کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


وه‌ڵامێكی كورت به‌ لێداوانه‌ چه‌واشه‌كاره‌كانی عه‌باس بایز!

Wednesday, 03/11/2010, 12:00


له‌دوا چاو پێكه‌وتنی عه‌باس بایز له‌گه‌ڵ هاوڵاتی دا به‌هیچ جۆرێك خۆی له‌قه‌ره‌ی تاوانه‌كانی نادا كه‌ من لێره‌ ته‌نیا بۆ نمونه‌ ناوی ٢٥ قوربانی ده‌ستی ئه‌و جاشی تاوانباره‌ بڵاو ده‌كه‌مه‌وه‌..
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌شم له‌ خودی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانه‌وه‌‌وه‌رگرتوه‌، جا ئه‌گه‌ر عه‌باس بایز نكوڵی لیده‌كات، ده‌توانێت له‌ دادگا به‌رگری له‌خۆی بكات، نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌ نوسێكیی لاو كه‌ هیچ ئاگای له‌ تاوانه‌كانی ئه‌و كۆنه‌ موسته‌شاره‌ نیه‌، باس له‌ شۆڕش گێڕی خۆیی‌و په‌یوه‌ندییه‌ گوماناوییه‌كانی خۆی بكات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كه‌ به‌شانازییه‌وه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كات!
عه‌باس بایز پێش ئه‌نفال له‌ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر ئه‌نفاڵی به‌رپا كردوه‌، ئاخر گرتنی ١٠ پێشمه‌رگه‌ به‌جارێك له‌سه‌ره‌تای شۆڕش دا ته‌سلیمكردنیان به‌به‌عس پاشان له‌ سێداره‌دانی هه‌ر هه‌موویان له‌ قه‌سابخانه‌كه‌ی موسڵ ئه‌و ئه‌نفال نیه‌!!
قوربانیه‌كانی ده‌ستی عه‌باس بایزو برایم كانه‌بی ئامۆزای كه‌ دوو فه‌وجی سوكیان هه‌بوو زیاتر له‌ ١١٠ كه‌سن له‌ پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی جگه‌ له‌ راو رووتوو دزی‌و تاڵانی ناو شارۆچكه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، رێگری‌و رووتكردنی بار هه‌ڵگره‌كانی كوردستانی رۆژ هه‌ڵاتیش له‌ بناری قه‌ندیل‌و گونده‌كانی ده‌ورو به‌ری سه‌نگه‌سه‌ر .. شه‌هید كردنی ده‌یان رۆڵه‌ی كوردستانی رۆژ هه‌ڵات تێكۆشه‌رانی حزبی دیموكرات نموونه‌ی قادر لاجانی‌و سه‌ید ره‌وسوڵی بابی گه‌وره‌.
عه‌باس بایز هه‌موو جارێك ده‌ڵێ من ئاماده‌م بێمه‌ دادگا به‌مه‌رجێ بارزانی بڵێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ده‌ڵێت ئاماده‌م به‌ مه‌رجێ كه‌س داوای له‌سه‌رم هه‌بێت..
ئێمه‌‌وه‌ك كه‌سوكاری قوربانیان ده‌ستی ئه‌م كۆنه‌ جاشانه‌ زیاتر له‌ ٤٧ داوای یاساییمان له‌سه‌ر تۆمار كردوون، له‌ بنكه‌ی دادگای قه‌ڵادزی،، خودی هاوڵاتی له‌ ساڵی ٢٠٠٨دا روماڵی ئه‌و روداوه‌ی كرد له‌به‌ر زۆری داواكان دادوه‌ر ناچار بوو به‌ چه‌ند رۆژێك داواكان ‌وه‌ر بگرێت.
عه‌باس بایز‌و برایم كانه‌بی له‌ ساڵی ٢٠٠٣ بڕیاری گرتنیان هه‌یه‌، جگه‌ له‌ بڕیاری گرتنیان له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان.
من ‌وه‌ك مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ نه‌ك هه‌ر داواكارم له‌سه‌ریان، به‌ڵكو شاهیدی ده‌یان تاوانی كوشتنیشم له‌سه‌ریان، له‌ ئیفاده‌كه‌م بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كان به‌شێكی زۆری شاهیدییه‌ نه‌ك داوا، به‌به‌ڵگه‌شه‌وه‌ بۆیان ده‌سه‌لمێنم..
عه‌باس بایزو برایم كانه‌بی ته‌نانه‌ت لێبوردنه‌ گشتییه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیش نایانگرێته‌وه‌، چونكه‌ دوای كه‌متر له‌ ساڵێ له‌ گه‌ڵ ٢٢ كۆنه‌ جاشی تردا په‌یوه‌ندییان كردۆته‌وه‌ به‌ به‌عس خودی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش له‌ هاوڵاتی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ دوو نامه‌ی تێدایه‌،
نامه‌یه‌ی یه‌كه‌میان نامه‌یه‌كی عه‌باس بایزه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌عسی ده‌نێرێت ئاماده‌ بێ به‌رامبه‌ر كار بۆ به‌عس بكاته‌وه‌، گله‌یی له‌ قاعد فه‌یله‌قی كه‌ركوك ده‌كات كه‌ئه‌و توڕه‌ی كرده‌‌وه‌ له‌كاتێكدا داوای لێ كردوه‌ به‌شداری هێرشی شه‌ڕی ئیڕاق / ئێران بكات نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات گوایه‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید داوای لێ كردوه‌ به‌شداری ئه‌نفال بكات.
دواتریش كاتێك عه‌باس رایكرد بۆ ئێران به‌شه‌ فه‌وجه‌كه‌ی خۆی بۆ برایم كانه‌بی به‌جێ هێشت، ئه‌وسا برایم كانه‌بی به‌شداری راسته‌وخۆی له‌ ئه‌نفال كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌نفالی ده‌شتی كۆیه‌و دۆڵی جافایه‌تی له‌گه‌ڵ قاسم ئاغای كۆیه‌، خودی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانیش له‌كاتی ناشتنی روفاتی كه‌سوكاریان له‌ دوكان راشكاوانه‌‌و وتیان جاشه‌كانی برایم ئاغای سه‌نگه‌سه‌رو قاسم ئاغای كۆیه‌ ئێمه‌یان ئه‌نفال كرد، ته‌نانه‌ت له‌كاتی گرتنی خه‌ڵكه‌كه‌ ته‌قه‌ی خۆشی‌و سه‌ركه‌وتنیان كردوه‌ به‌ناو لادێ چۆڵه‌كاندا!!
عه‌باس بایز ئه‌گه‌ر شانازی به‌و ‌وێنانه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی پارتی‌و یه‌كێتی گرتوونی بۆ ئێمه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان به‌ فلسێكی قه‌ڵپ لێی ناكرێن، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ بابێت له‌دادگا بیكات!!
ده‌رباره‌ی خۆ پێشاندانه‌كه‌ی سه‌نگه‌سه‌ریش ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێتی بڵاوی بكاته‌وه‌ یان نه‌كاته‌‌وه‌ دیسان هیچ له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێمه‌ ناگۆڕێت.. ئه‌وه‌تا كه‌سوكاری قوربانین ده‌ستی ئه‌م دوو جاشی تاوانباره‌ نه‌ك هه‌ر له‌سه‌نگه‌سه‌ر، به‌ڵكو هاتنه‌ به‌رده‌م په‌رمه‌نان‌و خۆ پێشاندانیان كرد دژی دادگایی نه‌كردنی عه‌باس بایزه‌كان.
ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیه‌، به‌ڵكو ‌وا بۆ حه‌وت ساڵ ده‌چێت، چاوه‌ڕێی دادگایی ئه‌و تاوانبارایه‌ن.
ورده‌كاری كوشتنی برازاكه‌ی عه‌باس بایزو شه‌هید كردنی براكه‌ی مام جه‌لال
له‌ساڵی ١٩٨٤ دا..له‌كاتی گفتۆگۆی رژێمی به‌عس‌و یه‌كیتی دا، برازایه‌كی عه‌باس بایزو جاشێكی تر له‌ گوندی گردجانی نزیك چوار قوڕنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی ٩٩ی بیتوێن. پێشمه‌رگه‌كان داوای چه‌ك دانان‌و ته‌سلیم بونیان لێده‌كه‌ن به‌ڵام كانه‌بی هه‌وڵی ته‌قه‌كردن ده‌دات، پێشمه‌رگه‌كانیش ده‌یان ده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌و هه‌ردوكیان به‌سزای گه‌ل ده‌گه‌یه‌نن، عه‌باس بایز له‌ تۆڵه‌ برازاكه‌ی به‌ناوی كانه‌بی مه‌فره‌زه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ ده‌شتی كۆیه‌ شێخ حه‌مه‌ ساڵحی برای مام جه‌لال له‌گه‌ڵ دوو كچیدا شه‌هید ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌وانه‌ بێتاوان ئاگایان له‌‌هیچ نه‌بووه‌!
دواتر له‌ روداوێكی ته‌م‌و مژاویدا سه‌رتیپی ٩٩ی بیتوێن ئازادی حه‌مه‌ گه‌محان شه‌هید بوو، تائیستاش كه‌س باس له‌‌ورده‌كاری ئه‌م پلانه‌ ناكات، بۆیه‌ داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌وسا پێشمه‌رگه‌ی ٩٩ی بیتوێن‌و نزیك كاك ئازاد بوون روون كردنه‌و بده‌بن..
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، دوای چه‌ند رۆژ له‌ كوژرانی كانه‌بی برازای عه‌باس بایز ئاغای كانه‌بی كه‌ باوكی كانه‌بی بووه‌ كه‌وتبۆوه‌ گه‌ڕان پرسیار به‌دوای بكوژانی كوڕه‌كه‌یدا، هه‌تا ناوی پێشمه‌رگه‌كانیش ده‌ست كه‌وتبووكه‌ له‌ بازگه‌یه‌دا ته‌قه‌یان له‌ كوڕه‌كه‌ی كردبوو!!
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاخۆ بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال له‌ عه‌باس بایز خۆشبوون..
من ته‌نیا یه‌ك نموونه‌ دێنمه‌وه‌. له‌ساڵی ١٩٩٥ له‌ كاتی سه‌ردانی ‌وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران بۆ لای مام جه‌لال، كاتێك جوتیارانی سه‌نگه‌سه‌ر باس له‌ كاره‌ دڕه‌نده‌كانی عه‌باس بایز ده‌كه‌ن، مام جه‌لال توڕه‌ ده‌بێت‌و ده‌ڵێ بڕۆن به‌هاوكاری مه‌ڵبه‌ندی ٨ له‌م چه‌ند رۆژدا ئه‌و سه‌گبابه‌‌وه‌گ سه‌گ بتۆپێنن...
به‌ڵام دواتر پلانه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كرا!
ناوی به‌شێك له‌ شه‌هیده‌كانی ده‌ستی عه‌باس بایز

ئه‌مین حسن گه‌وره‌ (مامۆستا) 27/9-1981 سه‌نگه‌سه‌ر
2 محمد حسن گه‌وره‌ (پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك) 23/7-1983 نزیك أانیه‌
3 له‌تیف عه‌بدلله‌ ابراهیم 1978گیرا كادری كۆمه‌ڵه‌
4 حسن حسێن حسن پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك)
5 سلێمان حه‌مه‌ امین موختاری سه‌نگه‌سه‌ر 1981 هاوین سه‌نگه‌سه‌ر ناسراو به‌ كوێخا سێمان
6 سید حسن دوكاندار 1982 سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ حشع
7 فاتمه‌ سعید ژنی ماڵه‌وه‌ سه‌نگه‌سه‌ر
8 قادر لاجانی په‌نابه‌ر كوردستانی ئێران
9 محمد كمال سه‌ر به‌ حشع
10 كوڕی عبدلله‌ تاپڕ سه‌ر به‌ حشع
11 حمه‌ ابوبكر چاوشین پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكی ژاراوه‌
12 علی حمه‌ امین خروێلكه‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌ڵكی سوڵتانه‌دێ
13 فه‌قێ عبدالله‌
14 حه‌مه‌ی هه‌مزه‌ قه‌جه‌ر خه‌ڵكی ژاراوه‌
15 خدری حسن قه‌تێ خه‌ڵكی ژاراوه‌
16 حسن امین ساڵح خه‌ڵكی ژاراوه‌
17 محمد ابوبكر
18 رسول حاجی شه‌ریف خه‌ڵكی چه‌كوان
19 میره‌ عباس مامند رانیه‌
20 حاجی شێخ حمه‌ ساڵح‌و كچێكی 1984 برا‌و برازای به‌ڕێز مام جلال
21 سلێمان مراد كاكه‌ عبدلله‌
22احمد قادر خه‌ڵكی قه‌مچوغه‌
23 ساڵح اسماعیل سه‌نگه‌سه‌ر
24 محمد عبدالله‌ حمه‌ ناسراو به‌مام فه‌قێ
25 ئومێد ره‌سوڵ سونه‌یی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە