کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی خوای کوردن، هه‌رچییه‌کیان کرد بۆیان ڕه‌وایه‌

Thursday, 25/03/2010, 12:00


له‌ كه‌ركوك دیموكراتی پیاده‌ ده‌كات
سایتی سبه‌ی:
كه‌ركوك: له‌لایه‌ن كوڕێك و دوو خزمی‌ به‌رپرسێكی پارتییه‌وه‌، ده‌ستدرێژی‌ سێكسی ده‌كرێته‌ سه‌ر ژنێك و تۆمه‌تی تیرۆریستیش ده‌خرێته‌ پاڵ مێرده‌كه‌ی
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ لێدوانێكی بێ سه‌رو به‌ری حه‌مه‌ی مه‌لا قادری ئه‌ندامه‌ كۆیله‌كه‌ی به‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، تێیدا منه‌تی خوایه‌تی پارتی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ ده‌كرد، جگه‌ له‌چه‌ند وتارێك و ده‌نگێك ته‌نانه‌ت كۆڵكه‌ مه‌لاكانی كورستانیش له‌ترسی پارتی هیچی وایان نه‌وت شایه‌نی باس بێت.
ئه‌مڕۆ پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگ بڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ سایتی سبه‌ی، بێ سێ و دوو گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ فتواكه‌ی حه‌مه‌ی مه‌لا قادر وتم ئه‌م مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌ی بنه‌ماڵه‌ی پارتی ڕاست ده‌ڵێت.
ئه‌گه‌ر پارتی خوا بێت، ئه‌وا ئفه‌رمان به‌ عه‌بده‌ پارتیه‌كانی ده‌كات بچن ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌تێك و پاشانیش هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ تۆمه‌تی تیرۆر زیندانیی بكه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ نه‌ یه‌كه‌م و نه‌دوا كاره‌ساتیش ده‌بێ له‌سایه‌ی پارتی خوا و پیغه‌مبه‌ری یه‌كیه‌تیدا، که‌ جارێ گۆرانیش له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا غایبه‌ جگه‌ له‌ وێنه‌ گرتن و باس له‌ بودجه‌ی له‌په‌رله‌مان هیچی تریان له‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌نا ئه‌م فه‌زیحه‌ گه‌وره‌یه‌ی پارتی له‌ كه‌ركوك ده‌بوایه‌ یه‌كه‌م ڕۆژ 25 شێره‌ خوڕه‌كه‌ی گۆڕان، نه‌ك مێزكوتان ده‌بوایه‌ بینای په‌رله‌مانیشیان ‌هه‌‌ڵته‌كاندایه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ قوربانییه‌كه‌ سه‌ر به‌ گۆرانه‌ و ئه‌و نه‌گبه‌ته‌ ده‌نگی به‌وان داوه‌.
لێره‌وه‌ ڕووی ده‌مم ده‌كه‌مه‌ به‌رپرسه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، كاتێك بێ شه‌رمانه‌ ده‌ڵێن ناتوانین هیچت بۆ بكه‌ین، چونكه‌ تۆ ده‌نگت به‌ گۆران داوه‌. دیاره‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌نگ به‌ گۆڕان بدا مافی مرۆیی و یاسایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ته‌نانه‌ت یه‌ك پرسیار له‌ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كه‌م: ئایا كامه‌تان قبوڵ ده‌كه‌ن ده‌ست درێژی سێكسی بكرێته‌ سه‌ر كه‌سووكاره‌كه‌تان له‌لایه‌ن كه‌سێكی سه‌ر به‌ پاراستن و پارتی؟
ئه‌ی به‌ ڕاست مام ڕۆسته‌م له‌ که‌رکووک سه‌رقاڵی چییه‌؟ ئه‌گه‌ر ناتوانن به‌رگری له‌ ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی خۆتان بكه‌ن بۆچی داوایان لێ ده‌كه‌ن ده‌نگتان پێ بده‌ن؟
ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی گۆڕان و بارزانیم خوێنده‌وه‌، که‌ دوور له‌ چاوی میدیاكان بۆ پرسی نانبڕاوه‌كان و ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ ده‌ست گیركراوه‌ له‌لایه‌ن تا له‌بانیه‌وه‌، گفتوگۆیان کردووه‌.
ئایا ئه‌م فه‌زیحه‌ته‌ی پارتی که‌ له‌ که‌رکووک دژی گۆڕان کردوویه‌تیی، گه‌وره‌ تره‌ یان پرسی نانبڕاوه‌كان؟
گۆڕان بۆ نان بڕین له‌ مه‌سعود ده‌پاڕینه‌وه‌، ئه‌ی بۆ ئابڕوتكاندن و ده‌ست درێژی سێكسی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتیه‌وه‌ له‌ كێ ده‌پاڕێنه‌وه‌.
شه‌رمه‌ بۆ گۆڕان ئه‌گه‌ر له‌مه‌ بێده‌نگ بێت، شه‌رمه‌ بۆ گۆڕان ئه‌گه‌ر گۆڕانی پێناکرێت، ماڵئاوایی ناکات و له‌ کۆڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان نابێته‌وه‌. شه‌رمه‌ بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا که‌ که‌رامه‌تی گۆڕانخوازانی ناپارێزێت.

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=6502

له‌سه‌ر ئه‌م فه‌زیحه‌ته‌ی پارتی پێویسته‌ هه‌موومان بێینه‌ ده‌نگ گه‌وره‌ترین كه‌مپینی ڕیسوا كردنی پیاوه‌ سێكسباز و تیرۆریستكانی پارتی و بارزانی ڕا بگه‌یه‌ نین.
لینكی بابه‌ته‌كه‌ له‌ سایتی سبه‌ی بخوێنه‌وه‌و خوێنه‌ری به‌رێز خۆت بڕیار بده‌

http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=25487&cat=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە