کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ده‌سه‌ڵاتی كوردی سیخوڕیی تورکیایه‌

Monday, 14/12/2009, 12:00


كاروانی ئێمه‌ به‌داخستنی ده‌ته‌په‌ دوا ناكه‌وێت!!
به‌داوای لێ بوردن له‌خوێنه‌رانی به‌رێزی كوردستانپۆست، به‌ڵام هه‌رچیم كرد نه‌متوانی سه‌ردێڕێك جگه‌ له‌مه‌ هه‌ڵبژێرم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌م ، كه‌ گوزارشت له‌ داخستنی شۆرشی باكور ده‌كات له‌ توركیای دراوسێ...

جاش وشه‌یه‌کی قێزه‌وه‌نده‌ هه‌میشه‌ ئازارم ده‌دات، یه‌كه‌م له‌باره‌ی ده‌رونییه‌وه‌ كه‌ جاش به‌شداری ئه‌نفالیان كردوه‌، به‌ڵام هێشتا تاوانی جاشه‌كان له‌تاوانی سه‌رانی كورد كه‌متره‌.
جاشه‌كانی باشور جاشی به‌عس بوون، جاشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیش جاشی ڕژێمی ئاخونده‌ی ئێرانن.
چه‌ته‌كانی باكور جاشی تۆرانیه‌كانن. به‌ڵام سه‌رانی كورد له‌ نموونه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی جاشی ئیقلیمی عه‌یار 24  بوون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر نێچیری كۆنه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی توركیای كرد له‌سه‌ردانێكی پڕ گوماناویدا.. كه‌س نه‌بوو بپرسێ ئه‌رێ كاكی نه‌وتفرۆش سه‌ردانه‌كه‌ت بۆ توركیا به‌ چ مه‌به‌ستێک بوو؟ تۆ له‌چ پله‌ و پایه‌یه‌کیی حكومه‌ته‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌رێمدا خۆت ده‌بینیته‌وه‌؟ هه‌روه‌ها سه‌رو سه‌ودات له‌گه‌ڵ تۆرانیه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌چی گه‌یشت؟
ده‌ڵێن له‌ دانیشتنه‌ نهێنیه‌كای نێوان تور‌كیا و نێچیردا، نچیر ڕاسته‌وخۆ ووتبووی ئێوه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێن باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ دابخه‌ین، كه‌ ئه‌و شته‌ ‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌ به‌ڵام ئابڵوقه‌ی ئابوری و ڕاگه‌یاندنمان خستۆته‌ سه‌ر قه‌ندیل له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌مان داخست، كه‌ ئێمه‌ پێش حكومه‌تی به‌غداش كه‌وتین ، چونكه‌ ئێشتاشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌ كه‌ركوك باره‌گاكانی پارتی چاره‌سه‌ر دانه‌خراوه‌.
نێچیر بارزانی گله‌یی له‌ توركیا ده‌كات كه‌ بۆچی كۆپیه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ناو توركیا داناخات، كه‌مه‌به‌ستی ده‌ته‌په‌ی نوێنه‌ری گه‌ل و شۆرشی باكوره‌.
له‌كۆتایی ئه‌م دونیایه‌دا‌ بیستووتانه‌ هاوڵاتییه‌کی ئاسایی داوا له‌سه‌ۆك بكات یاسا پیاده‌ بكات! جگه‌ له‌ هه‌رێمه‌ گه‌ندڵستانه‌كه‌ی ئێمه‌ نه‌بێت.
داخستنی ده‌ته‌په‌ ئه‌و په‌ڕی ئیفلاسی ده‌وڵه‌تی فاشی توركیایه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌می ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی داگیر كه‌ری كوردستان نییه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌كاتێكا ئه‌م ڕژێمه‌ ئیسلامیه‌ی توركیا داوای كراوه‌نه‌وه‌ به‌ ڕووی كێشه‌ی  25 ملێۆن كورد ده‌كات كه‌چی ئه‌و هه‌نگاوه‌ نا دیموكراسی و نا مرۆڤانه‌یه‌ ده‌نێت.
داخستنی ده‌ته‌په‌ جگه‌ له‌ ڕیسوایی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ هیچی تر نا‌گه‌یه‌نێت..
كاروانی كوردان ڕێ ده‌كاتوو گه‌ریلاكان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و سه‌به‌خۆیی..
ئێمه‌ هه‌موومان گه‌ریلای ده‌ته‌په‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە