بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەواڵە گەرمەکانی کوردستانپۆست

Wednesday, 28/08/2013, 12:00


یەکەم: دەڵێن سەردەمی نووسین بەسەر چووە !
لەماوەی بیست ساڵی ڕابوردو...چەندین جۆر ڕەخنە ئاراستەی دەسەڵات کراوە
بەجیا بوونەوەی باڵی (ڕیفۆرم) لە یەكێتی..دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان. مۆدیلێکی تری ڕەخنەیان داهێنا بەزمانی (گوڵ) بەکار هێنانی ئەم زاراوە تازەیە، وەڵامێک بوو بۆ چەکوشەکەی کورستانپۆست.گەرچی لە ژێرەوە بەناوی خوازراوەوە هەر پەنایان دەبردەوە بۆ دەسکی چەکوشەکە.بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت...نەک هەر نکۆڵی لێ دەکەن، بەڵکوو ڕۆژێک دانێکی خێریان پیا نەنا...
زمانی گوڵیش هیچ ئەنجامێکی نە بوو..کاتێک خەڵکیش ڕژانە سەر شەقام..ڕەخنەکان لە زەبری چەکوشەو بەرەو کوتەک دە چوو بەڵام ، هەر زووبەزمانی (گوڵ) بەم خەڵکە ناڕازیی و لاوە خوێن گەرمانەیان ووت خەڵکی (ئاژاوە گێر) ، هەر بەوەشەوە نەوەستان لە مایکەکەی سەرای ئازادیەوە هاواریان دەکرد بە(ئاشتی بە ئاشتی) پەیامی ئاشتی و دەستڕێژی (BKC) سەر لقی چواری پارتی..دوو سەر بوون لە مەنجەڵیکدا کوڵانیان ئەستەم بوو..بۆیە دوای دوو مانگ چاوەڕوانی بەبێ بەدیهێنانی هیچ دەست کەوتێک.. ناڕەزایی شەقام بەناچاری بۆ ماڵەوەو هیشتا دەنگی بیکەیسی لە گوێمان دەزرنگێتەوەو تاوانبارنی تەقەکەریش موعەزەز موکەڕەم نەک هەر ئازادن بەڵکو پلەو پایەیان بەرز کرایەوەو... دەستیان هەر لە سەر پەلە پیتکەی چەکەکانیانە،،گەر ئەم تاقی کردنەوە تاڵە بەم عەقڵیەتەوە دوبارە بێتەوە.

دووەم: پرسی ١٨پاکیزەکەو..لیژنەکەی حکومەت
دیارە هیچ شانسێکمان لە نوێنەرەکانمان نیە لە وڵاتی میسرو هاژە هاژی ڕوبارەکەی نیل..کەروو کازی کردوون..هیچ نابیستن .شتێک دەڵین بە قازانجی ئەو وڵاتانە کە کچی کوردیان پێ فرۆشراوە..
فەرموون خۆتان گوێ بیستی نوێنه‌ری حكومه‌تی‌ هه‌رێم بن له‌میسر:
تا ئێستا نازانین ڕووداو هه‌ژده‌ پاكیزه‌كه‌ ڕاسته‌ یان نا‌

http://knnc.net/Detail-5935-4-False#.Uh2PEz9CD1X

دەڵین مێژوو خۆی دوبارە ناکاتەوە، بەڵام جارێکی تر لە پرسی ئەم ١٨ پاکیزیەی کە فرۆشراون بە میسر.. بەهەمان گەرم و گوڕی (حازم یوسفی) نوێنەری یەكیتی نیشتیمانی لە قاهیرە ئەویش کاتی خۆی نکوڵی و شکی هەبوو لە ڕاستی و دروستی ئەو دیکۆمنێنتە لە کاتێکدا ئەم دیکۆمێنتە لە کوردستانی نوێ یەکەمجار بڵاوی کراوەتەوە.
سەرۆکی لیژنەکە ئاوا بیر بکاتەوە دەبێت دڵی چیمان بەم لیژەنەو هەنگاوەی حکومەت خۆش بێت.

سێیەم: مەدالیای ئازایەتی بۆ سەرۆک جاشەکان.
ئەم دیکۆمێنتەی سەردەمی بەعس کە تەنیا ١١ سەرۆک جاش و جاشێکی ئاسایی تێدایە..
لە مەرسومێکی جمهوری مەدالیای ئازایەتی لەسەربەشداری کردنیان لە ئەنفالی (١) و ڕاوە پێشمەرگە،ڕاو ڕووت. ڕوت کردنەوەی بار هەڵگرانی سەر سنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان،وێران کردنی لادێکانمان، بەعس ئەمانەی بۆیە خەڵات کردوە، کە سیاسەتی شۆفێنیانەی ئەوانیان بەزیادەوە پیادە کردوە.. ئەگەر هەر بەچاو خشاندێک بەم ناوانای سەروە بکەین، دەبینین ئێستا،،هەمویان لە دیوە خانەکەی بارزانی و زوربەشیان خۆیان بە کوڕە دڵسۆزەکەی بارزانی لە قەڵەم دەدن. خەرمان بەرەکەت بارزانی، دەڵین مەنجەڵ دەگەڕێ تا سەر قەپاغی خۆی دەدۆزێتەوە.



چوارەم : ئەندام پەرلەمانی..لە ژێر سایەی وێنەکەی بارزانیدا!

وەک چۆن پاش کەمێکی تر شەقامەکان پڕ دەبن لەهاتوو هاواری هۆڕنی سەیارەو شەڕە پەڕۆی حیزبەکان،،فەیس بوکیش پڕ بووە لە ڕیکلام.. بەهەرحاڵ هەموو کەس ئازادە چۆن و لەگەڵ کامە لیست خۆی کاندید دەکات...
منش یەکێک بووم لە کاندیەکانی پارتی چارەسەر.. بەڵام هەر زوو پاشەکشەم لە خۆ کاندید کرد..ڕیزو سوپاسی گەرمم بۆ هەڤاڵانی پارتی چارەسەر کە ئەو بوێریەیان تێدا بوو. ویستیان من بکەنە کاندیدی خۆیان کەلە هیچ کام لە حیزبەکانی بەناو ئۆپۆزسیندا نەبوو!
کاتێک بە هێمنی بیرم کردەوەو لەم هەنگاوە تازەیەم..پرسی سەدان هاوڕێم دۆستم کرد.کەسێک نەبوو دەست خۆشی وهاوڕا بێت لەگەڵم..لەسەروی هەمویانەوە هاوڕیانی کوردستانپۆست،کە دەبوایە ماڵئاوایم لێیان بکردایە..بۆیە لە نێوان کوردستانپۆست و پەرلەماندا.. چەکوشەکەی کوردستانپۆستم بەرز کردوە.
کاتێک بیرم کردەوە ووتم و هێنامە پێش چاو.. لەژێر وێنەکەی بارزانی باوک سوێندی یاسایی بخۆ...سەرهەڵبڕە وێنەی ئەودەبینی، سەر داگرە ئەرسەلانەکان و کەمال کەرکوکیەکان و عەدنان موفتیەکان.. دەبینی چەن زەلیلن بەدەست حیزبەکانیانەوە..هەر هەموویان زەنگی چونە ژورەوە بۆ قوتابخانەکەی بارزانی لێدەدەن.
پاشان کوەتاکەی ٣٠ حوزەیران.. کە هیچی کەمتر نەبوو لە هێنانی دەبابەکانی بەعس لە ٣١ی ئاب دا..مەردوم شەرم دەکات ببێتە ئەندام پەرلەمان لەناو ئەو هۆڵەی کەلە هەرشتێک دەجێت،، پەرەلەمان و دەنگی خەڵک نەبێت.
بۆیە بڕیارمدا..لەم هەنگاوەم بەزوویی پاشگەز ببمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە