بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


منیش لەسەردەمی بەعسدا شیعرم دەنووسی!

Wednesday, 21/05/2014, 12:00


بڕیارم دابوو لە سەر بەعسیی بوون و شیعرنووسینی هەڤاڵ ئەبو بەکر لەسەردەمی بەعسدا هیچ نەڵێم، بۆ ئەوەی نەچمە ئەو شەڕەی نێوان گۆڕان و یەکێیەتیی، بەڵام هەڵبەتە قسەی من جیاوازترە لەو دوو هێزە، ئەگەر هەندێک جار قسە رەق و زبر بێت، نامەوێت بەم قسانەم دەرزییەک بەمیاندا و سوژنێکیش لەوی تردا بکەم، هەموو حیزبەکان بۆ من وەکو یەک وان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ئەمانە لە دەنگ و ڕەنگێکدا بوونیان هەبێت، من بۆ خۆم نەلەگەڵ ئەم هاتوو هاوارەی یەکێیەتیدابووم، نە لەگەڵ ئەم پاساوە لاوزەی گۆڕاندا، لێ من حەزم نەدەکرد لەسەرەتای ئەم پێکدادانەدا بێدەنگ بین، ئیستاش کاتی ئەوە هاتووە ئەم پرسە هەر ئاوا تێ نەپەڕێت بێ ئەوەی قسە یان هەڵوێستیەکی لەسەر نەکەم، بەمەرجێک شتێک نەڵێم بچێتە گیرفانی هیچ لایەنێکیانەوە.
با هەموو لەسەر ئەوە کۆک بیین، کە شیعر نووسین بۆ قادسیە و سەدام نەنگی بووە، ئەمە هیچ پاساوێکی نییە، ئەوانەی شیعر و گۆرانییان بۆ بابە سەدام دەوت ژمارەیان زۆر بوو.. ناشیرین و قێزەونیش بوون، ئەوانە کەسانی بچووک بوون.، نەک بە ژمارە بەڵکو سفریش نەبوون، لە بەرامبەر ئەمانەدا ئەوانەی بەهەموو هێزێکەوە بەعس و سوپا بێشومار و جاشایەتیی و خیانەتیان ڕەت دەکردە کەم بوون، بەڵام نەک بە ژمارە، بەڵکوو کێوێک بوون.
با لێرەوە رووی دەمم بکەمە بزووتنەوەی گۆڕان و بڵێم: ئەگەر من لە گردەکە بڕیاربەدەست بوومایە، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگەکانە لەسەر هەڤاڵ ئەبووبەکر، سوک و ئەسپایی ئەو کاندیدەم دەکشاندەوە و پێشم دەوت تا داوای لێبوردن لە جەماور بکات، لەهەمان کاتدا کەسێکی تری ڕابووردو پاکم دەخستە شوێنی.
دەسەڵاتی کوردی بەتایبەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە درێژایی ٢٣ ساڵی ڕابردوو جاش، جاسوس، بەعسی، ئەنفالچی داڵدە دەداو و دەستەمۆی دەکردن، یەکێتی وەک شەریکە دەسەڵاتی پارتی گوناهێکی گەورەی دەکەوێتە ئەستۆ. هەرگیز ئەوە پاساوێکی ڕاست و دروست نییە، تۆش بێیت و هەر وەکو پارتیی و یەکێتیی رێ و شوێنی ئەوان هەڵبگریت و بڵێیت مادام ئەو هێزە ئاوا دەکات، بۆ منیش ڕەوایە ئەوە بکەم.
من هەر لەسەرەتاوە دڵنیا بووم کە هەڤاڵ ئەبو بەکر دەنگی پێوست دەهێنێت، چونکە نەک تەنها گۆڕانخوازەکان، بەڵکو جەماوەرێکی زۆریش لە خەڵکیی و لە داخی یەکێتی  دەنگ بە هەڤاڵ دەدەن، ئەمە هەر لەسەرتاوە چاوەڕوان دەکرا، هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕەنگە هێندەی یەکێتیی بگرە زیاتریشی لە یەکێتییەکان هێنا، لێ لێرەدا دەیڵێمەوە ئەم کەسە نەک تەنها لە سلێمانی دەنگ بهێنێت، بەڵکو ئەگەر بشبێتە سەرۆک کۆماریش ئەو شیعرانەی بە تەوێڵییەوە هەرگیز ناسڕێتەوە، ئەو کەسە شایەنی ئەو پۆستە نییە. ئەو نەک ئیستا ئامادە نییە داوای لێبوردن لەو شیعر و هەڵوێستانەی بکات، بەڵکو ڕاشكاوانە دەڵێت..لەهیچ نووسینێکی خۆم پەشیمان نیم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە