بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مژدەی دانیشتن .. مژدەی بودجه‌، مژدەی زیادکردنی پاسه‌وان بۆ په‌ڕه‌له‌مانتاره‌کان

Wednesday, 29/06/2011, 12:00


بەپەلە: هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بڕیاریاندا هەفتەی داهاتوو بودجەی ڕاگیراوی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن بدەنەوە، پێش ئەوەی وەڵامی پڕۆژەکەی خۆیان وەربگرنەوە، تا ئێستاش ئۆپۆزسین سەرقالێ دۆزینەوە ڕۆژیکی تری گونجاون بۆ دەست پێکردنەوەی خۆپێشاندان، یان بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیەکەیان.
دەڵین لە دوێنیوە یەکێتی هێزی ناردۆتەوە بەردەرکی سەرا لەترسی خۆپێشاندن، هەرچەندە بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی هەزار سوێند و قورئان دەخوا، کە شتی ئاوا نەبووە، بەڵام دەیان شاهید حاڵ دەیان سەیارە و چەکداری مامەیان لەوی بینیوە!
هەر زۆر بەپەلە: بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری زیاد کردنی پاسەوان بۆ ئەندام پەرلەمانەکان پەسەند کرا! کاتی خۆی لەدەورەی ڕابوردووی عەدنان موفتیدا، لەگەرمەی هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کورستان، ئەندام پەرلەمانە گیان لەسەر دەست و قاچ و قارەمانەکانی دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵە یاسای قەدە‌غە کردنی جگەرەیان تاوتوێ دەکرد، ئەمساڵیش لەگەرمەی ناڕەزایی خەڵک و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئەندام پەرلەمانەکان بە گۆڕانیشەوە پاسەوان بۆخۆیان زیاد دەکەن، جا تو خوا ئەندام پەرلەمانێک بە دەنگی خەڵک چوو بێته‌ ناوهۆڵی پارلەمان پاسەوانی بۆچییە؟
لەوەش پەلەتر:
عەلی باپێر ماوەیەک لەمەو بەر ووتی: ئەگەر کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان سەیر نەگرت، ئەوا کوردستان دەکەینە سوریا! کەچی بەپێی هەواڵێک لەماڵی جەنابی ئاغای تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دراوه‌، تاڵەبانی وای لێکردوە تەلەفۆن بۆ جەنابی کاک مەسعودیش بکات، کاتێک عه‌لی باپیر ته‌له‌فونی بۆ ده‌کات، خۆشبەختانە بارزانی ئەوەندە بەساردی وەڵامی داوەتەوە، کە کاریگەری کردۆته‌ سەر دانیشتنە دوو قۆڵییەکەش.
لەوەش بەپەلەتر:
قادر عەزیز لەمیانه‌ی چاوپێکەوتنێکی کەناڵی نالیا، دەڵێ، کە گوایە پارتی چەکی داوەتە باڵە جیابووەکەی زەحمەتکێشان، کە ئەمە بەکارێکی ترسناک لەقەڵەم دەدات، تازە کاک قادر زانیویەتی کە سەرانی هەردوو بنەماڵە کاری ترسناک دەکەن، کاک قادر و حیزبەکەی، کاکە حەمە و حیزبەکەی، هەموو ئەو حیزبۆکە بچوکانە و ئه‌و هەموو کاکە بەڕێزانە، کە بۆ هەتا هەتایە سکرتێری حیزب دەبن، چەندین ساڵە شان بەشانی هەر دوو حیزبی دەسەڵاتدارەکە، بوونه‌ته‌ بەشه‌ شه‌ریک و درێژە به‌ ژیانی نەهامەتی خەڵکی کوردستان ده‌ده‌ن.

دوا هەواڵی بەپەلەی ئەمجارەمان:
دیسان هەر باسی بودجە زیاد کردنە، کە لەم چەند ڕۆژانەی دواییدا بارزانی و تاڵەبانی بەپێ بڕیارێکی کابینەکەی کاک بەرهەم، بودجەی هەریەکە لە بزوتنەوەی ئیسلامی و سۆشیالیستیان زیاد کرد، ئەگەر زیاد کردنی بودجەی بزوتنەوە لە ڕقی کۆمەڵ بێت، ئەوا زیاد کردنی بودجەی سۆشیالیست لەبەر ئەوە بوو کاکە حەمە، سەرانی دەسەڵاتی داوەت کردبوو پێشی ووتبوون بەکەیفی خۆتان هێرش بکەنە سەر ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌م دوکانی حیزبانه‌ کاسبی باشی تیا ده‌کرێت، کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه‌ کاسپی بکات و پاره‌ ۆه‌یدا بکات، کارێکی چاک و عاقڵانه‌یه‌ بودجە و پاروی دەمی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەکەیفی خۆتان تەخشان پەخشان بکه‌ن، ئه‌ی شه‌واڵ له‌به‌ره‌ له‌ڕ و لاوه‌زه‌کانی شاخ و ده‌سه‌ڵاتداره‌ خرپنه‌کانی ناو شار
دەک خوا لە ئێمەتان بستێنی هەموو لایەکتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە