چل و هەشت سەعاتی تریش با خاتری پارتی و بارزانی بێت!!
Monday, 13/09/2010, 12:00
لیژنە چەواشەکاریەکەی پارتی دیسان کەوتنەوە وڕینەیەکی تازە، گوایە لەماوەی ٤٨ سەعاتی تر هۆکاری کوشتنەکەی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نوس ڕادهگەیەنن، لەهەمان کاتیشدا دەڵێن ئەوە ئەنجامی کۆتایی نییە، بەڵکو لە داهاتویەکی تردا ئەنجامی تەواوتان بۆ ڕادەگەیەنین..
ئێمەش حەقمانە بپرسین بۆچی دوای ٤٨ سەعات ئەم ڕاگەیاندنەتان بڵاو دهکهنهوه؟ هونهری ئهوه ه چییدایه و مهبهستتان چییه؟ ئێوەش وەک ئێمە دەتان توانی چاوەڕی بکەن دوای ئەوکاتە دیاری کراوە یەکسەر شانۆگەریەکەتان نیشانی بینەرەکان دابا، کە زوربەی زۆرمان دەزانین سەردەشت بۆچی و لەسەر چی تیرۆر کراوە، چ پێویست بوو دوای زیاتر لە چوار مانگ ٤٨ سەعاتی تریشی دهخهنه سهر؟
من دەمەوێت تەنیا یەک پرسیار لە ئێوەی چەواشەکار بکەم، ئایا لە کوێی ئەم دونیایە بوە و لەکاتی ڕوودانی تاوانێکی ئاوا گەورەدا هیچ پرس و رایەک بە کەسوو کاری یاخود تاکە پرسیارێکیان لێ نەکرێت، ئەو بنەماڵە سەر بەرزو بریندارە وەک هەر تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە دەبێت له ڕێگای سایت و تەلەفۆنەوە بزانن کە کەیسی جگەر گۆشەکەیان بە کوێ گەیشت.
تێبینی: ڕاگەیاندنی یەکەم ووتیان سەردەشت فیشەک لە پێشی دەموو چاوی دراوەو شوێنی ئازاردان بە جەستیەوە نەبووە.
ڕاسیەکەشی ئەوە بوو دوو فیشەک لەناو دەمی درا بوو نیشانە بۆ بێدەنگ کردنی و شوێنی ئازاردانی زۆر بەسەر جەستەیەوە بوو..
بزانین ئەمجارە چی درۆیەک ڕیک دەخەن؟
کاتی خۆی دوو پرسیارم لە هەمان لیژنە کرد، تکایە سەیری ئەم لینکە بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=7eb6011a
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست