کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


عەلی حەمە ساڵح مەبەستەکەی بە قازانجی پارتی پێکا

Monday, 01/09/2014, 12:00


پارتی هەموو ساڵیک لەکاتی نزیک بوونەوەی یادە شومەکەی دەیەوێ کۆمەڵیک سیناریۆ دروست بکات

بەهەر نرخێک بێتخیانەتە میژوویەکەی ٣١ی ئاب بیری خەڵکی کوردستانی بەرێتەوە..
ئەمساڵ لەڕیگای هاوپەیمانە تازەکەی گۆڕانەوەو عەلی حەمە ساڵحەوە بەهۆی بڵاو بوونەوەی (٤٠٤) خانە نشینی ژن کە بە پلەی جیا جیا خانەنشین کرابوون..هیچکامێکیان نە پێشمەرگە نە ژنی شاخ و نە شایستەی ئەو مووچە زەبەلاحە بوون..هەموو ژنەکانی سەردەمی شاخ کۆ بکەیتەوە ژمارەکانیان لە ژمارەی هەردوو پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات..من وەک شاهید حاڵیک لە مەڵبەندی ((٣)) ی یەکێیەتی نیشتیمانی تەنیا یەک پێشمەرگەی ژنمان هەبوو،،ئەویش لەماڵەوە دانیشتبوو ئەوسا ، تاکە جیاوازیەکی کە هەیبوو جلێکی خاکی و پێشمەرگانەی پۆشیبوو..هەر ئەوە نەبێت کە کۆمەڵیک ژن و کچ و خوشک و دایکی پێشمەرگە لەترسی بەعس لە چیایانە بوون. ژمارەشیان ٢٠٠ کەس نە دەبوو..بە پێی چەند سەرچاوەیەک ژمارەی ئەو ژنانەی کە داوای خانەنشینیان کردوە تەنیا لە زۆنەی سەوز زیاتر لە ٤٥٠٠ ژنن. بەڵام تەنیا ئەم بۆ نەگبەتی ئەم ٤٠٤ بەخت یاریان بوەو واسیتەکەیان هێندە بەهێز بووە هەموو لەمپەرەکانی بڕیووە.
لێرەوە وێرای دەستخۆشیم لە عەلی حەمە سالح پێشی دەڵیم کە دەبوایە چەند ڕۆژێکی تر چاوەرێی بکردایە،دوای ئەم رۆژە ڕەشەو خیانەتە گەورەیەی پارتی ناوەکانی بڵاو کردبایەوە..

پاشان دەمەوێ ئەوەش بە عەلیەکانی تر بڵیم..گەر ژمارەی خانە نشینەکانی ناو ریزەکانی یەکێیەتی (٤٠٤) بێت

ئەوە بە دڵنیایەوە هی پارتی هاو پەیمان لە (٤٠٠٤)یش تێپەڕ دەکات..بۆیە دەڵین سیاسەت پێس هەر شتە هونەرە کاتوو شوێنی خۆی هەیە...

پارتی لە سینارۆیەکی تردا هەر لەیادی ٣١ی ئابدا ،پرسی نرخی بەنزینی هێنایە گۆڕێ و تۆپەکەی هاویشتە مەیدانی پەرلەمان وپشتی پاڵەوانەکانی لیژنە سوتەمەنی دا بەزەویدا بەدەستە ڕەشيکەی ئاستی هەورامی. بۆیە لێرە بەهەموو ئەو کەسانە دەڵیم کە دژی ئەم پیاوە سەر سپیە دڵ رەشە ناڕەزایی دەر دەبرن

سەرەتا دەبێ لە وانی تروە دەست پێ بکەن چونکە:

ئاشتی هەورامی تەنیا فەرمابەرێکی گوێ ڕایەڵی بنەماڵەیە...

ئەوە وەزارەتەی ئەویش بەڕیوەی دەبا..هی حکومەتە بنکە فرانەکەی هەموانە

هەموویان بەرپرسیار و تاوانبارن لە و گرانی و قات و قڕیەی تێیکەوتووین

با کەس لەبەردەم شاشەی تیڤیەکان خۆی نەکات بە فریشتە...

ئەوەی جێگەی دەستخۆشیە خەلک لەبەرامبەر نرخی بەنزین ئەمڕۆ لە دیان دەڤەری جیاجیا ڕژانە سەر شەقام و نارەزاییان دەربڕی..بۆیە لێرەوە بە هاوکارو خۆشەویستانم رادەگەیەنم..کە تەنیا ناسیرین کردنی وێنەی ئاشتی هەورامی بەس نیە..هەموویان وەک یەکن لە تاڵانکردنی سامانی گشتی و بڕینی گیرفانەکانمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە