ھەواڵە گەرمەكانی ھەفتەی كوردستانپۆست
Sunday, 18/04/2010, 12:00
یه‌كه‌م: له‌جیاتی دادگایی كردن داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان دهكهنمامۆستا عه‌لی باپیر خوا بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی بهێڵێت كه ده‌نگیان پێداوه، وێڕای شه‌هید كردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی له‌كاتی شه‌ڕی بزوتنه‌وه و یه‌كیه‌تی به‌تایبه‌ت دیل كوشتنه‌كانی له‌ناو كۆمیته‌ی ڕێكخستنی ڕانیه و فایله ڕه‌شه‌كه‌ی په‌یوندی خۆیی و بزوتنه‌وه‌و به‌عس.. له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئاوێنه خۆی ڕاشكاوانه دان بهپهیوهندیهكهیدا ده‌نێت..كه‌چی وه‌ك هه‌ر نه‌بای هاتبێ و نه باران داوای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات..زۆر شتی پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان دیت له زه‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به خۆیان ئۆپۆزسیۆنهكهشیانهوه.
مامۆستا عه‌لی باپیر خوا بۆ ئێمه‌و موریده‌كانی بهێڵێت وا ده‌زانێت په‌رله‌مانه‌كه‌ی به‌غداش هه‌ر وه‌ك كۆنه چایخانه‌كه‌ی عه‌دنان موفتیه پڕی بێت له كۆنه به‌عسی و فایلدار، كاتی خۆشی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ووتنی سرودی ئه‌ی ره‌قیب وه‌ك مارشی نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ڵنه‌ستا به‌پێی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی مامۆستا نابێت له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ڵبستی.
ئه‌وسا پیاوێك یاخود ژنێكی مه‌ردی تێدا نه‌بوو عه‌لی باپیر بكه‌نه ده‌ره‌وه.
دووه‌م: پیاوێكی په‌مه‌یی، كورسییه‌كی قه‌ره‌بوو، نامه‌یه‌كی خیانهتزۆر شت له‌سه‌ر فوئاد مه‌عسوم نووسراوه، به‌ڵام به‌ڕای من هیچیان به‌قه‌ده‌ر ئه‌و
كاریكارتێرهی كوردستانپۆست به‌هێز نییه، كه جیاوازی له نێوان سه‌ری فوئاد و شوتییدا كراوه. فوئاد هه‌ر خۆی دز و گه‌نده‌ڵ نییه، به‌ڵكو كچه‌كه‌شی دزییه‌كی گه‌وره‌ی لێ ئاشكرا بوو، به‌ڵام خوا كردی تاڵه‌بانی فریای كه‌وت، ئه‌وه‌ی جێ قسه و باسه له ناو هێنانی ئه‌م زاته له‌م بابه‌ته جه‌نابی كاك فوئاد چوار ساڵ وه‌ك نوێنه‌ی كورد له به‌غدا بوو، كه‌چی نه‌ك هه‌ر دارێكی له‌سه‌ر به‌ردێك دانه‌ناوه، به‌ڵكو بۆخۆشی تووشی شكستێكی ئاوا بوو ئه‌وه‌نده ده‌نگی نه‌هێنا كورسییه‌كی بده‌نێ، خوا خێری پارتی بنوسێت وازیان له نیوه كورسیه‌كه‌ی خۆیان هێنا دایان به فوئاد، وتیان گوناهه به‌م سه‌ری پیریوو ئه‌و هه‌موو خزمهتهیهوه با له‌سه‌ر زه‌وی دانه‌نیشێت له په‌رله‌مانی عێراق، پیره با هیلاک نه‌بێت ئه‌وه‌نده به پیوه بوه‌ستێ. چونکه هه‌ر بۆ سومعه‌ی كورد باش نییه ئه‌و پیره رێزی لێنه‌گیرێت.
نامه خیانه‌ته‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، كه كاتی خۆی بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كانی دانیماركی نارد بۆ به‌رگریكردن له تاوانباری گه‌وره‌ی كیمیاباران و ئه‌نفال نزار خه‌زره‌جی، ئه‌وسا فوئاد به‌رپرسی ڕیكخستهناكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی بوو. جه‌نابی له له‌نده‌ن داده‌نیشت. سه‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی به كوردی و ده‌قه ئهسڵهكهشی به ئینگلیزی و ناوی ئیمزای خۆی، كه‌چی له كۆڕێكدا پرسیاری ئه‌م نامه خیانه‌ته‌ی لێده‌كه‌ن ئه‌ویش نكووڵی له بوونی ئه‌و نامه‌یه ده‌كات.
سێهه‌م: نان بۆ نانبڕاوه‌كان و كورسیهكهش بۆ تاڵهبانیهێشتا چاره‌نوسی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌کلا نه‌بۆته‌وه، داخۆ به‌ر كورد ده‌كه‌وێت یان لایه‌نێكی تر، كه‌چی سه‌رانی گرده، كه ئاڵای سپیان به‌رز كردوه ، له وه‌ستانێكی شه‌رمنانه‌دا به ته‌نیشت سه‌رۆك بارزانییه‌وه یه‌ك ڕیزی و ته‌بایی خۆیان بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه ڕاگه‌یاند. لیسته براوه‌كان یه‌ك ده‌نگ بن له په‌رله‌مانی عێراق له‌مه‌ڕ پرسه چاره‌نوس سازه‌كان كارێكی باشه و جێگای ده‌ست خۆشیه، به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی چوار ساڵی ڕابوردووی لیستی هاو په‌یمانی كوردستان چی ده‌ستكه‌وتێكیان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ست هێناوه، جگه له بودجه‌ی له‌سه‌دا حهڤدهكه نه‌بێت، ئه‌ویش هه‌ردوو بنه‌ماڵه وه‌ك برا به‌شیان كردوه، كه‌ی بینیمان ڕۆژێك له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابوردوو ڕۆژێك هاوپه‌یمانی كوردستان هۆڵی په‌رله‌مان چی بهێڵن له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140 یان ده‌یان پرسی چاره‌نوس سازتر وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوكان و هتد...
گۆڕان ده‌بوایه بۆ پرسی نانبڕاوه‌كان پشتی به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و ناڕه‌زایی شه‌قام ببه‌ستایه نه‌ك پاڕانه‌وه له بارزانی واسیته كردن به نێچیر بارزانی.
جارێكی تر و سه‌د جاری جاری دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه بۆ مێژووش ده‌یڵێم، که پاڕانه‌وه له بارزانی بۆ پرسی نانبڕاوه‌كان سوكایه‌تیكردنه به‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان پێدان.
گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌هه‌ق بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه ده‌بوایه به به‌رنامه‌یه‌كی تازه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بووه‌ستایه.
كوا سیاسه‌تی ڕوونی گۆڕان له‌مه‌ڕ ناوچه دابڕاوه‌كان؟
كوا قسه و باسی ئه‌وان له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد له پارچه‌كانی تری كوردستان، به‌تایبه‌ت باكوری كوردستان؟
سه‌ر و بنی زمانی سه‌رانی گۆڕان بهدامو ده‌زگا كردنی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ده‌سه‌ڵاتێكی دز و گه‌نده‌ڵ و مافیا كه‌ی مل بۆ داخوازی ئێوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایی خه‌لك و ڕژانه سه‌ر شه‌قام نه‌بێت؟
هه‌لێكی زێرێنتان له‌به‌ر ده‌مدا بوو، ئێوه ئه‌و هه‌له‌تان له ده‌ست خۆتان دا ، ئیتر وا مه‌زانن خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده گێله وه‌کو جاران به حه‌ماسه‌ته‌وه دێن ده‌نگتان پێ ده‌ده‌ن. ئێوه له‌دوای ٢٥ی ٧ به‌ڵام نه‌تانتوانی ئه‌م هه‌له به قازانجی خۆتان و خه‌ڵك بقۆزنه‌وه.
وا جارێكی تر ناڕه‌زایی قوتابیان ده‌ستی پێكردوه به ئومێدی ئه‌وه ببێته سه‌ره‌تای ناڕه‌زایی و داسه‌پاندنی داخوازیه ڕه‌واكانیان. ئێوه‌ش وه‌کو ناو ته‌نها ناوتان به‌شێکی لکهمی مێژوو ده‌گرێته‌وه.
پێشنیاری من ئه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی ئیتر ناوی ئه‌مانه نه‌هێنرێ به لیستی گۆران، به‌ڵکو به به لیستی گرده‌گه، جونکه گۆڕان زۆر له‌وه گه‌وره تره که که‌سانیکی سازشکار و بچوک له به‌ر ده‌م بارزانییدا ناوێکی گه‌وره له خۆیان بنێن و وا خۆیان بچوک بکه‌نه‌وه
با ئیتر بڵێین لیستی گرده‌که، با خۆمان ببینه خاوه‌نی گۆران، چونکه خۆمان خاوه‌نی گۆرانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست