کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


قاسم ئاغای گه‌وره‌ ئه‌نفالچی ده‌شتی كۆیه‌ له‌ مه‌لا ئۆمه‌ره‌..

Thursday, 22/04/2010, 12:00


قاسم ئاغای كۆیه‌ پێشنیاری كیمیابارانی ڕانیه‌ی كرد بۆ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی كۆیه‌ له‌كاتی ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١.به‌ره‌ی كوردستانیش له‌ پاداشتی ئه‌وه‌دا ماڵ به‌مالڵ ده‌یانشارده‌وه‌ له‌ هه‌ولێر

به‌ ئاگاداری پارتی و خودی مه‌سعود بارزانی قاسمه‌ كوێری كۆیه‌ هه‌میشه‌ جرتو فرتی سوریا هه‌ولێریه‌تی، قاسم ئاغای كۆیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی تاوانباره‌ به‌ شه‌هید كردنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی و یه‌كیه‌تی..هتد
تاوانباری یه‌كه‌مه‌ له‌ ئه‌نفال كردنی ده‌شتی كۆیه‌ كه‌ ژماره‌ی قوربانیه‌كانی به‌ هه‌زاران مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت..
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم سه‌دان له‌كه‌سووكاری قوربانیان داوای یاساییان له‌سه‌ر قاسم ئاغا تۆمار كردوه‌ له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌ به‌غدا.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ید كاكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆنی سۆشیالیست له‌ ناو هۆڵێ په‌رله‌مان ئاشكرای كرد له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی پارتی كۆشك و ڤیه‌للا بۆ قاسم ئاغا دروست ده‌كرێت..
ئه‌مڕۆش هه‌واڵه‌كان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ قاسم ئاغای كۆیه‌ له‌ماڵی شێمه‌ی هاڕونه‌ له‌ مه‌لا ئۆمه‌ری نێوان هاوینه‌ هه‌واری ده‌ست به‌سه‌ر گیراوی سه‌لاحه‌دین و هه‌ولێر..
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قاسم ئاغاو كۆنه‌ به‌عسیه‌كان سه‌رگه‌رمی ڕێكخسنه‌وه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ بوون، له‌وكاته‌دا فریاد هیرانی و كۆمه‌ڵێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ردانی سوریایان كرد، تا له‌ نزیكه‌وه‌ بیه‌كتر ببینن و په‌یمان تازه‌ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وسا پارتی به‌ناو نیگه‌ران بوو له‌م سه‌ردانه‌ی فریاد هیرانی..
كه‌چی ئه‌مڕۆ جه‌نابی قاسم ئاغا خۆی میوانی بارزانیه‌..
به‌كورتی و به‌ كوردی هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان سه‌رانی كوردو ئه‌نفالچیه‌كان نابینرێت ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ جاشه‌كان به‌ ئاشكرا جاشی به‌عس بوون، سه‌رانی كوردیش جاشی نهێنی بوون.
جاشه‌كان هه‌ر ته‌نیا فریای جاشیه‌تی به‌عس كه‌وتن، به‌ڵام سه‌رانی كورد، هه‌موو داگیركه‌رانیان تاقی كردوه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە