کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جاش و جاسوس و چەکدارەکانی پارتیی، لەگەڵ تورکیا چاوەڕوانی کەوتنی کوبانیین!

Wednesday, 08/10/2014, 12:00


یەکەم
سەرۆکایەتی هەرێم و گۆران
لەجیاتی هەریەکەیان بایکۆتی جۆرێک لە خواردن و هێنانی ماست و پەنیری تورکی بکەن.. ئەمڕۆ هەریەکە لە بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکایەتی هەرێم
بەجیا و بە یەک ناوەرۆک ، بەیاننامەیەکی پەخشان ئامێزیان دەرکرد
کە تێیدا، زۆر ئازایانە هێرش دەکەنە سەر داعش و پشتیوانی بۆ خەڵکی کوبانی دەردەبڕن..بەڵام خۆشبەختانە بەیەک ووشەش نەیانوێراوە باسی تورکیای هاوپەیمانیان بکەن، کەچۆن پشتیوانی لە داعش دەکات و دژایەتی کورد و کوبانی دەکات..
هەر دوێنێش..پەرلەمانەکەی هەولێر بەپەلە دوای ٢٢ ڕۆژ ئابڵوقەی داعش بۆ سەر شاری خۆڕاگری کوبانی..بڕیاریاندا شاندێک بنێرن و بزان لە کوبانی چی دەگوزرێت، ڕاپۆرت ئامادە بکەن و پاشان دانیشتنێکی تایبەتی بۆ دابنێین.
هەواڵەکان وا دەگەیەنن کە حکومەتی تورکیا ڕێگای بەم شاندە ماندوو نەناسە نەداوە و دەگەڕێنەوە خاکی هەرێم ئەو ڕاپۆرتە گرنگەمان لە کیس دەچێت.

دووەم
قارەمانێکی کوبانیی دەڵێت: کوبانی..نە موسڵە و نە شەنگال، تا لە چاو تروکانیکدا چۆڵی بکەین.....
کوبانی ناکەوێ، لە کاتێکدا، دایک و کچ، باوک و کوڕ، خوشک و برا، بەیەکەوە لەشەڕدا بن.
ئاخر خەڵکی کوبانی هەموویان دایک و باوکی ئەو شارەن..
کوبانی سەلماندی، بەرخۆدان ژیانە.. خیانەت لە خاک و لە خەڵکی، ڕیسوابوون و نەمانە..
منداڵێکی کوبانی ووتی.. لەسەربانەوە چاوم لێیە فرۆکەکانی هاوپەیمانان نزم، نزم دەفڕن، بەڵام شەرمنانە لە داعش دەدەن. تانکەکانی تورکیا لە نزیک شارەکەن، چاوەڕێی مەرگی ئێـمە دەکەن.

سێهەم

ئەم هەواڵە لە کەناڵی رووداوی سەر بە داعش دزەی کردەوە
دوینی شەو رێبوار کەریم وەلی تا بەرەبەیانی سەعات شەش نەنوستووە وتویەتی چاوەڕێی کەوتنی کۆبانی دەکەم ، وەک وتم ئەم هەوالە لە سەرچاوەیەکی خۆیانەوە لە ناو ڕوداوەوە دزەی کردووە. دوای بڵاو ئەو هەواڵە لە فەیس بووک..بە خێرایەکی چاوەڕوان نەکراو بڵاو بۆوە.

چوارەم
خیانەتێکی تر بەڕێوەیە!
دەولەتی تورکیا لەگەل پارتەکانی رۆژئاوای سەر بە بارزانی کۆبۆتەوە، کە هەموویان بە دەقیقە و سەعات و رۆژ چاوەرێی کەوتنی کۆبانین بۆ ئەوەی لە چوارچیوەی ئەو بڕیاری ئۆپەراسیۆنەی دەرەوەی سنور کە لە پەرلەمانی تورکیا دەریان کرد، دەڵێن "هیزی بیانیش دەکرێ بەشداری ئۆپەراسیۆنی سوریان ببن " ئەو هێزەی کە گوایە پێنج هەزار پێشمەرگەی رۆژائاوان و ماوەیەکی زۆرە لە باشور پەروەردە دەکرێن دەیانەوێ بەو رێیە بیانگەیەننە ڕۆژئاوا و بە تایبەتی کۆبانی. ئامانجیشیان لەو هەنگاوە زۆرە و پیدەچێ لە رۆژانی داهاتوودا ڕوونتر ببێتەوە و قسە کردن لەسەری زووە.
پرسیارەکە لیرەدا ئەوەی کە بۆچی ئەو پێنج هەزار پێشمەرگەیەکە ئیستا لە باشورن، نەیاهیشت داعش بکەوێتە موسڵ و شەنگالەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە