کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی به‌رده‌وامه‌

Wednesday, 04/11/2009, 12:00


لێدوانه‌کانی مالیکی و هاشمی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم بڵقی سه‌ئاو بوو

نیوه‌ شه‌وی 11 ی 2009 پۆلیسی دانیمارک جارێکی تر، هیرشی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌ست پێ کردوه‌
به‌پێی هه‌واڵێک که‌له‌ سایتی پۆلیتیکن هاتوه‌، هه‌ر ئێستا سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی دانیمارکی به‌سواری پاس و ته‌کسی ڕه‌وه‌و
ئه‌و زیندانه‌ی که‌ په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌کانی تێدایه‌ به‌ڕی که‌وتوون، بۆ ڕیگرتن له‌ به‌زۆره‌ ملێ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی
به‌پێ هه‌واڵه‌که‌ ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌کان 10 په‌نابه‌رن ، زوربه‌شیان کوردن، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێ بۆکام فڕۆکه‌خانه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌..
کام کۆمپانیای فرۆکه‌وانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گوێزێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و کۆپمپانیایه‌ی دوا جار ئه‌و 22 په‌نابه‌ره‌ی گواسته‌وه‌، ئاماده‌ نیه‌ جارێکی ئه‌مکاره‌ دوباره‌ بکاته‌وه‌..
به‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ هه‌موو لێدوانه‌کانی تارق هاشمی و مالیکی و به‌یان سامی عه‌بدوڵ ره‌حمانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیاو دواجاریش دوا لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان گوایه‌ دژ به‌ناردنه‌وه‌وی په‌نابه‌رانی عێراقین
جگه‌ له‌لێدوانی به‌رده‌م میدیاکان درۆیه‌کی گه‌رور هیچی تر نیه‌
ئه‌وه‌ی جێگای ئومێدو باسه‌ ته‌نیا ناڕه‌زایی هه‌ڵسوڕاوانی دانیمارکیه‌ دژ به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و شه‌ڕو پێکدادانی نێوان پۆلیس و ئه‌ هه‌ڵسوڕاوانه‌ وه‌ک هه‌موو جارێک به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رکان کۆتایی دێت
با ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی و هه‌رێم هه‌ر لێدوانی چه‌وشه‌کاری بده‌ن ..

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌
ڕاوێژکاری فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە