بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دیسانەوە کەمال کەرکوکی.

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


بەڕاست دوور لەهەر تیرو توانجێک ئەوهەڵوێستەی کەمالی لەمەڕ ئەو شوێنە گاڵتە جاریەی کە کۆمەڵێک کەس مووچەی شاهانەی لێ وەر دەگرن و بینایەیکی زەبەلاحە و کۆمەڵێک ناوی هەیە..
هەر بۆ نموونە لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ جیژوانی هێزەکانی بەعس وپێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی پارتی بوو بە سواری دەبابەوە!!
دواتر بوو بەتەمبەڵخانەو دیوەخانی مامە عەدنان موفتی، ئیستاش بۆتە چایخانەکەی کەمال عەنتەر، هەر بە عەنتەری خەڵک دەکاتە دەرو هەر بە کەڵەگایش دەرگا لەسەر چەند په‌رله‌مانتارێک دادەخات!!
هەردوێنێ بوو بە قۆنداغە تفەنگ هەڵیان کوتایە سەر ئەندامێکی تر و بە خەستی بریداریان کرد،دیارە لای کەمالەکان پاسەوان بۆ تەمبیە کردنی ئەندامانی پەرلەمانە نەک بۆ پارێزگاری کردنیان..
لەبەرامبەر ئەم کارە پاڵەوانەتیەی کەمالی نیوە کەرکوکی و نیوە دوبزی وامان زانی هەر سێ لایەنەکە، واتە یەکگرتوو، کۆمەڵ ، و گۆڕان، داوا لە ئەندامان و دۆستەکانیان دەکەن کەبرژێنە بەردەم پەرلەمان و ئەو خەونەی کە هەموومان لانی کەم ٢٠ رۆژە بەخەیاڵیەوە دەخەوین دێتە دیوو، هەولێریش ڕادەپەڕی!!
لەکوێشەوە دەست پێ دەکەین ، لەبەردەم مەزرای پیرۆزەکەی تالەبانی و بارزانی کەلەێوە دزین و تاڵانیەکانیان بە یاسایی دەکەن..
داخەکەم زیندانی کردنەکەیان هەر نیو سەعاتێک بوو، بۆ ئەوەی جارێکی تر بەبێ ئەمری سەرۆک کەمال لە ژورەوە نەمێنەوە، ئەندامە ئازاد کراوەکانیش ، زۆر دڵ گەورەو لێ بوردەن هەر بەداوای لێبوردنێک ڕازی دەبن و کە ناشیکات..
ئەگەر هەر ئەوداوای لێبوردنەتان مەبەستە، ئەوا من لێروە داوای لێبوردن دەکەم لێتان.
بەیانی لەگەڵ سپێدەی بەیانی بگەڕینەوە خزمەت کاک کەمال..
لەکۆتایشدا هەر ئەوەندەماوە بڵێم، ئەم شەڕو هەرایەی چەند ڕۆژە لەگەڵ جەنابی سەرۆک ، لەسەر ئە ١٧ خاڵەیە کەهەر ڕۆژە بەبیانوویەک خۆی لێ دەدزێتەوەو خۆڵیش دەکاتە چاوی ئێوە، بەڵام ئەوا خۆشبەختانە
سێ خاڵیان جێ بە جێ کران:
یەکەم/ دەرکردنی ئەندام پەرلەمانێک لسەر کۆمەڵێ قسەی حەق ق ڕەق
دووەم/ لێدانی ئەندام پەرلەمانێکی تر
سێهەم/ زیندانی کردی بە کۆمەڵتان
خواش گەورەیە بۆ ١٤ خاڵەکەی تر، پەندێکی پێشینانیش هەیە دەلێ:
ڕۆژی ماو زیاترن لەو ڕۆژانەی کە تێپەڕین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە