سه‌د حه‌یف کاک موحسین
Friday, 12/06/2009, 12:00
نه‌فره‌ت له‌چه‌ک که ئه‌و هه‌موو ئازیزهمانی خه‌ڵتانی خوێن و سه‌گه‌ردانی ناو گۆڕه‌کان کرد.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه وای لێکردووین ته‌نانه‌ت شک لهبراو که‌سه هه‌ره نزیکه‌کانی خۆشمان بکه‌ین که‌تا چه‌ند له و گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوون.
به‌ڵام سه‌ڕای ئه‌وه‌ش من باوه‌ڕم وایه تا ئێستاش ده‌یان که‌سی شه‌ریف و ئازادی خواز ماوون، گه‌رچی به‌هۆی ئه‌و مێژووه دورو درێژه‌ی ته‌مه‌نیان که به‌سه‌ریان برد له‌گه‌ڵ ئه‌م حزب و ئه‌و لایه‌ن ، ناتوانن ده‌ستبه‌ردانی بن
موحسین باییز له‌و که‌سه ماندوانهیه که‌هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ بیر‌و باوهڕکهی ته‌رخان کرد هه‌ر له زیندانه به‌سامه‌که‌ی هه‌یئه‌ی خاسه‌ی که‌رکوک تا ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی ناو حزبی سوشیالیست و پاشان درێژه به پێشمه‌رگایه‌تی له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی..
دوای سه‌دان شه‌ڕوو پێکدادان به درێژایی 30 ساڵ ته‌مه‌ن له‌ڕووداوێکی ئاوا چاوه‌ڕوان نه‌کراودا گیان له‌ده‌ست بده‌ی.
له‌گه‌ڵ جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕم بۆ خه‌باتی کاک موحسین، به‌ڵام ده‌یانجار هاو ڕاو هاو سه‌نگه‌ر بووین دژی ئاغا‌و جاش و جاسوسه‌کانی به‌عس به‌ڵام له دوو دیدی جیاوازه‌وه..
دوا دیداریشم دوا سه‌فه‌ری کوردستانم بۆ لای له‌مه‌ڕ داگایی کۆنه سه‌رۆک جاشێک که کۆمه‌ڵی زانیاری و ناوی قوربانیانی دامێ و ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوکاریه‌ک بوو له‌م باره‌وه.
له‌کۆتاییدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمم بۆ که‌سووکارو خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر..
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
11.6.2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست