بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ڕۆژانەی فەیس بوک!

Sunday, 28/07/2013, 12:00



1
یادی کاکە موحەمەدی برام و شەهدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە!

لە نیوان شەهید بوونی ئەم دوو براو هاوڕێ یەمدا.. ٢٥ ساڵ کات هەیە...
ئەوەی شەهید موحەمەدو هاوڕیکانی لە هەشتاکانی سەدەی رابوردوو لە پێناویا شەهید بوون.. هێشتا زۆری ماوە بەدەست بێ.
خاڵی هاوبەشی ئەم دوو شەهیدەم...بکوژەکانیانن.
بکوژەکانی شەهید موحەمەد و شەهید حەسەنی ئاموزام و دەیانی تر وا لە ژیر سایەی میزەرە سورەکەی بارزانی موعەزەز موکەڕەم دانیشتوون...بەکوردی جاشاویاکی تریان بۆ کردووەنەوە.
بکوژی سۆرانی مامە حەمەش هەر لە ژێر سایەی هەمان مێزەردان....هەمان موچەی خەیاڵی کە پارەی دزراوی خەڵکی بێ ئاگای کوردستانە وەر دەگرن..
بۆ ئەوەی خەمی براو هاوڕیکانم کاڵ بێتەوە دەبێ سەرچاوەی ئەم زوڵم و زۆرداریە لەناو بەرین...
پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێ: مار دەبێت سەری پان بکەیتەوە!

2
پارتی وەک خۆی.
پارتی و پاراستن بۆ ماوەی شەش مانگ مێرد منداڵیک و باوکی دەهێنێتوو دەبات.. دەزانن لەسەر چی؟
لەیەکێک لە ئۆردوگا زۆرەملێکانی سەردەمی بەعس و سنوری هەولێر..وێنەی ئیدریس بارزانی لەیەكیک لە پۆلەکانی قوتابخانەیەک هەڵواسراوە.. قوتابیەک بەبێ هیچ هۆیەکی سیاسی دەڵیت.. وینەکە ناشیرینە واتە ناشیرین گیراوە.. نەک خوا نەخواستە ئیدریس بارزانی ناشیرینە.. ئەم قسەیە دەگاتە مامۆستایەکی سەر بەپارتی و پاراستن و شەش دانە مانگی ڕەبەق ..ئەوقوتابیەو باوکی بانگ هێشتی بارەگای پارتی دەکەن و لێکوڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن.
بۆیە نا حەقمان نیە کە بڵیین پارتی رووی بەعسیشی سپی کردۆتەوە لە پێ شیل کردنی مافەکانی خەڵک و سەرکوتوو تیرۆری سیاسیدا.

3
مەسعود ئیمزای نەکرد، بەڵام قبوڵی کرد

سێ سەرکردەکەی ئۆپۆزسیۆن لە و پرسە گرنگەی درێژ کردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە کوێ بوون؟
بەپەلەو وەک پیشەی چەند ساڵەیان سێ کوچکەکەی ئۆپۆزسیۆن،ووتیان بەیانی قسەی خۆمان دەبێت!
ئەوەی جێی سەرنجی کەس نە بوو ئەوە بوو، کۆبوونەوەکە بۆچی لەسەر ئاستی سەرنانی ئەم حیزبو یاخود گروپە بەڕیوە نەچوو؟؟
ئایا پرسەکە هێندە گرنگ نەبوو، کە سکرتێر، یاخود کەسی یەکەمی هەر یەک لەم سێ لایەنە ئامادە کۆبوونەوەو بڕیار دان نەبن..
وەک بینیمان هەڵوێستەکەیان شتێکی تازی تێدا نەبوو، چونکە ئەم پرسە پێویستی بە هەڵویستی جیدی ترو تازەبوو، بەڵام هەر وەک جاران .بە دەرکردنی بەیاننامەیەک و ئەگەرێکی لاوازی بەشدار نەکردنیان لە هەڵبژاردنە نادیارەکەی پەرلەمان...لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی کۆتاییان بەم پرسە گرنگە هێنا!
ئەو هەڵوێستە لاوازەی ئەوان.. هیندەی تر دەستی دەسەڵات واڵا دەکات بۆ درێژەدان بە سیاسەتە نادیموکراتیەکانی


4
ئۆپۆزسیۆنیش گوناهن!

گوناهی ئەوە دەکەن خۆیان ناو دەنێن ئۆپۆزسیۆن !
ئێوەش گوناهین کە هیواتان پێیانە!
گوناهە ڕاستگۆ نەبیتوو، خۆت پێ ڕاستگۆ بێت!
گوناهە ئازا نەبیت و خۆت پێ پاڵەوان بێت!
گوناهە لاف و گەزافی سەربەستی لێ بدەیتوو، لە کۆیلەش کۆیلە تر بیت!
گوناهە دەسەڵاتێک، میللە تێکی مێگەل ئاسای لەبەر دەستا بێت و لەوەش خراپترین بەسەر نە هێنێت!
گوناهە دەسەڵاتێک پارە لە قورگی مناڵەکانیان بگرنەوەو بەناوی بودجەوە بیدەنە حیزبەکانی بەناوی ئۆپۆزسین!
یەکگرتوو گوناهی کرد پارەی حەرامی (دزراوی خەڵکی کوردستانی وەرگرت) بۆ چاککردنەوەی بارەگا سوتاوەکانی دەڤەری بادینانیان!
گۆڕان گونا‌هتر بوو، بەخشکەیی و بە سوڵحی عەشایەری پارەکەیان وەر نەگرت بارەگا سوتاوەکەی هەولێریان پێ چاککردنەوە!
گوناهە ئەو هەموو کۆبوونەوە و لێدوانانە کە هیچیان لێ شین نابیت، بەم گەرمایەو ڕەمەزانە ڕۆژنامە نوسانی بۆ کۆکەیتەوە!
ئێمە هەموومان گوناهین کە وەک کورد لە دایک بووین!


5
لە هەولێر چی باسە؟
ئەمڕۆ شوفێری تاکسیەک ئەم دوو هەواڵەی پێبوو!
ڕێگاکەمان هێندە دور نەبوو، پاش سڵاو..بۆ کوێ دەچن و خەریکی چین
کەوتینە زەمی پارتیە حەیاتەکە.. شوفێرەکە کاتێک زانی ئێمەش دڵمان پڕە لەخەمی ئەو بنەماڵەیە.. ووتی مادام نوسەری دەبا من ئەو دوو بەسەر هاتەت بۆ بگێرمەوە کە لە دوو سەرنشینم بیستووە.
یەکەم: یادی بارزانی نەمر
چەند کۆیەلەیەکی بنەماڵە لەیادی بارزانی باوک دا دەچن بۆ دوکانی خۆشنوسێک ، بۆ ئەوەی دروشمی ئەو ڕۆژەو ئەو یادەیان بۆ بنوسێت.
کۆیلەکان بە خاوەن دوکانە دەڵین بنوسە بەرزو بەڕیز بێت، یادی بارزانی نەمر....هتد
خاوەن دوکانەکش کە پیاوێکی بەتەمەن دەبێت..هەر زۆر باسادەیی دەڵیت..تەنیا خوا نەمرە،،دەنا ئێمە هەمومان دەمرین.
لەو ڕۆژەوە،،،خۆشنوسەکەی خاوەنی دوکانەکە بێ سەرو شوینە؟
دووەم: بەسەرهاتی عەرەبێکی موسڵاوی
کاسبارێکی موسڵاوی کەکاری نانەوا خانەو سەمون دەکات..لەترسی گیانی خۆی و تەقینەوەو تیرۆر.. سەری خۆی هەڵدەگرێتوو. بە خۆیی ماڵ و مناڵی دێت بۆ هەولێرە حەیاتەکە..
دوای چەند مانگێک وردە وردە خەڵکی گەڕەک دەناسێتوو ئیواران دوای تەواو بوونی کارەکەی دەچیتە چایخانەیک بۆ بەسەر بردنی کات...
ڕۆژێک لەگەڵ کۆمەڵی کەس دادەنێشی و دەڵێ ئەمشەو لەخەوما دوکەڵێکی ڕەش لە سەری ڕەش هەڵدەستا.
هەمان شەو کابرای موسڵاوی دیار نامێنیت...دوای ٣ مانگ دەگەڕیتەوە.. بەڵام چۆن گەڕانەوەیەک.. دەوم و چاوی کەمالی سەید قادر هەر سەڵاتەیە لەچاو ئەو....
کاتێک کابرا ئازاد دەکەن، دەڵێ زۆر حەز دەکەم بزانم کە بۆچی منتان گرتووە
دەڵین تۆ خەونت بە نەمانی سەری ڕەشەوە بینیووە....کابراش دەڵێ.
من نەمبیستوە لەهیج دەورە زەمانێکدا خەو بینین قەدەغە بێت،
دوای چەند ڕۆژێک کابرا بەرەو موسڵ دەگەڕیتەوە....لە ترس و دڵە ڕاوکێ پارتییەوە بۆ ترس و دڵە ڕاوکێی تەقینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە