هەواڵە گەرمەکانی هەفتەی کوردستانپۆست!!
Tuesday, 30/08/2011, 12:00
بارزانی سەیارەی جام ڕەش و دڵی قەترانی! کێن ئەوانەی بە درۆکانی بارزانی بڕوا دەکەن؟ دیسانەوە بارزانی سەردانی دەڤەری پشدەری کرد، لەیەکەم لێداون بۆ چەواشەکردنی خەڵک ووتی، ئەگەر پێویست بکا خۆشی دەچێتە قەندیل و دەبێتە قەڵغانی مرۆیی، چەند کاتژمێرێک دوای لەم لیدوانە" ئاسایشی ئەو ناوچەیە هەر بەشەق و بەزەبری چەک ئەو گرپوپەی بەرەو قەندیل دەچوون، دوای سوکایەتی و لیدان لەم دەشتی سوسەی سنوری پارێزگای سلێمانیان فڕیدان، ئەمەش جۆرێکە لە ئەنفالی سپی دەسەڵات بۆ خەڵکی وڵات پارێزو چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی..
بارزانی جامی ڕەشی سەیارە یاساغ دەکاتوو لە ناو شاری قەڵادزێ لەسەر وێنە گرتنی سەیارە جام ڕەشە لەبن نەهاتوەکانی ، پاسەوانە دەڵ ڕەشەکانی بە لێدان وەڵامی ڕۆژنامە نوس و پەیام نێران دەدەنەوە، خۆزگە هەر ئەو بڕیارەت دەرنەکردایە، کەخۆت یەکەم کەسی ڕێز لەیاساو بڕیارەکانی خۆشت ناگریت، خۆزگە هەر جامی سەیارەکانت ڕەشبوایە نەک دڵ و دەروونت!!
بارزانی بودجەی جەژنانەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گەڕاندەوە، کەواتە ئەمساڵ نەک هەر جەژنی دەسەڵات و خوشک و برا موسڵمانەکان دەبێت بەڵکوو ، دەبێتە جەژنی ئۆپۆزسیۆنیش، جگە لەوەی ئەمساڵ جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە یادی ٣١ی ئاب، کەواتە ئەمساڵ جەژنی ڕەمەزان جەژنی سێ جەژنەیە..
هێشتا چەند دێرێکی ئەم هەواڵانەم دەنوسی ، کە هەواڵی جێ بە جێ کردنی یەکەم بڕیاری مەسعودم پێگەیشت ئەویش، لێدا ن و بریندار کردنی ئاسۆس هەردی بوو، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنە، هێشتا مەرەکەبی ئیمزاکەی بارزانی ووشک نە بۆتەوە لە سلێمانی بڕیارەکەی جێ بەجێ کرا" ئەمە بڕیاری ئەلکترۆنیە، هیشتا بڕیارەکەی بارزانی نە گەیشتۆتە زاخۆ هیوای ئەحمەد مستەفای تاوانباری یەکەمی لقی چوار لە ئەستەمبوڵ پیاسە دەکات..
بۆیە دەبێت ئەوانە ی بەدرۆ و بەڵین و لیژنەکانی بارزانی بڕوا دەکەن، دەبێت تا دەمرن سیر بخۆن و زوڕنا لێ بدەن....
موستەشارەکان و دادگایی سەرانی کورد!! لەبەرامبەر هەوڵەکانی دادگایی جاش و ئەنفالچیەکان، ئەمجارە سەرەڕای ترسی ڕاستەقینە موستەشارەکان، دەستگیر کردن و ڕادەست کردنیان بە دادگا، کەچی خەریکە بڕیارەکە بە لایەکی تردا دەشکێتەوەو، موستەشارەکان لە جیاتی ڕاکردن و خۆشاردنەوە، ئەمجارە لەدوو کۆبوونەی جیاوازو هەوڵی ڕازی کردنی سەرانی کوردو تەنانەت مالیکیش دەدەن، دەیانەوێت، پەکی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ بخەن. لەسەروی هەمووشیانەوە بە پشتیوانی بارزانی کە زۆرترین موستەشارو ئەنفالچی لە سێبەریا وەک شا گوزەران دەکەن و تەنانەت ئەوەی لەسایەی ئەم دەسەڵاتەوە بۆیان لواوە، لەسەردەمی بەعسیش بۆیان نەکراوە، چونکە لەسەردەمی بەعس کۆمەڵێک چەکدارو فەوج و کەسایەتی سوک و خۆ فرۆش بوون جگە لە پارەو سەروەتوو سامان چی تریان نەبوو، بەڵام ئێستا نەک هەر پارە بەڵکوو خاوەن نفوزو دەسەڵاتیشن،تا خاوەن بڕیاریش، نموونەی زیندووش دوا لێدوانی خالیدی خولە سورە لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵەوە پەیوەندی بە بارزنیەوە دەکات ، بارزانیی ههموو لایهک دڵنیا دەکاتەوە کە کهس رادهستی دادگا ناکرێت.
دواتر یەکێکی تر لە مستەشارەکان بەناوی سالار قەرەویسی نەک هەر لێدوانەکەی خالیدی خولەسور پشت ڕاست دەکاتەوە، بەڵکو ئەمجارە پشتیوانی نێچیر و تاڵەبانیشی هاتە سەر..و تەنانەت باس لە پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان نێچیر بارزانی و نەوزادی ئەنوەر بەگ دەکات، لەکاتێکدا بەدوای لێبوردنە گاڵتە جاڕیەکەی بەناو بەرەی کوردستانی، دوای ساڵێک ٢٤ سەرۆک جاش پەیوەندیان بە بەبەعسەوە کردەوە، یەکێک لە مانە نەوزادی ئەنوەر بەگ بووە، لەنامەیەکدا کە بۆ سەدامی گۆڕ بەگۆڕی نوسیوە،پشتیوانی هاوکاری جاشایەتی دوبارە دەکاتەوە،ئەو بەڵگە نامەیە تەواوی نامە تایبەتی ئەو ٢٤ موستەشارو کۆنە سەرۆک جاشەکان لای من پارێزراوە لەماوەیەکی کورت وەک دیکۆمێنێت دەیخەمە بەرد دیدەی خوێنەرانی کوردستانپۆست..
کەواتە بۆیە پێویستە پێش ئەوەی بیر لەدادگای کردنی ئەو کۆمەڵە جاش و ئەنفالچیە بکەینەوە، با هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی سەرانی کوردی جاشپەروەر بدەین، کە کارێکی مەحاڵ نیە و دەرگای دادگای باڵای نێو دەوڵەتی لاهایان لێ بگرین، چونکە لە ڕاستیدا سەرانی کورد زۆر لەو موستەشارانی سەر بەعس تاوانبار ترن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست