بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


وەزارەتێکی تازە بۆ جاش و ئەنفالچیەکان!

Saturday, 06/11/2010, 12:00


بە داوای لێ بوردن لە گەوادە ئاسایەکان کە لەبەر هەر هۆیەک بێت پەنا بۆ ئەم کاسبیە دەبەن، وەک چۆن ژنە لە شفرۆشەکان لە ژێر فشاری مادی یان کۆمەڵایەتی ئەم کارە دەکەن، ئەم دیاردەیەش لە سایەی دەسەڵاتی کوردییدا گەیشتۆتە لوتکە، بەلام زاراوەی موستەشارە گەوادەکان لەزاری یەکێک لەو موستەشارانە هات کە دەڵێت هیچ موستەشارێک قبوڵ ناکات ببرێتە دادگا و ئەوەیش قبوڵی بکات گەوادە، چاو پێکەتنەکەی خالیدی خولە سور لەگەڵ سڤیل دا.
http://www.civilmag.com/news
هەموو موستەشارەکان، کە ژمارەیان 258 هینە، دەڵێن ئەوان مێشیان لە ئاو نەکردوە و یەکیان دەڵێت لە جادەی قێر لامان نەداوە و یەکێکی تر دەڵێت ئەوەی بڵێت مریشکێکیم بردوە مانگایەکی بۆ دەکڕمەوە، زیاتریش دەڵێن ودەڵێن گوایە هەزاران کەسیان لە مەرگی ئەنفال ڕزگار کردووە.
بەشداربووانی جاشە کوردەکان لە ئەنفال بە نزیکەی 100 هەزار کەسێک مەزەندە دەکرێت ئەگەر هەر جاشێک 2 کەسی ڕزگار بکردایە کەواتە کەس ئەنفال نەدەکرا، چونکە بەپێی ئامارە کان ژمارەی قوربانیان ئەنفال 182 هەزارە! هەرچەندە هیچ ئامارێکی زانستی لەبەر دەستا نییە؟ تا ئێستا دوای زیاتر لە 20 ساڵ نەتوانراوە ئامارێکی ئەو کارەساتە گەورەیە بکرێت؟
ئەگەر ئەو جاشانە تاوانبار نین، بۆچی لە لێپرسینەوە دەترسن، هەرکاتێک پرسی دادگایی جاشەکان دێتە گۆڕێ، بارو بارگە دەپێچنەوە بەره‌وە وڵاتانی دراوسێ هەڵدێن، دواتریش هەر دەسەڵاتە جاشپەروەرەکەی کوردی پشی پشیان بۆ دەکات و دەگەڕێنەوە.
بەڵام ئەمجارە هەر وا بەئاسانی لێی دەرباز نابن، ئەوەتا پارتی بەو هەموو عەنتەرییەی خۆیەوە نەیتوانی قاسم ئاغا بهێڵێتەوە، کەس نازانێت بۆکوییان بەڕێ کرد، هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە کە تائێستاش لە کوردستان و لەناوچەی بادینان بێت یاخود لە کوردستانی باکور لە تورکیا بێت، لەماڵی لەیەکێک لە جاشەکانی تورکیا بێت!
قاسم ئاغا هەڵەی ئاوا ناکات بێت بۆ ئەوروپا جگە لەوەی ڕووبەڕوی دادگاییکردن دەبێتەوە، هەر کوڕ و کاڵی کەمپەکان شێتی دەکەن!
ئەوروپاش ماڵی شێمەی هاڕون نییە ڕۆژی دە بەرپرسی پارتی بێن پێشوازی لێ بکەن و دیوە خانی بۆ بڕازێینەوە!
بەهەرحاڵ ئەم دەسەڵاتە ی ناوی حکومەتی هەورێمی لەخۆێ ناو 19 ساڵە جاش بەخێو دەکاتوو موچەو پلەوپایەو دیوەخانانە و فەوج و لیوا بۆ کوڕو نەوەکانیان دەکاتەوە.
لەبەرامبەریشدا کەسوکاری قوربانیان بێ دەسەڵاتوو حەسرەت لەدڵ کە بکوژی ڕۆڵەکانیان وا بەبەر چاویانەوە سەربەستانە هاتوو چۆ دەکەن.
ئەم تاقی کردنەوە تاڵەی دەسەڵات لەهیچ شوێنێکی ئەم سەر زەمینە نەبینراوە..
لە هەردوو وڵاتی جەزایرو ڤێتنام، جاش و خۆفرۆشەکان لێ پێچینەوەیان لەگەڵ کراو نەک شار بەدەربەڵکو وڵات بەدەریش کران...کارێکی وایان بەسەر هێنان کە بۆ سەد نەوەی داهاتووش بیر ناچنەوە..ڕێک بە پێچەوانە کوردستان.
ئەمڕۆ جارێکی تر دوای قاسم ئاغاو بڵاو بوونەوەی بڕیاری گرتنی ئەوە بڕە موستەشارە، جارێکی تر موسەشارەکان کەوتونە خۆیان چارەنوسێکی نادیار چاوەڕێێان دەکات، هەندێکیان هەڕەشەی ئاشکرا کردنی نهێنیەکان دەکەن لەگەڵ سەرانی کورد،کە پێم وایە هیچ نهینیەکە وا گەورە نیە لە نێوانیادا هەردولایان هەر جاش بوون، تەنها ئەوە نەبێت کەسەرانی کورد سەرەڕای جاشی ناوخۆ جاشی دەوڵەتانی ئیقلیمیش بوون، هەموو تاکیکی کوردیش یەو ڕاستیە تاڵە دەزانێت، ئاشکرا ئەو هەموو فایلدارە لەکاتی ڕوخانی بەعس نمونەیەکی حاشا هەڵنەگرە.
خۆ ئەگەر سبەینی نهێنیەکانی نێوان تورکیاو ئێران و سەرانی کورد ئاشکرا بێت، باوکە ڕۆ لافاوی فایل و خیانەتییان هەموومان ڕادەماڵێت.
لە کۆتاییدا هەرئەوەندە ماوە بڵێم.
بڕیار وایە وەزیری شەهید واز لەکارەکەی دەهینێت ئەگەر جاشەکان دادگایی نەکرێن، کەواتە بۆشایەکی وەزارەت ڕوودەدات، بۆ پڕکردنەوەی ئەم وەزارەتە، وەزارەتێک بەناوی وەزارەتی جاش و ئەنفالچیەکان بکرێتەوە، دەشکرێت ئەم وەزارەتە هاو بەش بێت، هەرلە ئیستاوە با پارتی بەحوکمی ئەوەی زۆرترین جاش و ئەنفالچی لەخۆ گرتوە خۆی بۆ حازر نەکات چونکە بەشێک لە جاشەکانیش لای یەکێتین و گٶرانێس قلەقلەی لایە.
بۆیە دەکرێت وەزیرێک و دوو جێگری هەبێت
هیوادارم ناوی کاندیدە جاشەکان تا زووە بڵاو بکرێنەوه‌ بۆ ئەوەی خەڵک ئازادانە دەنگیان بۆ بدا، دەترسم دیسان جاشەکانی پارتی پەنا بەرنە بەر تەزویر ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە