کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کاتێک درۆ کردن دەبێتە کلتور!

Friday, 15/06/2012, 12:00


گەشتێک بەناو باغی ئەنفالچیەکانی جەنابی سەرۆک بارزانیدا..
سەرەتای دەست بەکار بوونی فەخامەتی سەرۆک حکومەتی تازەی کوردستان نێچیر بارزانی...زۆر ماستاوی خەستی سەر بەکەفی مەسینە هەڵگرەکان و لایەنی ئۆپۆزیسۆن و میدیا بەناو ئەهلیەکان بیست و بینی،، وەک ئەوەی هەرگیز ئەم زاتە سەرۆکی حکومەت نەبوو بێت و هەر هەموویان وەک فریادڕەسێک و میراتگرێکی کەم وێنە دکتۆر بەرهەم وێنایان دەکرد..ئەگەر ئەو قسەیەم لێکدانەوەی هەڵەی بۆ نەکرێ و نەچێتە خانەی بەرگریکردن لە دکتۆر بەرهەم. ئەوا بەرهەم ساڵح بە حەفتا ئاو شۆراوەتەوە لەچاو نێچیر بارزانیدا، کەچی نەگبەتە نەک هەر لەلایەن ئۆپۆزیسۆن و پارتی و بارزانیەوە بەڵکوو لە لایەن باڵەکانی ناو یەکێتی شەوە دژایەتی دەکرا.. لەسەروی هەمووشیانەوە گۆڕان و برادەرانی گردەکە و تەلفزیۆنەکەی knn درێخیان نەکرد، کەچی لەبەرامبەر حکومەتە ساواکەی نێچیر کە بۆ چەند مانگێک دەچێت نەک هەر ‌قڕو قەپیان لێ کردووە بەڵکو جار جارە ڕیکلامیشی بۆ دەکەن...
بەهەزار دوعای شێخ و موشایەخی کوردستان نێچیر ئەمجارەش ڕازی بوو بۆ ماوەی دوو ساڵی تر ببێتەوە بەسەرۆکی حکومەت،جارێ هەردوو دوو ساڵ..نازانین سبەی چی ڕوو دەدەات..


یەکەم دیاری کاک نێچیر بۆ خەڵکی بێ کارەباو بێ خزمەت گوزاری و داو دەرمان و خورادنی ئێکسپایەردا، کاک نێچیر ووتی.. گەندەڵی بۆتە کلتور..واتە ئەوە خەڵکی کوردستانن ، گەندەڵن ، نەک حکومەتوو بنەماڵەکەی کە زیاتر هەشتا لەسەدی سەروەتوو سامانی کوردستانیان دەست بەسەرا گرتووە..لەسەر ئەم شەکر شکاندنەی نێچێ کاتی خۆی زۆری لسەر وترا، بەڵام هیچی بۆ نەکرا..واتە وەک هەر ڕوداوێکی تر چەند ڕۆژێک بوو تێپەڕی..
ئەگەر گەندەڵی کلتور بێت، ئەو منیش دەڵێم درۆکانی ئێوەش بوونە کلتوری بنەماڵەکەتان، لە تازە ترین درۆ کلتوریەکانی مامتا واتە جەنابی کاک مەسعود لەلاپەڕەی فیس بوکەکەی خۆیەوە وەڵامی هاوڵاتیەک دەدەاتەوە کەدوای دادگایی ئەنفالچیەکان دەکات..
سەرۆکی هەرێم بەدرۆیەکی شاخدار دەڵێت..باخەڵک داوای یاساییان لە دادگاکان لەسەر تۆمار بکەن..
منیش ناچارم کەمێک بگەڕیمەوە.. بۆ یەکەم دانیشتنت لەگەڵ تیمی پارێزەرانی دۆسیەی ئەنفال لەبەغدا، کە ڕاشکاوانە پێت ووتبوون باسی جاشە ئەنفالچیەکان مەکەن، با خەڵکی کوردستان لەدادگاکانی کوردستان داوایان لەسەر تۆمار بکەن..
سەرەتا من لە هەفتەنامەی هاوڵاتی وەڵامی ئەو لێدوانەتم دایەوە و پاشانیش بەڕێز مستەفا عەسکەری سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لەکەیسی ئەنفال ڕاشاکاوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوەانیدا ئەم نهێنیەی درکاند...
جەنابی سەرۆک بۆ ئەوەی زیاتر سەری تۆو خوێنەرانیشم نەیەشێنم بە کورتی بەچەند خاڵێک وەڵامی ئەو درۆ کلتوریەت دەدەمەوە، هیوادارام کە ئیتر واز لەم ڕەوشتەت بهێنی...
١/ قاسم ئاغای کۆیە کە ماوەیەک لەمەور بەر ویستت بیهێنیتەوە شاری کۆیە..زیاتر لە ١٧٠ داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی کۆیەو پێشمەرگەکانی یەکێتی و حیزبی شیوعی و هتد...
هەم لە دادگای شاری کۆیەو هەم لە دادگای باڵای تاوانەکانی بەغدا بڕیاری گرتنی هەیە..خۆتان هێناتانەوەو خۆشتان جارێکی ئاودیوتان کردەوە...
٢/ عەباس بایزی کوڕە ئەسپەوانەکەی بارزانی زیاتر لە ٥٠ داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە..، لەدادگای پشدەر لەساڵی ٢٠٠٣ وە بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوەو لەگەڵ برایم ئاغای ئامۆزای کە ئێستا دانیشتووی خەباتە .
هەر بۆ وە بیر هێناوەنەوەی جەنابت، کاتێک سەردانی شاری قەڵادزێت کرد، یەکەم نامە کەدرایە دەستت نامە ناڕەزایی کەسووکاری قوربانیانی دەڤەری پشدەر بوو بەدەست ئەم کۆنە جاشەی لای تۆ..
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم درۆ کلتووریەت، چاودێری کوردۆساید وەڵامی دایتەوە کەئەمە دەقەکەیەتی..
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌‌سه‌ر وته‌‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ دادگاییکردنی ئه‌نفالچییه‌کان

رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌‌سه‌ر وته‌‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ دادگاییکردنی ئه‌نفالچییه‌کان



پاش ئەوەی سەرۆکی هەرێم لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی وەلامی کەسێکی دایەوە ده‌ڵێت: هه‌ر كه‌س داوایه‌كی شه‌خسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر تۆمه‌ت خراوه‌پاڵێك له‌ ئه‌نفالچییه‌كان با له‌ دادگا شكایه‌تی لێ بكات.

ئێمە لەڕیکخراوی جاودێری کوردۆساید- چاک وێرای خۆشحال بونمان بەم وتانەی سەرۆک،بەڵام وەبیری به‌رێزی ده‌هێنینەوە کە :
تەنها شکایەتکردنی سکاڵاکه‌ران چارەسەر نیە، به‌ڵکو دەبێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بە فەرمی فەرمان دەربکات و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنی بریاره‌که‌شی بکات، تا دەستگیر بکرێن و لەبەردەم دادگادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. تاوه‌کو دەبێت یاسا سەروەربێ و بڕیاری دادگای بالای تاوانەکان کە له‌ به‌‌غدا دەرچووە لە کەیسی ئەنفالدا و ناوی 342 تۆمەتباری کوردو عەرەبی تیدایە وە لەبەرواری 11/8/2010 بە کتابی فەرمی ژمارە (رس/83/15)ئاراستەی هەریەک لە سەرۆکایەتی هەرێم وحکومەت و پەرلەمان و وەزارەتی شەهیدان وئەنفالکراوانی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ کراوەبۆ دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارانە، تا بۆ هه‌ریه‌کێک له‌وان که‌ لە ناوەوەی هەریمی کوردستانن و یان لە‌ دەرەوەی عراقن بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و پشتگوێ نه‌‌خرێت


ئەوەی لەهەمووی سەر سوڕ هێنەرتر ئەوە بوو سایتی ستاندەر کەوتۆتە هەڵەیەکی مێژویەوە لە ماستاو کردنێکی خەستو خۆڵدا دەڵێت
سەرۆکی ھەرێم بڕیارێکی گرنگی دەرکردووەو کەسیش ئاگای لێ نییە
15/6/2012
ستاندەر: تایبەت
سەرۆکی ھەرێم مسعود بارزانی لە پەیجەکەی حۆی بڕیارێکی دەرکردووەو لە شێوەی پێشنیاریش داوای لە خەڵکی کوردستان کردووە کە سکالا لەسەر موستەشارەکان تۆمار بکەن.
چاودێرێکی سیاسی ئەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی لە ئێستادا بەرز نرخاندو ڕایگەیاند گەر موستەشاران و تاوانبارانی ئەنفال بدرێنە دادگا ئەوا پێگەی سەرۆکی ھەرێم زۆر بەرز دەبێتەوە.
تۆبڵێی کاک مەسعود عەبدول خالق تا ئیستاش سەرۆکەکەی نەناسیبێت. تۆ بڵێی کاکە مەسعدو هەر تەنیا لەبەر ئەوەی ناوەکەیان هاو شێوەیە ئاوا بەم جۆرە ڕیکلام بۆ ناوە هاو شێوەکەی بکات
لینکی ڕیکلامەکەی ستاندەر
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=4279

لەکۆتاییدا دەڵیم..ڕەنگە دوبارەش بێت..هەرگیز جاش ، جاش دادگایی ناکات، ئەگەر قاسم ئاغاو تەحسین شاوەیس و قالەفەرج و ئەنوەر بەگ و فەتاح بەگ و عەباس بایز و سەدانی تر جاشی ناوخۆ و تەنیا حکومەتێکی داگیرکەر بوون ئەوا ئێوە جاشێکی ئیقلیمی بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە