مناڵانی کوردستان و مناڵانی ئێره..
Thursday, 23/12/2010, 12:00
له‌چاوه گه‌ش وپڕ شه‌وق و شادی مناڵانی ئێره چاوه خه‌ماوی و پڕ هه‌زارو یه‌ک خۆزگه‌ی مناڵانی کوردستان ده‌بینم، به‌خۆم نیه چاوانم تژی ده‌بن له فرمێسک، که ئه‌م جیاوازیه بۆچی ؟
به‌شێكی که‌می مناڵانی به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه‌ک شا ده‌ژین، زۆرینه‌شی که ده‌توانم بڵێم له سه‌دا 98 یش زیاتر نازانن له‌م دونیایه چی ده‌گوزه‌رێت..
جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له ئه‌وروپا ئه‌و جه‌ژنه گه‌وره‌و خۆشه‌یه که مناڵان بۆ ماوه‌ی 24 ڕۆژ کۆش و دڵ و ده‌رونیان پڕ ده‌بێت له دیاری و خۆشی و خۆشه‌ویستی..
له ڕۆژی 1/12 تا 24ی 12 له زوربه‌ی ماڵه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌و ماڵانه‌ی مناڵی بچوکیان هه‌یه توره‌که‌یه‌ک تایبه‌ت له ماڵه‌وه هه‌ڵده‌واسن، هه‌موو به‌یانیه‌ک دایک یان باوک یان خوشک و برا دیاریه‌کی بچکۆله له‌گه‌ل نامه‌یه‌ک ده‌خه‌نه ناوی...
کچه بچکۆله‌که‌م که ته‌مه‌نی 6 ساڵه هه‌موو به‌یانیه‌ک به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕیی دیاری و نامه‌که‌ی ده‌کات که خوشکه گه‌وره‌که‌ی بۆی ده‌خاته ناو ئه‌و توره‌که تایبه‌تیه...
ئه‌مڕۆ به کچه بچکۆله‌که‌م ووت به‌یانی نامه‌یه‌کت بۆ دێت که به‌کوردی نوسراوه و دیاریه‌کی له‌گه‌ڵه
ئه‌ویش وتی ئاخر من ناتوانم کوردی بخوێنمه‌وه‌و نێسهش کوردی نازانێت، به‌و که‌سه‌ی که دیاری دێنێت بۆ مناڵان تا 24ی مانگ ده‌ڵێن نێسه ، وشه‌ی نێسه واته لووت به کوردی...
ده‌زانم به‌ڵام نێسهی کوردیش هه‌یه، که‌واته له کوردستانیش مناڵان دیاری وه‌رده‌گرن، به‌ڵێ ،
به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێک نا!! ئه‌وان ته‌نیا سه‌ری ساڵ جه‌ژن ده‌که‌ن.. ئۆی ته‌نیا یه‌ک ڕۆژ..
له کوردستان جه‌ژنی سه‌ری ساڵ به بابا نۆئێل ناسراوه ته‌نیا شه‌وی سه‌ری ساڵه، لێره ته‌واو پێچه‌وانه‌یه\
لێره له 1 دیسه‌مبه‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا 24ی مانگ ، ئێواره‌ی 24 مانگ هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌وروپا جه‌ژن دەکه‌ن خێزانه‌کان کۆ ده‌بنه‌وه دیاری ده‌گۆڕنه‌وه، گۆرانیه‌کی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ڵێن له‌دوری دارێک که ڕازاوه‌ته‌وه به گڵۆپ و ژێره‌که‌شی پڕه له دیاری پاشان ده‌ست ده‌که‌ن به خواردن و خواردنه‌وه..
له کوردستان سه‌ری ساڵ وجه‌ژنی 24 مانگ تێکه‌ڵاو کراوه،24 مانگ ته‌نیا تایبه‌ته به مه‌سیحیه‌کان، به‌ڵام وه‌ک سه‌ره‌تای ساڵێ تازه خه‌ڵکی ئاسایش جه‌ژن ده‌گێرن..
به‌و هیوایه‌ی مناڵانی کوردستانیش وه‌ک مناڵانی ئه‌وروپا به‌خۆشی و ئارامی بژین..
که ئۆباڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ناوی خۆی ناوه حکومه‌تی هه‌رێم..
نه حکومه‌تی خه‌ڵک و نه حکومه‌تی منداڵ و نه حکومه‌تی ژنه..به‌ڵکو حکومه‌تی کۆمه‌ڵیک و چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک و چەند که‌سێکه...
مسهتهفای حه‌سه‌نه گه‌وره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست