بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دەسەڵاتی کوردی لەمنداڵە گەریلاکان دەترسێ

Thursday, 10/06/2010, 12:00



ڕێگە پێنەدانی ئەو منداڵانەی کە نەوەی دوا ڕۆژو ڕزگارکەری کوردن، لە شارۆچکەی سەنگەسەر جێگای تێرامانێکی زۆرە..
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر گەرچی خۆشی ئامادەی مەراسێمی یادی ڕاگواستنی سەنگەسەر نەبووە، کە چی بەتەلەفۆن ڕێگری کردوە لە منداڵە هونەرمەندانەی کەهەموو ڕۆژێک لەبەر ڕەحمەتی تۆپەکانی جمهوری سێدارەی ئێران چاوەکانیان دەکەنەوە سرودی ئەی ڕەقیب دەڵێن..
کاتێک ئێران تۆپب باران دەکاتوو، تورکیا فڕۆکەکانی بۆردومانی هەرێمی کوردستان دەکەن ، پرس بەمنداڵەکانی ئێمە ناکەن، بەڵام دەىێ ئێمە پرس بە ئاسایش بکەین بۆ نارازی دەربڕین ڕێپێوان..
جمهوری سێدارەی ئێران لاوانی کورد لەسێدارە دەدەات، پرس بەکەس ناکات، گوێش لە نارەزایەتیە جیهانیەکانیش ناگرێت، کەچی دەسەڵاتی کوردی هێندە گوێ ڕایەڵی ئەو دراوسیانەیە لەگەرمەی تۆپ بارانەکان و بەزاندنی سنوری هەرێم یادی خومەینی دەکاتەوە لە هەولێر..
لەکۆتایی دا هەر ئەوەندە ماوە بڵێم بە بەڕیوەبەری ناحیەی سەنگەسەر
هەر ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ منداڵی کورد لە زیندانەکانی تورکیادان کە هەموویان تەمەنیان لەخوار ١٧ ساڵیەوەیە..بەتاوانی ئەوەی لەبۆنە کوردیەکاندا بەشداری خۆپێشاندانەکانیان کردوە..
تۆش حەق وابوو لەسەر ئەوەی کە ئەو منداڵانە جلی گەریلایان پۆشیوە نەک ڕێگری لە چالاکیەکەیان بکەی، بەڵکو زیندانیان بکەی...
دەقی هەواڵەکە لەم لینکەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27546&cat=1
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە