قادری حاجی عه‌لی له گۆڕان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
ئێمه‌ی کورد میلله‌تێکی کڵۆڵین، له خۆمانه‌وه ده‌ڕوانیینه ئه‌و ڕووناکییه‌ی، به‌ر پێمان، که ڕووناکمان ده‌کاته‌وه، نه‌ک ئه‌وانه‌ی ڕووناکی له به‌ر پێی خۆیاندا ده‌بینن، بۆیه من بڕوام وایه، ئه‌گه‌ر گۆڕان مانایه‌کی هه‌بێت، ده‌بێت ماناکه‌ی له خۆماندا بدۆزینه‌وه و له خۆمادا گۆڕان ده‌ست پێبکه‌ین، نه‌ک وه‌ک ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه، هه‌ر خۆیان کرد به گرده‌که‌دا، له‌وسه‌ره‌وه خۆیان به گۆڕان ده‌زانن و ده‌ڵێن گۆڕاوین و ده‌یگۆڕین.
له كوردستان نێتدا باس له قادری حاجی عه‌لی کراوه، گوایه به‌ناوی (ڕۆشاره)ه‌وه، که ناوێکی خوازراوه نووسین له کوردستانپۆستدا بڵاوده‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسیی نێو ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، گوایه ئه‌و که‌سه قادری حاجی عه‌لیه و به‌ناوی ئه‌وه‌وه بابه‌ت له كوردستانپۆست دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌و کاک ڕۆشاره ده‌زانم کێیه و دانیشتووی له‌نده‌نه، ئیستا نووسێنێکی له سایته‌که‌ی هیشام ئاکره‌ییدا بڵاوکرۆته‌وه و ئه‌وانه‌ی به درۆ خستۆته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی نه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مڕاستده‌کاته‌وه که ئه‌و قادری حاجی عه‌لی نییه. که‌وابوو ڕۆشار کێیه؟
ڕۆشار له كوردستانپۆستدا نووسینی هه‌یه و له هه‌مان کاتدا هه‌ڵسووڕاوی گۆڕان بوو له شاری له‌نده‌ن. له‌و نووسینه‌یدا، کاک ڕۆشار واز له گۆڕان و واز له نووسین ده‌هێنێت له كوردستانپۆستدا، به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی خۆیدا هاتووه، بڕیاری داوه ئیتر ڕووده‌كاته میدیاكانی تری كوردیی و له‌مه‌ودوا له سایته‌كانی تردا بابه‌ت دژ به گۆڕان بڵاو ده‌كاته‌وه. هه‌ر که‌سێک ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بخوێنێته‌وه پێیوا ده‌بێت، که نووسینه‌که‌ی له کوردستانپۆستدا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه و سانسۆر کراوه.
من رێزی زۆرم بۆ ئه‌و کاک ڕۆشاره هه‌یه، که وه‌ك نووسه‌رێك و هه‌ڵسوڕاوێكی پێشووی گۆڕان کاری کردووه، به‌ڵام به پێویستم زانی بۆ خوێنه‌رانی به‌رێزی كوردستانپۆست ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه بنووسم، چونکه له کاتی نووسینی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا، من میوانی به‌رپرسی کوردستانپۆست بووم. مه‌سه‌له‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
ئه‌و شه‌وه میوانی كاك كه‌مال بووم، دوای کاتژمێری 12:30 شه‌و، له ماڵه‌که‌ی ئه‌ودا، شه‌وباشمان له یه‌كتر كرد، كه بخه‌وین.
کاتێک چوومه سه‌ر جێگا. گوێم له‌ده‌نگی زه‌نگی ماسینجه‌ره‌كه‌ی كاك كه‌مال بوو، دیار بوو، ئه‌و ئاگای له‌وه نه‌بوو، به‌لام دوای ماوه‌یه‌ك ده‌نگ نه‌ما و خه‌وتین.
بۆ به‌یانییكه‌ی، کاتێک کاک که‌مال سه‌یری ئیمه‌یله‌كانی كوردستانپۆستی كرد، له پڕ ئاگاداری ئه‌وه‌ی کردمه‌وه، که كاك ڕۆشار نامه‌یه‌کی ناردووه و گله‌یی ئه‌وه ده‌کات ، كه بۆچی وه‌ڵامی زه‌نگی مه‌سیسنجه‌ر و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه؟
دواتر كاك كه‌مال بۆی نووسیه‌وه، كه ئه‌و له لای کۆمپیوته‌ره‌که‌ی نه‌بووه و ئاگاشی له ته‌له‌فونه‌که‌ش نه‌بووه، جگه له‌وه‌ش بۆی ڕوونکرده‌وه، که‌وا من میوانی بووم.
پاش كه‌مێك، ئه‌ندامێکی ستاڤ زه‌نگی ته‌له‌فۆنی بۆ کاک که‌مال لێدا و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاند، كه کاک ڕۆشار، لای سایته‌كه‌ی هیشام ئاكره‌یی بابه‌تێکی بڵاو كردۆته‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسیوه، گوایه له كوردستانپۆست ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ بڵاوناكراوه‌ته‌وه بۆیه هانای بۆ سایته‌كه‌ی هیشام ئاكره‌یی بردووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی کاک ڕۆشار بۆ هه‌ر سایتێک بێت ئاساییه، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه‌یه، گوایه بۆ ئیحراج نه‌كردنی براده‌رانی كوردستانپۆست ئه‌م كاره‌ی كردووه و ناردوویه‌تی بۆ هیشام ئاکره‌یی.
ئه‌و به‌ڕێزه، بابه‌ته‌که‌ی نه‌ناردووه بۆ كوردستانپۆست، تا بزانێت بڵاوده‌کرێته‌وه یان نا؟ ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه، ئه‌وه‌نده تووند و تیژ نییه، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی من، که له سه‌ر خوودی نه‌وشیروان و گۆڕان نووسیومن و له کوردستانپۆستدا بڵاوکراونه‌ته‌وه. به واتایه‌کی تر ئه‌و کاک ڕۆشاره شتێکی وای نه‌نووسیوه تا له کوردستانپۆستدا بۆی بڵاونه‌کرابێته‌وه.
له كۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ماوه بڵێم، که كاك ڕۆشار، وه‌کو هه‌موو نووسه‌رێکی تر ده‌بوو نووسینه‌که‌ی بناردایه و چاوه‌ڕێی بکردایه بزانێت بۆی بڵاوده‌کرێته‌وه یان نا، هه‌روه‌ها ده‌بوایه ئه‌وه‌نده سه‌بری بگرتایه، ئه‌وسا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، گله‌یی بكات و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌ربگرتایه.
کاک ڕۆشارئه‌و نووسینه‌که‌ی نه‌ناردووه بۆ کوردستانپۆست، دیاره ته‌له‌فونه‌که‌ی که له نیوه‌شه‌ودا کردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردوویه‌تیی، تا ئاگاداری بکاته‌وه و بڵێت بابه‌تێکم نووسیوه به‌ڵکو به گه‌رموگوڕی بۆم دابه‌زێنن، کاتێکیش له ته‌له‌فونه‌که‌دا وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، ئیتر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرتووه و بۆ هیشام ئاکره‌یی ناردووه.
من وه‌کو مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، شایه‌تیی ئه‌وه ده‌م ئه‌گه‌ركاتێک میوانی کاک که‌مال نه‌بوومایه، ڕه‌نگه وه‌ک ئێوه‌ی خوێنه‌ر دوای خوێنده‌نه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌وكه‌ی كاك ڕۆشار ڕایه‌كی ترم له مه‌ڕ كوردستانپۆست وه‌ربگرتایه.
ئێمه‌ی کورد میلله‌تێکی کڵۆڵین، له خۆمانه‌وه ده‌ڕوانیینه ئه‌و ڕووناکییه‌ی، به‌ر پێمان، که ڕووناکمان ده‌کاته‌وه، نه‌ک ئه‌وانه‌ی ڕووناکی له به‌ر پێی خۆیاندا ده‌بینن، بۆیه من بڕوام وایه، ئه‌گه‌ر گۆڕان مانایه‌کی هه‌بێت، ده‌بێت ماناکه‌ی له خۆماندا بدۆزینه‌وه و له خۆمادا گۆڕان ده‌ست پێبکه‌ین، نه‌ک وه‌ک ئه‌وانه‌ی که پێیان وایه، هه‌ر خۆیان کرد به گرده‌که‌دا، له‌وسه‌ره‌وه خۆیان به گۆڕان ده‌زانن و ده‌ڵێن گۆڕاوین و ده‌یگۆڕین.
ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوامان به گۆڕانکاری هه‌بێت، نابێت بڵێین تۆ بگۆڕێ، لێ من ناگۆڕێم. گۆڕان بۆ جوانکارییه، نه‌ک بۆ ده‌رخستنی ناشرینیی به‌رامبه‌ره‌که‌ت و شاردنه‌وه‌ی ناشرینیی ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت جوانی بکه‌یت.
به‌هیوای سه‌ركه‌تن بۆ كاك ڕۆشار و بۆ ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی که ڕووی تێکردووه.
تێبینی:
کاک ڕۆشار به‌م ناونیشانه (گۆڕانێکی سه‌قه‌تباو ئازاری دام !) ئه‌و نووسین و ڕه‌خنه‌یه‌ی له سه‌ر که‌سایه‌تیی ناو گۆڕان نه‌ک له (گۆڕان) گرتووه، له کۆتاییدا ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌شی له سه‌ر کوردستانپۆست نووسیوه:
خۆێنه‌ری خۆشه‌ویست : من نووسه‌ری کوردستان پۆستی خۆشه‌ویستم و به‌شانازیشه‌وه ده‌یڵێم ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان پۆستی ئازیز له‌ژێر کاریگه‌ری کۆمه‌ڵێ فشاری که‌سایه‌تیدایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بمه هۆکاری ئیحراجی ئه‌و ئازیزانه ، منیش وه‌ک که‌سێکی ئازاد بڕیارم دا ئازادی بۆ نووسینه‌کانم به‌رفراوان بکه‌م و به‌ڕێزه‌وه ماڵئاوایی له‌و مینبه‌ره خۆشه‌ویسته بکه‌م ڕوو له که‌ناڵی میدیاکانی تر بکه‌م ، چونکه به‌ڕاستی من وه‌ک که‌سێکی گۆڕانخوازی حه‌قیقی ناتوانم بکه‌ومه ژێر کاریگه‌ری هیچ فشارێکه‌وه و ڕێگه به ناعه‌داله‌تی و ناڕاستی بده‌م ئه‌گه‌رچی له‌ناو گۆڕانیشدا بێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست