٣١ی ئاب دڵۆپێکە لە دەریای خیانەتی بنەماڵەی بارزانی
Thursday, 30/08/2012, 12:00
ئێمە ی کورد پیوستمان بەیاد کردنەوەی خیانەتی٣١ ئاب نییە، بەڵکو پێویستمان بەهەڵوێست وەرگرتنێکی جدیە، لەم بنەماڵەیە، بۆ ئەوەی ٣١ی ئابێكی تر دووبارە و سێبارە نەبنەوە!
خەریکە ٣١ی ئاب زیاد لە پێویست گەورە دەکرێت، دەنا گەر هەر بە چاوخشاندێکی سەرپێی ، ئاوڕیک لەمێژووی ڕەشی ئەم بنەماڵەیە بدەیتەوە، هەموو ڕۆژیک و کات و ساتێکیان هەر ٣١ی ئابە!
سەرەتا دەمەوێت بەجنێوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی مەسعود بارزانی دەست پێ بکەم، کە گوایە جەنابی بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆی لە فیس بوک نووسیویەتی هەر کەسێک جنێویان پێبدا، ئەوا بێ ڕەوشتە. من ئەوەندە دەڵێم و دەپرسم داخۆ: تاوانی جنێودان گەورە ترە؟ یان خیانەتکردن لەگەل و نیشتیمان؟ هەر بۆ بەرچاو ڕوونی بارزانیش ئەم بەسەرهاتەی بارزانی باوکتان بۆ دەگێڕمەوە، بزانن کێن ئەوانەی جنێو دەدەن، ئەو خەڵکە خێر لەخۆنەدیوەی کە لەداخی دڵی خۆیان پەیامەکەنیان ڕاستوخۆ بێ هیچ سانسۆر کردنێک لەرێگای فەیس بوکەوە دەگەیننە سەردڵی دز و ناپاکانی ئەم گەلە ستەم دیدەیە، یان سەرانی ئەم بنەماڵەیە؟
ماوەیەک لەمەوبەر لە وڵاتی بەلجیکا، لەکۆڕ و کۆبونەوەیەکی سیاسیی، شەو درەنگانێک یەکێک لە ئامەدهبوان، کە پیاوێکی قسەخۆش و مەجلیس گەرم بوو، سەری نا بە بنگوێمەوەو ووتی:
کۆمەڵە جنیوێکی بارزانیم لایە، هەرچەند دەکەم لە دەمم دەرنایەی بۆ کەسیان بڵێم و بڵاویان بکەمەوە. بەڵام بۆ مێژوو ئەم رووداوەت بۆ دەگێڕمەوە تۆش کەیفی خۆت چۆن و لەکوێ باسیان دەکەیت.
ئەم دۆستەم ووتی، چوار قوتابی بووین ساڵی ١٩٧٠ لە ئەڵمانیای شەرقی دەمانخوێند، ئەوسا زۆر گرنگ بوو ، قوتابی کورد لە زانکۆیەکی ئەڵمانی دەرس بخوێنێت، بەسەردانێک هەر چوار قوتابیە کوردەکە، لەڕێگای بەغداوە گەڕاینەو بۆ سەردانی کەسوکارمان، بڕیاریشماندا کە بە کۆمەڵ سەردانی سەرۆک بارزانی بکەین، کە وەک چوار قوتابی کورد پێمان خۆش بوو لە نزیکەوە ئەم سەرکردەیەی کورد ببینین.
دوای چەند ڕۆژێک پشوو بڕیارماندا سەفەرکەمان بۆ ناوچەی حاجی هۆمەران ئەنجام بدەین، بەمەبەستی دیداری بارزانی.
گەیشتینە بارەگاکەی بارزانی و پێمان ڕاگەیاندن کە ئێمە چوار قوتابی کوردین لە ئەڵمانیا هاتوینەوە و دەمانەوێت سەرۆک بارزانی ببینین. سەرەتا ئیدریس بارزانی هات بۆ پێشوازیمان زۆر بەخێرهاتنی کردنین، ووتی دوای نان خواردن و پشودان باوکم دەتان بینێت.
کەچوینە ژوورەوە بۆ لای مەلا مستەفا، ئەویش بەگەرمی بەخێرهاتنی کردین و بە ئیدریسی ووت کە تەنیا جێمان بهڵێت، دوای هەندێک قسە و باسی خوێندن و ژیانی ئەڵمانیا. مەلا مستەفا ڕوی تێکرین و ووتی: بەکوێدا هاتوونەوە؟ له وهڵامدا ووتمان لە فرۆکەخانی بەغدا دابەزین.
پرسی: بەغدا؟ له وهلامدا ووتمان: بەڵێ، یەکسەر ووتی (ئەدی بۆچی نهچوون بۆ بلە و جەلۆتان هینتان نەکردن؟)
کاتێک ئێمه گوێمان لەو جنێوە ناشیرین و ناشایستەی مەلا مستەفا بوو، سەیری یەکترمان کرد و وهک جامێک ئاوی سارد بکهیت بهسهرماندا وابوو، یەكیکمان به سهرمهوه ووتی: قوربان ئەوە کاری ئێمە نییه، ئیتر درێژەمان نەدایە و دوایی ماڵئاوییمان خواست،
له رێگا لهگهڵ یهکتردا کهوتینه قسهکردن و هەزارا نەفرەتمان لەخۆمان کرد، کە ئەو هەموو ڕێگایەمان بڕیوە بۆ دەیداری ئەو جنێو فرۆشە.
ئهمڕۆش تازە بەتازە دوای زیاتر لە نیو سەدە خیانەتکردن، درۆکردن، جنیودان به میللهت، سووکایهتیی و ریسواکردنی میللهتێک، کهچی جهنابی کوڕهکهی مهلا مستهفا، که ئیستا سهرۆکی ههرێمه لاسایی باوکی دەکاتەوە و جنێو به خهڵکی دهدات.
ههڵبهته ئەگەر ئێمه بەچەند سەرە قەڵەمێک خیانەتی ئەم بنەماڵەیە بنووسینەوە ئەمانەی خوارهوه هیچیان لەخیانەتی ٣١ی ئاب کەمتر نابن.
هەرچەندە ئەمانە سەدان جار ووتراون و نووسراون و باسکراونهتهوه، لێ به داخهوه ئەم بنەماڵەیە ئهم بنهماڵهیهیهان وهک سەرۆک و رابهری خۆیان پێ قبوله، که لهناو میللهتی زیندوودا بوایه، به دهیان جار مهسعود وبنهماڵهکهیان دادگایی دهکرد و له سیداره دهدا! تاوانهکهش دەگەڕێتەوە بۆ خودی خۆمان، چونکه ئەوە ئێمەین هەموومان بێ هەڵاواردن ئەم بنەماڵەیەمان هیشتۆتەوە بەسەری خۆمانەوە!
١/ لەشەستەکانی سەدەی ڕابوردوو ڕادەستکردنی دەیان تێکۆشەری کوردستانی ڕۆژ هەڵات بەڕژیمە گۆڕبەگۆرەکەی شای ئیران نموونەی سلێمانی موعینی و خەلیل شەوباش ودەیانی تر کەسەرجەم ٥٢ تێکۆشەر بوون.
٢/ کوشتنی دیلەکانی زیندانی ڕایەت لەکاتی ئاشبەتاڵدا!
٣/ ڕاگەیاندنی ئاشبەتاڵ ١٩٧٥.
٤/ بردنی دەیان ملیۆن دۆلار ئەوسەردەمە ، کەبەناوی شۆڕشەو لە ئیران و ئەمریکا و ئیسڕایل وەرگیرا بوو.
٥/ شانۆگەری دەرهێنانەوەی لاشەی بارزانی! بەو بەهانەیە، کەوتنە دژایەتی کردنی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتوو، پێشرەوی سوپای پاسداران بۆ گرتنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکانی ژێر دەستی کۆمەڵەو دیموکرات.
٦/ پێشرەوی کردنی سوپای پاسدارانی بە ڕابەرایەتی ئیدریس بارزانی بۆناوچەی حاجی هۆمەران و کردنەوەی یەکەم بەرەی جەنگ لەکوردستان، کارەساتی ئەنفال کردنی بارزانیەکانی لێ کەوتەوە لەسای ١٩٨٣.
٧/ هەڵگیرساندنی شەڕی ساڵی ١٩٩٢ دژ بەپارتی کرکارانی کوردستان، بەفیتی تورکیا،کەسەدان شەهیدی لێ کەوتەوە.
٨/ پێشرەوی کردنی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر بارەگاو بنەکەکانی پەکەکە، بەقسەی خودی نێچیر تەنیا لەلایەن پارتیەوە ٣٦٠٠ کەس بوونەتە قوربانی.
٩/ هەزاران قوربانی شەڕی ناوخۆی ئەم دوایەی پارتی و یەکیتی ، کە پارتی بەشی شێری بەردەکەوێت، ئێستاشی لەگەڵدا بێت چارەنوسی سەدانیان دیار نیە!
١٠/ زیندانەکەی ئاکرێ و ئازاردانی جەستەیی و دەروونی لاوانی کوردکە ڕووی هەیئەخاسەی کەرکوکی بەعسیشیان سپی کرد بۆوە.
١١/ دەست بەسەرا گرتنی تەواوی موڵک و ماڵی کوردستان بە لەسەدا ١٧کەی بودجەی هەرێمیشەوە.
١٢/ هەرزان فرۆش و تاڵان کردنی نەوت و کانزای کوردستان، کەتەنیاو تەنیا قازانجەکەی دەچیەو گیرفانی سەرانی بنەماڵەوە.
١٣/ شەهید کردنی سۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمان، کپ کردنی دەنگی ئازادی ڕۆژنامە نوس و نوسەران.
١٤/ خوێناوی کردنی سلێمانی و شارۆ شارۆچکەکانی تر لەکاتی ڕاپەڕینەکەی ١٧ی شوباتدا.
ئەمانەو دەیان و سەدان کارەساتی گەورەتر کە هیچیان لە خیانەتی ٣١ی ئاب کەمتر نین.
له کۆتاییدا دهڵێین ئێمه ههموو رۆژێکمان 31ی ئابه، ههموو بهرپرس و لێپرسراو و دهسهلاتدارێکیش کوڕی مهلا مستهفان، چونکه ئهوان ههمان رهفتاری ئهو بنهمالهیه دهکهن، هیچیان کهمتر نینن له مهسعود و کورهکانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست