یەکێیەتی باجی کوەدتاکەی ٣٠ حوزەیرانی دابێت بە ئەنجامی هەڵبژارنەکان..هیچ قسەیەکی ترمان نیە، بەڵام پرسیار لیرەدا ئەوەیە..هیزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن..لەو کاتەدا هیچ هەڵویستێکیان نەنواند...ئێستاش هەر بێ دەنگ و بێ هەوڵوێستن..خوازیاری پێکهێنانی حکومەت بنکە فراوانن کە تەنیا بە قازانجی پارتی تەواو دەبێت..لەکاتێکدا لەکاتی ١٧ی شوباتدا چەندین جار دەسەڵات داوای حکومەتی بنکە فراوانی لە ئۆپۆزسیۆن کرد،،بەڵام ئەمان ڕەتیان دەکردوە..کەچێ ئێستا،،خۆیان داوای دەکەن،،هەرچەند ئەوان دەڵین گوایە مەرجیان هەیەو..بەرنامەی چاکسازیان هەیە!
لەکۆتاییدا گەر ئەو ئەگەرەی حکومەتی بنکە فراوان کەمن ناوی دەنێم (حکومەتی بنکە پارتی) ئەوا تاقی کردنەوە سەرنەکوتوەکەی حکومەتی عیراقیمان بۆ دوبارە دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە