بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە کوردستان چێ دەگوزەرێت... لە ئەرشیفی کۆنی خۆمەوە، ٢٠/٥/٢٠٠٧

Saturday, 05/11/2011, 12:00


لەو سەفەری دوایم بۆ کوردستان دەنگ و باسی ئەوە هەبوو، کە حکومەتی هەرێم جامی سەبری پڕ بووە، ئەگەر جەماوەر چیتر سەرکۆنەی دەسەڵات بکەن و پڕتەو بۆڵەیان بێت لەسەر گەندەڵی : بۆ نموونە بێ کارەبایی، بێ ئاوی، ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی، ئەوا حکومەتی هەرێم ناچار دەبێت خۆپێشاندان بکات، جا جەماوەر خێر نەدیوی کوردستان خۆتان بگرن بۆ زەبرو زەنگی دەسەڵاتی کوردی.

یەکەم: چۆنیەتی شێت بوونی جاشێک!
لەسەردەمی ئەنفالدا لە کاتێکدا سەدان هەزار چەکداری کوردبەناوی (جاش) پێشڕەوی سوپای بەعس بوون بۆ ئەنفال کردن خەڵکی گوندەکانی کوردستان، تەنانەت دەیان گوند لەبەر دوریان لە ڕێگای ئیڤا سەربازیەکان ئەو ئەرکە بە جاشەکان دەستپێررا، جاشەکانیش لە خۆشی تاڵانی سەروەتوو سامانی ئەو گوندنشینانە بە خۆشحاڵی و کردنی تەقەی خۆشیەوە فەرمانی ئاغاکانیان جێ بەجێ دەکرد، زۆر جاریش جاشەکان هەوڵی هەڵفریواندنی خەڵکەکەیان دەداو بە بیانووی کردنەوەی ئۆردوگا بۆیان دەیان گرتن و ڕادەستی سوپایان دەکردن...لە قۆڵێکی ئەنفالی دەشتی گەرمیان، جاشێک کاتێل ئەو هەموو زوڵم و بێ ویژدانیەی جاشەکان و سەربازەکان دەبینێت، هیچ دەسەڵاتێکی نابێت، تەنیا ئەوە نەبێت کەلە داخا سەری خۆی ئەکێشێت بە دارو بەردی ئەو ناوەدا تالەهۆش خۆی دەچێت، لەوساوە جاشێ ناو براو بەهۆی ئەو زەربرەی بەر سەری کەوتوو ە کاریگەری لە مێشکی کردوەو ئەقڵی لەدەست داوە وەک شێت مامەڵە دەکات، لە مێژووی جاشایەتیدا بە نموونەی جاشێکی خاوەن ویژدان دەناسرێت، ئە نەگبەتە ڕەنگە لەبەر خاتری ٨٥ دینارەکەی ئەوسا یا سەربازی پەنای بۆ جاشایەتی بردبێ، ئەو کەسانە خاوەنی بەزەیی و لێ خوش بوونن، نەک سەرۆک جاشەکان کە هەموویان لە ئەفسەرو سەربازەکانی بەعس تاوانبارترن.
تائێستاش سەڕای هەوڵی زۆر نەتوانراوە تاکە موستەشارێک دادگایی بکرێت، بە پێچەوانەوە ئەوپەڕی دڵنەوایی و موچەو پلەو پایەو تەنانەت دیوە خانانەی هەر یەکێکیان کمتر نیە لە ٤٠٠٠ دۆلار، لەکاتێکدا موچەی هیچ شەهیدێکی پێشمەر نیوەی ئەو پارەیە نییە.

دووەم: قاسم دڕەیی ئەنفال کردنی سێ کچ!
هەر لەسەردەمی ئەنفال دا موستەشارێک بەناوی قاسم دڕەیی کاتێک ئەنفالی ناوچەی گەرمیان دەکات، پیاوێک بەخۆیی و سێ کچەوە دێتە لای قاسم دڕەیی و بەپاڕانەوە پێی دەڵێت کە ئەم سێ کچەی بۆ بپارێزێت و پێشنیاریش دەکات کە دەتوانی کە چەکدارەکانی خۆتیان مارە بکەی بەڵام با دەست سەبازەکانی بەعس نەکەون... قاسم دڕەیش هیچ خەمت نەبێت بابچن لەناو ئەو پاقلانە خۆیان بشارنەوە تۆ خەمت نەبێت، خۆم چارەیان دەکەم.
پاش کەمێک کۆپتەرێک لای قاسم دڕەیی دەنێشیتەوە و ئەفسەرێک دێ بۆلای قاسم بۆ ئەوە بزانێت لەناوە چی دەگوزەرێت، هەر لە دوورەوە قاسم دڕەیی دەچیتە پێشوازی ئەو ئەفسەرەو دەڵی سەیدی سێ دیاریت پێش کەش دەکەم.. ئەفسەرەکەش دەڵی بڵێ بزانم چێە دیاریەکانت، قاسم دڕەیی پێش ئەفسەرەکە دەکەوێت بۆ ناو پاقلەکان دەڵی فەرموو سەید ئەوە دیاریەکانی منە بۆ تۆ.
هەرسێ کچەکە لەوساوە و ئیستاشی لەگەڵدا بێت، نە سۆراغێکیان بوو، نە ئێسک و پرسوکیشیان گەڕایەوە بۆ زێدی باب و باپیرەیان.

سێهەم: لیژنەکانی بارزانی.
سەرەتای ئاشکرا بوونی کۆمەڵێک فایلی بەعس کە زوربەیان سەر بە یەکێتی بوون بەشێک لەسەرکردایەتی تاڵەبانی بوون، پارتی و بارزانی و وەک هەنگونیان لە کۆلکە دارا دۆزیبێتەوە خێرا بارزاانی لێژنەیەکی پێک هێنا بۆ سزادانی ئەوکەسانەی فایلیان هەبوو لای بەعس، سەیرەکە لەوە دابوو کەب هیچ کام لە ئەندامانی پارتی لەم فایلدارانەدا نەبوون، ئەویش بۆ دوو هۆ دەگەڕێتەوە.
یەکەمیان: پارتی لەهەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو هیچ هێزێکی ئەو تۆیان نەبوو کە کەریگەریان لەسەر بەعس بوو بێت، بەعس پەنا بۆ کڕینی کەسانی ناو پارتی ببات.
دوووەمیان: پارتی لەدوای ڕاپەڕین و هاتنەوەی لەباوەشی ئاغاکانی ئێران بوو بەو هێزەی کەس چاوەڕوانی نەدەکرد، پەیوەندی پارتی و بەعسیش لەسەر ئاستی ئەندامانی سەرکردایەتیدا نەما بەڵکوو گەیشتە سەرۆکایەتیوو کارەساتوو خیانەتی ٣١ی ئابی لێکەوتەوە.
ئەم لیژنەیەی بارزانی وەک هەر لیژنەیەکی تر هیچی بەهیچ نەکرد هەر بەڵێنی بەردەم مییدیاو مەرکەبی سەر کاغەز بوو، لەکاتی پێکهێنانی ئەو لیژنە کارتۆنیە بارزانی فایلێکی تر ئاشکرا بوو کە ٢٣ کۆنە موستەشاری بەعس دوای لێبوردنە کەی بەرەی کوردستانی پەیوەندیان بە ڕژێمی پێسسووی بەعس کردبۆوە، سەیرەکە لەوە دابوو بۆ ئەم فایلە بارزانی هیچی نەووت دەزانن بۆ؟
چونکە هەموو ئەو کۆنە موستەشارەنانە سەر پارتی و بارزانی بوون.

چوارەم : خۆ کوشتنی کەسووکاری ئەنفالەکان.
گه‌نجێكی دانیشتووی گوندێكی ناحییه‌ی سه‌نگاو به‌ فیشه‌كێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
له‌رووداوێكدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، شاخه‌وان محه‌مه‌د كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ‌ بوو له‌ گوندی قه‌یتولی ناحیه‌ی سه‌نگاو خۆی كه‌شت.
هیوا حوسێن قادر ئه‌نجومه‌نی گوندی قه‌یتول به‌ سبه‌ی رلگه‌یاند: "شاخه‌وان فه‌رمانبه‌ری خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی چه‌مچه‌ماڵ‌ بووه‌ و باوكی ئه‌نفال كراو بووه‌".
هه‌روه‌ها وتیشی: "شاخه‌وان كه‌سێكی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار بووه‌ و دیاره‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دروستكردووه‌ و له‌ئاكامدا خۆی كوشتووه‌".
ئه‌نجومه‌نی گوندی قه‌یتول ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ شاخه‌وان بۆماوه‌ی 10 سال وه‌ك بێ سه‌رپه‌رشتێك له‌خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی سلێمانی له‌ژێر چاودێریدابووه‌.
جێی باسه‌ ساڵی پاریش له‌ ناحییه‌ی شۆڕشی گه‌رمیان گه‌نجێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ‌ به‌ پانكه‌ی ماڵه‌كه‌یان خۆی خنكاند و ئه‌و گه‌نجه‌ش وه‌ك شاخه‌وان له‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە