بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بودجه‌ی ئۆتۆماتیکی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌می خه‌ڵکی کوردستانیش بۆ چاره‌نووسی گه‌ریلاکان

Wednesday, 24/08/2011, 12:00


دیسانەوە بارزانی سەرکۆنەی پەژاک و پەکەکە دەکات و ڕوایی بە هێرش و پەلامارەکان دەدات که‌ هەریەکە لە ئێران و تورکیا ده‌یکه‌نه‌ سه‌ر باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها لەسەر شەهیدبوونی حەوت ئەندامی خێزانێک، بەشەرم و ڕێزەوە داوا لە تورکیا دەکات ئەمە دووبارە نەبێتەوە، ئەمڕۆش هەر بارزانی ڕێگای لە سووتاندنی ئاڵای تورکیا گرت لە کاتێکدا خۆپێشاندانی خەڵکی هەولێر چووه‌ بەردەم بارەگای میتی تورکی لەهەولێر، که‌چی خۆپێشاندەران لە سلێمانی توانیان ئاڵای تورکیا بسوتێنن، وێڕای ڕێگری چەکدارەکانی جەلالی.
دیسانەوە پرسی دادگایی و دەست گیرکردنی جاش و ئەنفالچیەکان بۆتە هەواڵی گەرم و بڕیاری دەست گیرکردنیان گەیشتۆتە بنکەی پۆلیس، بەڵام جێ بە جێکردنی ئەم بڕیارە پەیوندە بە بڕیاری سیاسیی جاشە گەورەکان، که‌ لەسەرانی کورده‌وه‌ خۆی ده‌بینێت، چونکە پەیوەندی جاش و بەرپرسە باڵاکانی کوردستان لە ئاستیێکی زۆر بەرز بووە، هەزران نهێنی نێوان سه‌رانی پارتی و یه‌کێتییدا هه‌بووه‌، پاشانیش لە دوای ساڵی 1991 وە جاش و ئەنفالچییەکان بوونەتە بەشێک لە دەسەڵاتی سیاسیی دەسەڵاتی کوردی، کەواتە کورت وکرمانجی تا جاشە گەورەکەی سەری ڕەش مابێت. بڕیاری گرتنەکەش هەر لە بنکەی پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆ دەمێنێتەوە، هەرچەند دەنگۆی ئەوە هەیە، کە بەشێک له‌ جاشەکان ڕایان کردووە ، لەوانە گەورە جاشی تاوانبار کوڕەکەی بارزانی عەباس بایز ڕای کردۆتەوە بۆ ئێران بۆلای ئاغاکانی.

بودجه‌ی ئۆتۆماتیکیی:
دوێنێ کۆمەڵی ئیسلامی لەدادگا پرسی بودجەکەی بردوە، لە خۆشیاندا حەمە تۆفیق ڕەحیمەکەی گردەکەی گٶران شاگەشکە بووه‌، پای له‌ زه‌وی ناکه‌وێت، لە لێدوانێکدا ووتی بودجه‌کەی ئێمەش و یەکگرتوو ئۆتۆماتیکی دەگەڕیتەوە، کەواتە زاراوەی بودجەی ئۆتۆماتیکیش پەیدا بوو.
حەق وایە لەسەر ئەم داهێنانەی قسەکەری گۆڕان، موچەیەکەی زیادەی ئۆتۆماتیکی بدرێتە قسەکەرەکەی گۆڕان، لەهەمان کاتێشدا ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو لەهەولێره‌وە دەڵێت، ئێمە زۆر به‌ پەرۆشین بۆ دەست پێکردنەوەی کۆبووونەوە پێنج قۆڵییەکە.
تاڵەبانی جارێکی تر نامەیەکی پشتیوانی بۆ ڕێویە دەم بە خوێنەکەی دیمەشق دەنێریت، دەڵێت تاڵەبانی سوێندی بەسەری مالیکی و عەلاوی خواردووه‌ تا دوا هەناسەی لەم کار و لێداون و پشتیوانە نەنگیانەی واز ناهێنێت.
زەنگە زەنگەکەی لیبیا، چەند کاتژمێرێک پێش گەیشتنی شۆڕشگێران ڕای گەیاند، کە مەخزەنەکانی چەک و تەقەمەنی بکەنەوە و خەڵک هەمووی چەکدار بێت، بۆ بەرگریگردن لە تەڕابلوسی پایتەخت، کەچی ڕێک بە پێچەوانەوە پێش گەیشتنی هێزی شۆڕشگیڕان، خەڵک لە دژی قەزافی ڕژانە سەر شەقام لە ماوەیەکی کورتی چاوەڕوان نەکراودا توانیان کۆنترۆڵی پایتەخت بکەن، تەنانەت ماڵەی قەزافیش بسووتێنن، ئەمەی پێشەی هەر دیکتاتۆرێکە کە دەڵین، دیکتاتۆرەکان ترسنۆکترین کەسن، ئێستا قەزافی و کوڕەکانی دەبێت، مال بەماڵ و کۆڵان بە کۆڵان، شار بەشار، زه‌نگه‌ زه‌نگه‌ خۆیان بشارنەوە.
سڵاو لە خەڵکی شۆڕشگێریی لیبیا و نەفرەت لە دیکتاتۆرەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە